CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 42 میوان

چیمەن عەلی: زۆرجار رووبەرووی توندوتیژی بوومەتەوە

زانا دڵشاد دزەیی : چیمەن عەلی، پەیامنێری تەلەفزیۆنی سپێدە ئاشکرایکرد کە چەندینجار لەلایەن پۆلیس و ئاسایش تووشی ھەرەشە لێکردن بۆتەوە، "کاتێک خەریکی رووماڵکردنی ھەواڵەکانم".

چیمەن عەلی، ساڵی ١٩٨٦ لەھەولێر لە دایکبووە، لەلێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) رایگەیاند، لەبەرئەوەی لەراگەیاندنی لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن کار دەکات کە کەناڵی سپێدەیە، نیعمەتی ئەوەی بەرنەکەوتووە کە دەگوترێ "پەیامنێری ئافرەت زۆرتر و زووتر ھەواڵ و زانیاری دەستدەکەوێت و کەمتر رووبەرووی ھەرەشەکردن دەبنەوە". چیمەن عەلی دەڵێت "ئەوە بۆ من وانییە، چونکە من لەراگەیاندنێکی سەر بە ئۆپۆزسیۆن کار دەکەم، زۆر بە سەختی ھەواڵ و زانیارم دەستکەوتووە، من ھەستم بەوە نەکردووە کە ئافرەتم و زیاتر لە کوڕە پەیامنێرەکان ھەواڵ و زانیاریم دەستکەوێت". چیمەن ئاماژەی بەوەشدا ئەو زانیارانەی کە ئێمە دەمانەوێت لەکاری بەرپرسەکان، بەئاسانی و بەڕاشکاوانە نایدەن، "بەڵام کە دەچین چالاکیەکانیان بڵاودەکەینەوە پێشوازیمان دەکەن، ئەگەریش داوای زانیاری بکەین ھەموو دەگاکانیان بەسەرمان دادەخەن".
ئەو پەیامنێرەی سپَیدە ئەوەشی ئاشکرا کرد "زۆرجار من لەلایەن پۆلیس و ئاسایش رووبەرووی توندوتیژی و ھەرەشەلێکردن بوومەتەوە، بەتایبەت لەکاتی پرۆسەی ھەڵبژاردن".