CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 44 میوان

سلێمانی خانمانی ھونەرمەند خەڵات دەکا

مەسعودی مەلا ھەمزە: بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئاسیاسێل لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان رێز لە ٨ خانمە ھونەرمەندی بوارەکانی "شانۆ، فیلمسازی، شێوەکاری، میوزیک" دەگرێت.

 

بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان کاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٩/٦/٢٠١١ لە ھۆڵی تەواری شاری سلێمانی رێز لە ٨ خانمە ھونەرمەند دەگیردرێت.

 

ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە لقی سلێمانی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان ئامانجیەتی بایەخ بە تواناکانی خانمە ھونەرمەندان بدات و خزمەتیان بکا.

ئەو خانمانەی لەم رۆژەدا خەڵات دەکرێن بریتین لە"شاناز محەمەد، سروە عەباس- فیلمسازی، نیان عوسمان، ساکار عەبدوڵڵا- شێوەکاری، نەوژین محەمەد، ئاودێر مەحمود- میوزیک، رووبار ئەحمەد، ژیان ئیبراھیم- شانۆ".