سەندیکای ھونەرمەندان ساڵرۆژی رۆژنامەگەری پیرۆز دەکات
- زياتر
-
26 نیسان 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 26 نیسان 2011 16:56
- نوسراوە لە لایەن Masoudi Mela Hemze
مەسعودی مەلا ھەمزە : بە بۆنەی یادی ١١٣ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی و دەرچوونی رۆژنامەی کوردستانی دایک لە بروسکەیەکی پیرۆزباییدا سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و سەرجەم رۆژنامەنووسانی کورد دەکات.
ھەر لەو بروسکە پیرۆزباییەدا سەندیکای ھونەرمەندان ھیوای ئەوە دەخوازێ رۆژنامەنووسان بەردەوام بن لە خزمەتکردنی دۆزی کورد و ببنە پردی پەیوەندی نێوان دەسەڵات و خەڵک و رۆڵی دەسەڵاتی چوارەم بگێڕن.