CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

نەقیبی ھونەرمەندان میوانی بەرلینە

ھونەرمەندی میوزیکژەن نیاز نوری نەقیبی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان وەک نوێنەری ھونەرمەندانی کورد لەلایەن میتۆس فیلم بانگھێشت کراوە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی فیلمی "بەرلین- دھۆک".

لە لێدوانێکی تایبەتدا نیاز نوری نەقیبی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان گوتی"لەسەر داوەتی فەرمی "میتۆس فیلم" بانگھێشت کراوم بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی فیلمی "بەرلین- دھۆک" کە لە ١١/١١/٢٠١١ لە بەرلین بەڕێوەدەچێ و لە ١٢/١٢/٢٠١١ش لە شاری دھۆک بەڕێوەدەچێ".
نیاز نوری ئاماژەی بەوەشکرد بڕیارە لە ١٤ی ھەمان مانگ بە ھاوڕێیەتی چەند ھونەرمەندێکی کورد چاویان بکەوێت بە سکرتێری پەیمانگای شانۆی جیھانی، کە بڕیارە لقیان لە شاری ھەولێر بکرێتەوەو ماوەی ٣ ساڵە لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندان ھەوڵ بۆ کردنەوەی لە کوردستان دەدا".