CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 41 میوان

لە وۆرک شوپێکدا پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن تاوتوێی کرا

نووسراو لەلایەن توانا تەھا / ماڵپەری زانکۆ- سۆران: لە رێکەوتی ١٩-٩-٢٠١١، لەھۆڵی فاکولتیی یاسای زانکۆی سۆران، وۆرک شۆپێک دەربارەی  پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندنن لەفێرخوازێکی ناچالاک بۆ بیرکەرەوەیەکی رەخنەگر بەڕێوەچوو.

لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وۆرک شوپێک دەرباری بابەتەکانی گفتوگۆی ئەکادیمی و دیدی رەخنەیی بۆ ئەو مامۆستایانەی کە بەشداری لە ووتنەوەی وانەکان دەکەن لە زانکۆکاندا ئەنجامدرا.
بەئامادەبوونی (د. روشدی سەمەد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێری و دارایی و راگری فاکولتیەکانی سەر بەزانکۆی سۆران و مامۆستاکانی وانەبێژ لەزانکۆی سۆران و بەئامادەبوونی (د. عەونی فەتاح) بەڕێوەبەری پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وۆرک شۆپەکە لە فاکولتیی یاسا بەڕێوەچوو". لەدەسپێکی ورۆک شۆپەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران، (د. روشدی سەمەد) بۆ ئامادەبووان باسی لە گرنگی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن لەزانکۆکاندا کردوو ئاماژەی بەوەکرد کە "ئامانج پرۆگڕامی نوێی خوێندن بەشێوازی ستاندەری ئەکادیمی سەردەمیانە بۆ بەرزکردنەوەی توانستی ئەکادیمی قوتابیانە تاببنە کادری شارەزاو بەتوانا لەبازاری کار و بەشداری لەبنیادنان و پێشخستنی کۆمەڵگەو کوردستاندا بکەن.
لای خۆشیەوە (د. عەونی فەتاح) بەڕێوەبەری پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی  بۆ ماڵپەری زانکۆ ئەوەی خستە ڕوو کە "پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن  لە فێرخوازێکی ناچالاک بۆ بیرکەرەوەیەکی رەخنەگر بەشێکە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی، بۆ راھێنانی قوتابیان لەسەر بیرکردنەوەی رەخنەگرانە و فێربوونی زمانی دووەم و گەران بەدوای زانیاری".  (د. عەوانی فەتاح) لەبەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا باسی لەئامانج و پێکھاتە گرنگەکانی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان کردوو گوتی "پێشکەشکردنی سمینار لەلایەن قوتابیانەوە بەشێوەیەکی ئەکادیمی گفتوگۆی ئەکادیمی و دیدی جیاوازو بیرکردنەوەی رەخنەگرانە لەلایەن خودی قوتابیانەوە دروست دەبێت بەمەش ئاستی زانستی قوتابیان بەرزدەبێتەوە". گوتیشی "بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای زانیاری و ئینتەرنێت: ساڵی یەکەم لە وانەی تایبەت فێری دەبێت و بەدرێژای ماوەی خوێندن بەکاری دێنێت.