CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 46 میوان

بە ھەناسەی عیرفان زەنگەنە کاردەکەن

مەسعودی مەلا ھەمزە: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی عیرفان زەنگەنە خاوەنی ھوتێل چوارچرا، لە ئێستادا بەڕێوەبەرانی ئەو ھوتێلە پێیان وایە کارکردن بە شێوازی عیرفان زەنگە لە خزمەتی ھوتێلەکەیە بۆیە وا کاردەکەن.

لە لێدوانێکی تایبەتدا زانکۆ دەسکۆ بەڕێوبەری ھوتێل چوارچرا گوتی"ئێمە وەکو ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ھوتێل چوارچرا دوای وتووێژ و گفتوگۆیەکی تۆکمە لەسەر چۆنیەتی بەڕێوبردنی ئیش و کارەکانی ھۆتێل چوارچرا، گەیشتین بەو ئەنجامەی کەوا ئەو شێوازەی خوالێخۆشبوو عیرفان زەنگەنە پەیڕەوی دەکرد لە بەڕێوەبردنی ئیش و کارەکان باشترین و چاکترین شێوازە بۆ ھۆتێل چوارچرا. بە پێی ئەو شێوازەش ھۆتێل چوارچرا ماڵێکە بۆ ھەموو ھونەرمەندان و ڕۆشنبیران و کەسایەتیە حزبی و حکومیەکان،  بە بێ جیاوازی کردن لە نێوان بیروڕاکان.
زانکۆ گوتیشی"ئێمە وەکو ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ھۆتێل چوارچرا پابەندبوونی خۆمان ڕادەگەیەنین بەو شێوازەی (عیرفان زەنگەنە) پەیڕەوی دەکرد، ئێمە دەبین بە درێژە پێدەری ئەو شێوازە، لە پێناو باشتر خزمەتکردنی ھونەرمەندان و ڕۆشنبیران و کەسایەتیە حزبی و حکومییەکان و ئەو کەسانەی سەردانی ھوتێل چوارچرا دەکەن".