CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 44 میوان

ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد کتێبی " دیوانی مەلا حەسەن نەوحی زەنگنە"ی چاپ و بڵاوکردەوە

کتێبی (دیوانی مەلا حەسەنی نەوحی) کە لە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی (ھەردەوێلڕ کاکەیی)ـە، یەکێکی تری ئەو کتێبانەیە کە ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد (ئۆفیسی کەرکووک) چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

لەگەل ئەوەشدا کە لەنێو لقەکانی ئەدەبیاتناسی کوردیدا، مێژووی ئەدەب، زۆرترین بەرھەمی لەسەر نووسراوە، بەڵام ھێشتا دیوانی زۆرێک لە شاعیرانی کورد، لەبەر ھەر ھۆیەک بێت، کۆنەکراونەتەوە و لە چاپ نەدراون. ڕەنگە یەکێک لەو ھۆکارانە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە تا ئێستا کۆکردنەوە و لێکدانەوە و ساغکردنەوەی دیوانی شاعیران، تەنھا لەڕێی ئارەزوو و ویستی تاکەکەسی چەند کەسێکەوە بووە و دامەزراوەیەکی تایبەت بەم کارە لە کوردستاندا نەبووە کە گرنگی بەم لایەنە بدات... لەم بۆچوونەوە، ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد بە پێویستی زانیوە کە لە ڕێی نوێنەرەکەیەوە و وەک پڕۆژە، کار بۆ دیوانی "مەلا حەسەن نەوحی زەنگنە" بکات و بە تەنیشت کاری کۆکردنەوە و ڕێنووسکردنەوەی ھۆنراوەکانەوە، کارێکی فەرھەنگی تریش بکات کە بریتییە لە لێکدانەوەی سەدان وشە و زاراوەی تایبەت بەو شێوە زاراوەیەی کە شیعرەکانی پێ نووسراوەتەوە.