CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 38 میوان

کتێبخانەی ئاکۆیان ڕێز لە خوێنەرەکانی خۆی دەگرێت

لە ساڵیادی کردنەوەی کتێبخانەی ئاکۆیان کاتژمێر٥ی ئێوارەی ١٠_١٠_٢٠١١ لە کتێبخانەی ئاکۆیان ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنەری دام و دەزگای حکومی و حزبی ناوچەکە ومامۆستایان ولاوانی گوندەکە کتێبخانەی ئاکۆیان بە ھاوکاری کۆمەڵەی ھاوڕیانی کتێب ژمارەیەک لە خوێنەرەکانی خوێ خەڵات کرد کە بریتی بوون لە ٣٥ خوێنەری کچ و کوڕ ئەوانەی لەماوەی ساڵێکدا ،

 

زۆرترین کتێب و سەرچاوەیان لە کتێبخانەکە بردووە ، ئەمەش بە مەبەستی زیاتر ھاندانی خوێنەرانی خۆی و خۆشەویستکردنی کتێب و بڵاوکردنەوەی کەلتوری خوێندنەوە  لە نێو خەڵک. یەکەم جارە ، کتێبخانەیەک بەم شێوەیە رێز لە خوێنەرەکانی خۆی بگرێت.
کتێبخانەی ئاکۆیان  لە رۆژی ١٠_١٠_٢٠١٠ لە لایەن (کۆمەڵەی ھاورێیانی کتێب) و گەنجان و خەمخۆرانی گوندەکە  کراوەتەوە ، چەند مامۆستایەک خۆبەخشانە ، کارەکانی کتێبخانە بەرێوە دەبەن و ڕۆژانە ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان و لاوانی گوندەکەو دەورو بەری سەردانی دەکەن.
یاسین برایم _رواندز