CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 47 میوان

سەرکەوت رەسول بە شیعر میوانداریمان دەکات

سەرکەوت رەسولی شاعیر یەکێکە لەو شاعیرانەی کە خاوەن چەندین کتێبی شیعریە و ھەروەھا چەندین تێکستی داوەتە چەند ھونەرمەندێکی بەناو بانگ یەکێک لەوانە ھونەرمەند زەکەریایە، لە لێدوانێکی تایبەتی دا ھەنگاو ئەنورە شێخانی بەرێوەبەری دەزگای موزیک و کەلەپوری کورد سەبارەت بە ئەنجامدانی کورێکی شیعری رایگەیاند: بریار وایە رۆژی دووشەمە  شیعری لێوانلێو لە جوانی و ھەڵویسَتی پر لە مەعریفەت لە باوەشی موزیکێکی ئەفسونایی دەبێتە میوانتان، لەم ئێوارەیەدا (سەرکەوت رەسول)ی داھێنەر شیعر دەکاتە ملوانکەی ھەمیشەیی ئەفراندن و لە گەردەنی ژیانی ھەموومان دەکات ، سەبارەت بە کات و ساتی ئەم کۆرە شیعریە ھەنگاو گوتی: ئەم کۆرە شیعریە لە رۆژی دووشەمە لە ١٨/٧/٢٠١١  کاتژمێر ٥ ئێوارە لە ھۆڵی چالاکی قوتابخانەکان بەرێوە بچێت .

 

 

 

رێکەوت سەلام