CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 46 میوان

ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد کتێبی " گاڵتەوگەپ و دانسقەی کوردەواریی"ی چاپ و بڵاوکردەوە

ئەم کتێبە لە نووسین و ئامادەکردنی مامۆستا "جەمال بابان"ـە و یەکێکی تری ئەو کتێبانەیە کە ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

کتێبەکە لە دوو بەش پێک ھاتووە، لە بەشی یەکەمدا "لە کەشکۆڵی قسەخۆشاندا" کۆمەڵێک بەسەرھات و گێڕانەوە ھاتووە کە ھەندێکی زۆریان خودی نووسەر لێیان نزیک بووە و ھەندێکی تریشیان کۆی کردوونەتەوە. ئەو بەسەرھاتانەی کە لەم کتێبەدا ھاتوون، پەیوەستن بە باری کۆمەڵایەتی و کۆمەڵێک کەسایەتی ناوچەکانی کوردستان بەگشتیی و شاری سلێمانی "وەک خاڵە ڕەجەب و ئەحەی کڕنوو" بەتایبەتی. یەکێک لەو پەیامەی کە ئەم کتێبە ئاشکرای دەکات، ئەمەیە کە زۆربەی کەسایەتییە ناودار و تایبەتەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری، قسەخۆش بوون و حەزیان بە گاڵتەوگەپ کردووە، ھەر لەبەر ئەمەشە کە مامۆستا جەمال بابان لە بەشی دووەمدا "لە گوڵزاری شیعری کوردیدا" ئەمەی سەلماندووە کە لەناو شاعیرە ناودارەکانی کوردیشدا، ئەم بەزم و خۆشییە ھەبووە و کۆمەڵێک بەرھەمی ناوازەی ھەندآ لە شاعیرانی کوردی، لەم کەشکۆڵەدا کۆکردووتەوە.