CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 47 میوان

ھەولێر فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە ئامێز دەگرێ

مەسعودی مەلا ھەمزە : لەمانگی نۆی ئەمساڵ یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەولەتی بە بەشداری چەندین گروپی شانۆی جیھانی لە شاری ھەولێر بەرێوەدەچێت.

ھیوا سوعاد بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند کە بەبەشدار ١٤ گروپی پرۆفیشناڵی شانۆ  کە نۆ گروپیان گروپی شانۆی نێودەوڵەتی سوید و ھۆلەندا و یابان و ئەلمانیا و ئیتالیا و یۆنان و فەرەنسا و ئێران و تورکیان و بە میوانداری چەندین کەسایەتی بەناوبانگ و بەئەزموونی شانۆی جیھانی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی بۆ شانۆ لە شاری ھەولێر بەرێوەدەچێت.
بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شانۆی ھەولێر و سەرۆکی فێستیڤاڵەکە وتیشی ئەو فێستیڤاڵە ماوەی ٧ رۆژ بەردەوام دەبێت و چالاکی و نمایشەکانی فێستیڤاڵیش لە پێنج شوێنی جیاوازی شاری ھەولێر پێشکەشدەکرێن و کۆمەڵێک کتیب و چاپکراوی شانۆییش بەسەر میوانان دابەش دەکرێ.
لە کۆتایی قسەکانیدا ھیوا سوعاد گوتی: رۆژانە جگە لە نمایشکردنی شانۆگەری کۆڕ و سیمیناری شانۆییش سازدەکرێ.
کاکۆ من لەھەواڵەکە ئاماژەم پێنەکردووە بەس لەو کۆنگرەیەدا ھیوا سوعاد باسی لە بەغدا و ئوستورالیاشکرد کەبەشدارن، بەڵام سەرەتا تیشکی خستەسەر ٩ گروپ کە نۆ ولاتی سەرەکی ژمارد بۆ ئەو مەبەستە بۆیە من ھەر ئەو نۆ ولاتەم باسکردووە.