CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 46 میوان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر کۆمەکی ١٥٦ تیپ و سەنتەر دەکات

مەسعودی مەلا ھەمزە:لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر کۆمەکی مانگانەی بە ١٥٦ تیپ و گروپی ھونەری و ناوەندو سەنتەری رۆشنبیری بەخشیوە.

بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھاتووە کە ئەوان مانگانە بودجە بە ١٥٦ تیپ و سەنتەر لە سەرتاسەری کوردستان دەبەخشن و لە ماوەی ٦ مانگی نیوەی یەکەمی ساڵ زیاتر لە ملیار و نیوێک دینار بەخشراوەتە ئەم سەنتەرو تیپ و گروپانە.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە راگەیاندنی ئەو کارە وەک نەریتێکە بۆ پەیڕەوکردنی پرەنسیپی شەفافیەتە لە بەخشینی ئەو بڕە پارەیە.
لە لێدوانێکی تایبەتدا د. شەماڵ حەوێزی ئەو زانیارییانەی پشت راستکردەوەو گوتی بڕیارمانداوە لەمەودوا زۆر بەشەفافانە ئەو شتانە بڵاوبکەینەوە.