CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 41 میوان

پەیوەندییەکانی شاری رانیەو شاری Duluth ئەمریکا گەشەدەستێنێت

بە مەراسێمێکی شایەستە شاندەکەی شاری Duluth ی ئەمریکا لە رانیە کۆتایی بە کارەکانی ھێنا چەندین دیار و پەیامیان پێبەخشرا

لە دوا رۆژی سەردانەکەی شاندەکەی شاری Duluth ی ئەمریکا, کە بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری و پتەوکردنی دەستەخوشکی ھەردوو شاری رانیە و شاری Duluth ی ئەمریکا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردبوو. سەر لە بەیانی رۆژی ٢/٦/٢٠١١ وەفدەکە سەردانی پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی رانیەی کرد, کە تێیدا سەرەتا بینەری چەندین کاری شێوەکاری خوێندکارانی پەیمانگاکە بوون, دواتر لە بەشی مۆزیک چەند پارچە مۆزیکێکیان پێشکەشکرا. دواتر لەگەڵ ئیدارەی پەیمانگە گفتوگۆ لەسەر رەوشی ھونەری ناوچەکەو کارو چالاکیەکانی پەیمانگاکە کرا. دوا بە دوای ئەوە شاندەکە سەردانی کازیوەی منداڵانی رانیەی کردء لە لایەن بەرێوبەری رۆشنبیری منداڵانی رانیەو بەرێوبەری کازیوەی رانیەو رێژەیەکی زۆری منداڵانەوە بە چەپلە رێزان پێشوازی کران. دواتر بەشەکانی کازیوەکەیان بەسەر کردوەو چەندین چالاکی ھونەری و وەرزشییان پێشکەشکرا.
لە دوای نیوەرۆی ھەمان رۆژ لە ھۆڵی کتێبخانەی گشتی رانیەو بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای رانیەو سەرۆکی شارەوانی رانیەو بەرێوبەری بەرێوبەری گشتی تەندروستی رانیەو بەرپرسی بەشێکی زۆری  بەرێوبەرایەتی و سەنتەرو رێکخراوەکانی ناوچەکە, مەراسێمێکی ماڵئاوایی بۆ وەفدەکە ئەنجام درا. لەو مەراسیمەدا سەرەتا لە لایەن تیپی مۆزیکی رانیەوە دوو گۆرانیان پێشکەش کرا. دواتر لە لایەن ( خالید قادر) رێکخەری ئەو پەیوەندیەو بەپرسی سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری (R.C.E)  باس لە چۆنیەتی دورستبوونی پەیوەندی دەستەخوشکی ھەردوو شاری رانیەو شاری Duluth کرا, کە ماوەی ٢ ساڵە پەیوەندی ئاڵوگۆری کەلتوری لە نێوانیاندا ھەیە. پاشان باس لە پرۆگرامی کاری  ھەفتەی رابردووی وەفدەکە کرا کە لەیەکەم رۆژی ھاتنیان بۆ کوردستان سەردانی مۆزەخانەی نیشتیمانی ( ئەمنە سورەکە) و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانء مۆنۆمێنتی ھەڵەبجەیان کردوە. دواتر بە مەراسیمێک لە رانیە پێشوازی کراءن. ھەروەھا پەردە لەسەر لۆگۆی ھەردوو شار لە پارکی دەروازەی رانیە ھەڵدراوەتەوەو دوو چڵە نێرگز کراوەتە ھێمانی دەستەخوشکی ھەردوو شار. پاشان سەردانی ھەر یەک لە ( زانکۆی راپەرین, پەروەردەی رانیە, قائمقامیەتی رانیە, سەرۆکایەتی شارەوانی, بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری, سەنتەری  چالاکی گەنجان, بەرێوبەرایتی گشتی تەندروستیء نەخۆشخانەی رانیەو نەخۆشخانەی راپەرینء سەنتەری گورچیلە, کۆمەڵگای فەرمانگەکان, کتیبخانەی گشتی, نوسینگەی بەگژداچونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان, یانەی وەرزشی رانیە, کازیوە منداڵان, تیپی مۆزیکی رانیە, یەکەی چالاکیە ھونەرییەکان, پەیمانگای ھونەرە جوانەکان. ئامادەیی ٥ ئازار, ئامادەیی رانیەی کچان, یەکێَتی زایانی ئاینی, کۆبونەوەی رێکخراوەکانی ژنان) کردوەو چەندین کۆبونەوەی گرنگیان ئەنجامداوە ھەروەھا دەیان چالاکی ھونەری و رۆشنبیری کەلەپورییان  پێشکەش کراوە لەگەڵ ئەنجامدانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی. رێکخستنی چەندین خوان.  پاشان قائیمقامی قەزای رانیە ( عەلی حمد بەگ)  لە وتەیەکدا ئاماژەی بە گرنگی ئەو پەیوەندیە کردء دوای فراوانکردنی ئاستی پەیوەندەکەی کرد, ھەروەھا چەند داخوازییەکی گرنگی خستە روو لە ھەمانکات ھیوای خواست سەردانەکە جێگای رەزامەندییان بوبێت. دواتر لە لایەن ھەر یەک لە ( سەرۆکی شارەوانی, بەرێوبەری گشتی تەندروستیو سەنتەری رایەڵ, بەرێوبەری رۆشنبیری, سەرۆکی یەکێتی زانایان, چالاکوانێکی بواری ژنان) چەند وتەیەک پێشەش کرا پاشان لە لایەن ھەردوو بەرێزان (قائمقانی قەزای رانیەو سەرۆکی شارەوانی رانیە) دوو پەیان  لە رێگای وەفدەکەوە بۆ حاکمی شاری Duluth بەرێز ( دۆن نیس) نێردرا. ھەروەھا چەندین دیاری و خەڵاتییان پێشکەشکرا. پاشان ھەر یەک لە ئەندامانی شاندەکەی شاری Duluthی ئەمریکا کە پێک ھاتبوون لە ( میشێڵ, فیلچەر, ریبیکا, ئیسن) کە سەرجەمیان جلی کوردییان لەبەر کردبوو, چەند وتەیەکیان پێشکەشکرد کە تێیدا خۆشحاڵی خۆیان بۆ سەردانەکە دەربڕی و سوپاسی سەنتەری رایەڵ و خەڵکی شاری رانیەیان کرد کە بەو پێشوازییە گەرمە بەخێرھاتنیان کردوون. ھەروەھا تەئکیدیان لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو شار کردوەو  بەڵێنیان دا کە کار بۆ داخوازییەکانی خەڵکی شارەکە بکەن. بۆ ئەمەش دوو گۆرانیان بە زمانی ئینگلیزی پێشکەشی خەڵکی رانیە کرد. پاشان لە ناو چەپَلەرێزانء باوەشی پر خۆشەویستی ئامادەبواندا ماڵئاوایی لە وەفدەکە کرا. بۆ ئەمەش ستافێکی سەنتەری رایەڵ تا فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی یاوەری شاندەکەی کرد کە لە کاتژمێر ٤ بەیانی رۆژی ٣/٦/٢٠١١ خاکی کوردستانیان بە جێھێشت.
جێگای ئاماژەیە ئەو پەیوەندیەی نێوان ھەردوو شاری رانیەو شاری Duluthی ئەمریکا  لەلایەن سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری (R.C.E) سەرپەرشتی دەکرێت کە ماوەی ٢ ساڵە ئەو دوو شارە پەیوەندی دەستەخوشکی ئاڵوگۆری کەلتورییان لە نێواندا ھەیە. بۆ ئەمەش لە مانگی ٥ ساڵی ٢٠٠٩ وەفدێکی ٧ کەسی ئەو شارە سەردانی شاری رانیەی کردء بۆ ماوەی ھەفتەیەک مانەوە پاشان شاندێکی شاری رانیە لە مانگی ٩ ساڵی ٢٠١٠ سەردانی ئەو شارەی ئەمریکای کردەوەو چەندین کۆبونەوەو سەردانی گرنگیان ئەنجامدا کە لە میدیای ئەمریکا گرنگی زۆری پێدرا. وا بریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی تری شاری رانیە بۆ ھەمان مەبەست سەردانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بکاتەوە.