شه‌ش كتێبی نوێی شاعیر‌و ره‌خنه‌گر حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن چاپ و بڵاوكرایه‌وه،
- زياتر
-
03 ت یەکەم 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە دوو شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2011 07:06
- نوسراوە لە لایەن پەسار فایق
هه‌ولێر 25 ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر (PNA) : حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "له رێگه‌ی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، شه‌ش كتێبم چاپ و بڵاوكرایه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته روو "جگه له‌م شه‌ش كتێبه له به‌رده‌ستی خوێنه‌راندا هه‌یه، برِیاروابوو كتێبێكی دیكه‌شم به‌ناوی كاریكاتێر بۆ وشه‌یه‌ك چاپ بكرێت، چاوهرِوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌ویش بكه‌وێته به‌ردیدی خوێنه‌ران".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "من بهرخنهی ئه‌ده‌بییه‌وه سه‌رقاڵم، لێكۆڵینه‌وه له‌بواری ئه‌ده‌ب كاری سه‌ره‌كیی منه".
كتێبی "سێوی هۆشیاری" چه‌ند بابه‌تێكی ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بیی ره‌خنه‌گره له‌باره‌ی ئه‌زموونی چه‌ند شاعیرێكه‌وه، كه له 119 لاپهرِی قه‌باره ناوه‌ندا به چاپ گه‌یشتووه، نرخی 3500 دیناری عێراقییه.
له‌م په‌رتووكه‌دا ئه‌م بابه‌تانه به‌رچاو ده‌كه‌ون، "كه گیرفانی پرِ ده‌بێ له چرپه"، "په‌ری سه‌رقاڵی راوی ئه‌ستێره‌یه"، "دڵشاد مه‌ریوانی شاعیرێك كه ریشی پرِ بوو له په‌پووله"، "سامی شۆرِش وه‌ك شاعیرێك"، "شیعر و غه‌یب" و "هه‌ڵوێسته شیعر" و چه‌ندین بابه‌تی دیكه.
كتێبی "له‌سه‌ر باڵی هه‌وره‌وه" كۆمه‌ڵه بابه‌تێكی ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بییه له‌باره‌ی شیعر و رۆمانه‌كانی شاعیر و رۆماننوس به‌خیتار عه‌لی.
ئه‌م كتێبه له 96 لاپهرِهی قه‌باره ناوه‌ندا به چاپ گه‌یشتووه، نرخی 3000 دیناره.
له‌م به‌رهه‌مه ره‌خنه‌ییه ئه‌ده‌بییه‌دا 14 بابه‌تی ئه‌ده‌بی ره‌خنه‌یی به‌رچاو ده‌كه‌ون، ئه‌وانیش "له رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی پهپوولهیهكدا"، "له روانگه‌ی خوێنه‌ری شتـزانهوه"، "ئه‌وین به ده‌م فرِینهوه"، "ترس له ره‌خنه"، "گهرِانهوه له لچ قه‌ور" و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه.
ره‌خنه‌گر له پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌یدا ده‌ڵێت: هه‌وڵم داوه له رێی نیشاندانی نموونه‌وه، نووسنهكان بۆ خێونهر روون بكه‌مه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌به‌ستێكی نائه‌ده‌بی له دوای سهرنجهكانمهوه هه‌بێت. ویستوومه ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كه ساڵانێكی دوورودرێژه له زیندانی ئیدۆلۆگیدا ده‌یناڵاند، ئازاد بكه‌م، تا له ئاسمانی مه‌عریفه‌دا له شه‌ققه‌ی باڵ بدات. سوپاس بۆ به‌ختیار عه‌لی، ئاخر ئه‌گه‌ر نووسینه‌كانی ئه‌و نه‌بووایه، ئه‌م ره‌خنانه‌ی من له دایك نه‌ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌و راستییه ناگۆرِێت كه به‌رهه‌می من، پاشكۆی ده‌قه‌كانی ئه‌و نییه و بێ هیچ خۆ به زل زانینێك ده‌وێرم بڵێم: بنووسی ئه‌م دێرِانه خاوه‌نی پرۆژه‌ی ره‌خنه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌تی.
"هونه‌ری نووسینی چیرۆك" كتێبێكی دیكه‌ی حه‌سه‌نه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه كتێبه به چاپ گه‌یشتوون و بڵاوكراونه‌ته‌وه، له 111 لاپهرِهدا به چاپ گه‌یشتووه و نرخی 3250 دیناره.
ئه‌م كتێبه چه‌ند بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی رۆمان، نۆڤلێت و چیرۆكه، ره‌خنه‌گر له بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێت: خوێندنه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی كارێكی چاكه، چونكه زانیارییمان پێ ده‌به‌خشێت، وه‌لێ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، وێرِای به‌خشینی زانیاری، وامان لێ ده‌كات، ئینسانێكی باشتر بین له‌وه‌ی كه هه‌ین، ئه‌وه بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌خوێننه‌وه، زێتر جێی متمانه‌ن.
"چۆن دڵت هات جێم بهێڵی؟"، به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی ئه‌م دواییه شاعیره كه له‌م شه‌ش ساڵه‌ی دواییدا نووسیوویه‌تی و له 127 لاپهرِهدا به چاپ گه‌یشتووه و نرخی 3500 دیناره.
"ترسم له هیچ شتێ نییه،
له‌وه نه‌بێ،
چرای نووسینم خامۆش بێ."
"ئهڤینامه" به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی شیعریی شاعیره، چاپی یه‌كه‌می له ساڵی 2004 چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته چاپی دووه‌میی.
چاپی دووه‌می ئه‌م كتێبه شیعرییه 112 لاپهرِهی قه‌باره ناوه‌ندا به چاپ گه‌یشتووه و نرخی 3250 دیناره.
"ژنێك له نوور"
ئه‌ستێره، چاوی خۆی، پێ به‌خشیت،
گوڵه‌باخ، كوڵمی خۆی، پێ به‌خشیت،
گوڵاڵه، لێوی خۆی،
شه‌وه‌زه‌نگ، پرچی خۆی،
تریفه، خه‌نده‌ی خۆی،
فریشته، ده‌نگی خۆی،
دارچنار، به‌ژنی خۆی،
دارهه‌نار، مه‌مكی خۆی،
من، گیان و
ژیان و
ئامێزی دڵی خۆم
پێ به‌خشیت.
"بووكه شووشه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراو" شانۆنامه‌یه‌كی منداڵانه له نووسینی ئالفانسۆ ساسترێ به زمانی ئیسپانی نووسراوه، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له زمانی سویدییه‌وه بۆ زمانی كوردی وهریگێرِاوه.
ئه‌م شانۆنامه‌یه له 40 لاپهرِهی قه‌باره ناوه‌ندا به چاپ گه‌یشتووه و نرخی 1500 دیناره.
هه‌ریه‌ك له‌م كتێبانه به تیراژی 600 دانه، له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن یه‌كێك له نووسه‌ر و ره‌خنه‌گره ناسراوه‌كانی كورده، تا ئێستا چه‌ندین په‌رتووكی پێشكه‌ش به په‌رتووكخانه‌ی كوردی كردووه، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له رۆژنامه، گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌كانی كوردییدا به‌رهه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه.
په‌سار فایه‌ق/ پ. ف