ئالان هۆشیار به‌رپرسى سه‌نته‌رى راوێژكارى زانكۆى سۆران: له‌كاتى پركردنه‌وه‌ى فۆرِمى ده‌رچووانى پۆلى دوانزه هاوكاریى قوتابیان ده‌كه‌ین
- زياتر
-
01 ت یەکەم 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2011 07:35
- نوسراوە لە لایەن Twana Taha
دیدار: توانا ته‌ها: ئالان هۆشیار بهرِێوهبهرى تۆمارى گشتى و به‌رپرسى سه‌نته‌رى راوێژكارى له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سۆران، له‌وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكدا تیشك ده‌خاته سه‌ر كردنه‌وه‌ى دوو سه‌نته‌ر بۆ هاوكارى كردنى قوتابیانى پۆلى دوانزه‌م له‌كاتى پركردنه‌وه‌ى فۆرم و ئه‌وه‌ش ده‌خاته رِوو كه "پێوسته له‌سه‌ر قوتابیه‌كان تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌و سه‌نته‌رانه بهرِووى قوتابیه‌كان دهكراوهن ده‌رفه‌ته‌كه له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن ئه‌گینا له‌ماوه‌ى دیارى كراوى خۆى تێپه‌ر بكات كاتى به‌سه‌ر ده‌چێت و سیسته‌مه‌كه داده‌خرێت و حه‌قى پركردنه‌وه‌ى فۆرمى وه‌رگرتنیان نامێنێت.
بهرِێوهبهرى تۆمارى گشتى و به‌رپرسى سه‌نته‌رى راوێژكارى له زانكۆى سۆران، له باره‌ى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى راوێژكارى روونى كرده‌وه كه "ئه‌مساڵ جیاوازتر له‌ساڵانى رابردوو ئه‌بێت ده‌رچووانى قۆناغى دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌رێگه‌ى ئینته‌رنێت و رێگه‌ى وه‌رگرتنى فۆرم داوكارى پیشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان له‌و فاكولتیهى كه ئاره‌زوویانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌م سه‌نته‌رانه زانیارى ته‌واو به‌قوتابى ده‌درێت و ههمووكار ئاسانیهكیان بۆ ده‌كرێت.
ئاڵان هۆشیار گوتیشى "له‌یه‌كه‌م قۆناغ ئیمێیل دروست ده‌كه‌ن، دروستكردنى ئیمێیلهكهش هه‌ر به‌پێدانى رێنمایه له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ئێمه دامان ناون له‌سه‌نته‌ره‌كه له‌كاتى دروستكردنى ئیمێیلهكهش ئه‌بێت ناوى خۆى یان ناوى باوكى خۆى بنووسێت بۆ ئه‌وه‌ى فۆرمه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه و بزانن كه ناوه‌كه كێیه فۆرمى پركردۆته‌وه له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌بێت ئه‌مه به فۆنتى یونى كؤد، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م فۆنته نه‌بێت سیسته‌مه‌كه پێى ناوخوێندرێتهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌س هه‌یه فۆنتى عه‌ره‌بى یان فۆنتى دیكه به‌كار ده‌هێنێت ئه‌وا سیسته‌مه‌كه ناى خوێنێته‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ریان به فۆنتى یونى كورد فۆرمه‌كه پربكه‌نه‌وه.
به‌رپرسى سه‌نته‌رى راوێژكارى له‌زانكۆى سۆران زیاتر گوتیشى "ئێمه له‌زانكۆى سۆران دوو سه‌نته‌رمان كردۆته‌وه یه‌كێكیان له فاكولتیى یاسا و ئه‌وه‌ى دیكه‌یان له فاكولتیى زانسته، له‌م دووسهنتهرانه قوتابى پیشوازى لێده‌كرێت و به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك هاوكارى ده‌كرێن له‌سه‌ر زانیارى پێدان و هاوكارى كردن له‌سه‌ر پركردنه‌وه‌ى ئه‌م فۆرمه هه‌ر سه‌نته‌رێكیش چه‌ند گه‌نجێكمان داناوه شاره‌زان له‌م بابه‌ته". پێشیوابوو گرنگ نییه قوتابى له‌یه‌ك رۆژدا فۆرمه‌كه به‌ته‌واوى پربكاته‌وه‌و راسته‌و خۆ بینێریت، به‌ڵكو ئاسایه رۆژێك بێت چه‌ند به‌شێك پربكاته‌وه‌و رۆژى دواتریش بێت چه‌ند به‌شێكى كه، یاخود كاتى هه‌یه بۆ بیركردنه‌وه له‌وه‌ى چ به‌شێك یاخود چ زانكۆیه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت، چونكه كاتىَ له ئیمێیلهكه ده‌رچوو ئه‌وا خۆى ئه‌مێنێته‌وه‌و لاناچێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك فۆرمه‌كه‌ى پركردهوهو دواى په‌شیمان ببێته‌وه مافى ئه‌بێت جارێكى دیكه فۆرمه‌كه پربكاته‌وه، یاخود نا، ئه‌وا له‌وه‌ڵامدا مامۆستا ئالان هۆشیار به‌رپرسى سه‌نته‌رى راوێژكارى زانكۆى سۆران ده‌ڵێت "نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافى دووباره‌كردنه‌وه‌ى نامێنێت ته‌نیا بۆى هه‌یه بۆیه‌كجار ئه‌م فۆرمه پربكاته‌وه‌و به‌دروستى بینێرێت". مامۆستا ئالان، بۆچوونى وابوو كه قوتابى له‌یه‌كه‌م رۆژ په‌له‌نه‌كات و فۆرِمهكهى پرِبكاتهو پیشكهشى بكات، به‌ڵكو لایوابوو دواى ته‌واو بوونى پێشكه‌شى نه‌كات و بچێته ده‌ره‌وه لهئیمێیلهكهو فۆرمه‌كه و ئه‌و شوێنانه‌ى هه‌ڵى بژاردوونه بیبنێت و خوێندنه‌وه‌ى خۆى بۆبكات و پێداچوونه‌وه‌ى وردى بۆبكات، ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه كاتێك ناوى ده‌رچوو له‌شوێنێك لێى په‌شیمان نه‌بێته‌وه.
له‌باره‌ى گرتنه به‌رى ئه‌م رێگه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت پێیوابوو حه‌قى ئه‌وه‌ى هه‌بووه زۆر ده‌مێك بووایه ئه‌مه بكرایه، چونكه له‌زۆربه‌ى شوێنه‌كان ئۆنلاین به‌كار ده‌هێندرێت و فۆرمه‌كه پردهكرێتهوهو پیشكهشى ده‌كات". گوتیشى "یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانى ئه‌م رێگه‌یه ئه‌وه‌یه كه له ئێستاوه قوتابى فێره چۆنیه‌تى دروستكردنى ئیمێیل و چۆنیه‌تى پركردنه‌وه‌ى فۆرمى ده‌كات له‌هه‌مانكاتدا فێرى ئه‌وه‌ى ده‌كات كه گرنگى بداته سه‌رخۆى، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ر كه‌سێك نه‌توانێت ئینته‌رنێت به‌كاربێنێت یان ئیمێلى نه‌بێت ئه‌وا له‌م سه‌نته‌رانه كه له‌زانكۆ كراونه‌ته‌وه به باشترین شێوه فێرده‌كرێن و هاوكارى باش ده‌كرێن". مامۆستا ئالان گوتیشى "بۆیه یه‌كه‌مجاره ئه‌م سیته‌مه په‌یره‌و ده‌كرێت ئه‌بێت قوتابیه‌كان باش بزانن به‌هه‌ردوو شێوه فۆرمه‌كه پربكه‌نه‌وه سه‌ره‌تا ئۆنلاینه‌كه پربكه‌نه‌وه، دواى ئه‌مه‌ش كۆپیه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و ئه‌و فۆرمه‌ى لهقوتابخانهوهرى ده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌و پربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردو فۆرمه‌كه له‌شێوازى پركردنه‌وه وه‌ك یه‌كبن، بۆیه ئه‌بێت ده‌رچووانى پۆلى شه‌ش ئه‌مه باش بزانن كه "هه‌تا 4-10- 2011، ئه‌م سیسته‌مه كارده‌كات، له‌دواى ئه‌مه كاتژمێر دوانزه‌ى شه‌و ده‌وه‌ستێت دواى ئه‌مه كه‌س ناتوانێت هیچ كه‌سێك فۆرم پێشكه‌ش بكات، چونكه سیسته‌مه‌كه ده‌وه‌ستێندرێت، بۆیه ئه‌بێت زۆر به‌باشى به‌دواى ئه‌مه‌وه بێن هه‌ر له رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌وڵى جددى بده‌ن و رووبكه‌نه سه‌نته‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى فۆرمه‌كان پربكه‌نه‌وه هه‌ر كه‌سێكیش له‌ماڵه‌وه ئاره‌زوى هه‌بێت پرى بكاته‌وه ئه‌وا ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیارى یاخود له‌و شوێنه‌ى لێى ده‌ژیت هێلى ئینته‌رنێت نه‌بێت ئه‌وا ئه‌توانێت سه‌ردانى سه‌نته‌ره‌كان بكات كه كراونه‌ته‌وه له هه‌ردوو فاكولتیى یاسا و فاكولتیى زانست، چونكه گشت هاوكارییه‌كیان ده‌كرێت بۆ پركردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كان.
مامۆستا ئالان هۆشیار محه‌مه‌د بهرِێوهبهرى تۆمارى گشتى و به‌رپرسى سه‌نته‌رى راوێژكارى زانكۆى سۆران ئاماژه‌شى به‌وه‌كرد كه بۆ هاوڵاتیانى هه‌ریه‌ك له‌قه‌زاكانى چۆمان و رواندز و مێرگه‌سۆر و سۆران كه هه‌ر گرفتێك یاخود كێشه‌یه‌كیان هه‌بوو له‌باره‌ى پركردنه‌وه‌ى ئه‌م فۆرمه ئه‌وا ده‌رگاى ئێمه والاكراون و له‌هۆلى كۆبوونه‌وه‌كانى فاكولتیى په‌روه‌رده رۆژانه خۆم و ئه‌ندامه‌كانمان له‌و سه‌نته‌رانه ده‌بن بۆ خزمه‌تى قوتابیانى هه‌ر چوارقهزاكه كه سه‌ر به‌زانكۆى سۆرانن هه‌ركه‌سێك هاوكارى پێویست بێت یان ئاره‌زوى سه‌ردانكردنى ئێمه‌ى هه‌بێت ئه‌وا ئێمه لهوىَ ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ى هه‌ر پرسیارێك كه له‌ئێمه‌یان هه‌بێت.