بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر بەسەر ھونەرمەندان دابەش دەکرێت
- زياتر
-
20 ت دووەم 2011
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 20 تشرینی دووەم 2011 22:07
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : دەزگای کەڤاڵ بەھاوکاری لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان مەراسیمی راگەیاندن و دابەشکردنی بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر سازدەکا.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ ھاتووە کە لە دەستپێکی کارەکانی خۆی و دەستکردن بە چالاکییەکانی، دەزگای کەڤاڵ بەھاوکاری لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان مەراسیمی راگەیاندن و دابەشکردنی بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر سازدەکا، کە ئەو مەراسیمە لە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٣/١١/٢٠١١ لە ھۆڵی پێشەوای شاری ھەولێر سازدەکرێ".
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە کە بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر لە ئامادەکردنی مەسعودی مەلا ھەمزەیەو ناوی زیاتر لە ٤٢٠ ھونەرمەندی بوارەکانی "شانۆو فیلمسازی، موزیک و گۆرانی، شێوەکاری" لەخۆدەگرێ و کتێبەکە قەبارەی A٤و لە ٤٧٢ لاپەڕە پێکھاتووەو یەکەم بڵاوکراوەی دەزگای کەڤاڵە".
لەکۆتا بەشی راپۆرتەکەدا ھاتووە کە ئەم کتێبە ناوی ھونەرمەندانی پارێزگای ھەولێری تیایە، بەو مانایەی ھونەرمەندانی "ھەولێر، کۆیە، مەخموور، مەسیف- سڵاحەدین، سۆران" لەخۆگرتووەو لەو مەراسیمەدا بە شێوەیەکی شایستە بەسەر ھونەرمەندان دابەش دەکرێ".