CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 38 میوان

ئەمرۆ ساڵێک بەسەر کۆچی دوای عیرفان زەنگەنە تێپەر بوو

ئەمرۆ کاتژمێر ٤ ئێوارە لە ھوتێل چوار چرا بە ئامادەبوونی چەندین ھونەرمەند و رۆشنبیری و روناکبیر مۆمی یەک ساڵەی کۆچی ناوادەی (عێرفان زەنگەنە) لە لایەن خێزانی پێکرا، سەرەتا بۆ گیانی پاکی عیرفان زەنگەنە و ھەموو شەھیدانی کوردستان خولەکێک وەستان،

دوای ئەوە ژیانی عیرفان زەنگەنە لە لایەن ناز عەبدولڵا خوێنرایەوە، دواتر موزیکژەن (بژار بچکۆڵ) ھەستی خۆی بۆ ئامادەبووان دەربری و وەک وەفایەک بۆ کەڵە پیاو (عێرفان زەنگەنە) پارچە موزیکێکی پێشکەش کرد،دواتر ھونەرمەند (ماھیر حەمەد ئەمین) بە ھاوکاری ھەر یەک لە (ھەڵەبست سەڵاح بەکەمانجە و ئاراس کۆیی بە عود و سەرمەند بە پیانوو) گۆرانیەکی پێشکەش بە رۆحی پاکی عێرفان زەنگەنە کرد، لە کۆتاییش لە لاین بنەماڵەی عیرفان زەنگەنە سوپاسی ھەموو ئامادەبووان کراو دڵخۆشی خۆیان دەربری کە تاوەکو ئێستا عێرفان زەنگەنە لە نێو دڵی ھەموو لایەکە، جێگای ئاماژە پێدانە عیرفان زەنگەنە تاکە سەرمایەدار بوو کە چوار چرای کردبووە ماڵی ھەموو ھونەرمەندێک و ھونەر دۆستێک.


رێکەوت سەلام