CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 54 میوان

لەژێر چاودێرى هونەرمەند مەزهەرى خالقی رێکەوت نێت مۆمی یەک ساڵەی پێدەکات

بریار وایە لە رۆژی سێشەمە کاتژمێر 4 ئێوارە لە هوتێل چوار چرا لە ژێر چاودێرى هونەرمەندی گەورە (مەزهەرى خالقی) هوتیلی چوار چرا  بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندی ماڵپەرى رێکەوت نێت هەڵدەستێت بە رێزلێنان بۆ پێنج  هونەرمەندی گەورە لە بوارە جیا جیاکانی هونەر، رێکەوت سەلام بەر پرسی ماڵپەرى رێکەوت نێت لە  لێدوانێکی دا رای گەیاند:

 

دواى کارکردنم بۆ یەک ساڵ کە لە رۆژی 25 /10/2011 رۆژنامەى ئەلیکترۆنی رێکەوت نێت بە فەرمی دەستی بە کارەکانى کرد بۆیە لە هەمان رۆژ یادی یەک ساڵی دەکەینەوە، لەم بۆنەیە رێز لە پێنج  کەڵە هونەرمەندی هونەرى کوردی دەنێین چونکە لەم بروایەم وەزارەتی رۆشنبیرى سەرقاڵی کارى تربێت و بێ ئاگا بێت لە خزمەتی ئەم هونەرمەندانە بۆیە وەک ماڵپەرى رێکەوت نێت رێز لەم کەڵە هونەرمەندانە دەنێین، لە کۆتایی دا رێکەوت سەلام گوتى: لێرەوە سوپاسی بێ پایەنم بۆ بەرێز زانکۆ دەسکۆ بەرێوەبەرى هوتێلی چوار چرا هەیە کە پاڵپشتیەکی زۆرى کردم بۆ ئەنجام دانى ئەم بۆنەیە و لێرەوەش رای دەگەیەنم تا کورد لەسەر ئەم زەمینە بێت رێکەوت نێت هەر بەردەوام دەبێت لە خزمەت کردنی هونەرى کوردی