کۆڕی ڕێزلێنانی مامۆستا عوسمان هەورامی
- زياتر
-
13 ک دووەم 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە هەینی, 13 کانونی دووەم 2012 23:12
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی ڤەژین (مەریوان) بۆ پاراستنی چاندی ناوچەو شیکار زانستیانەی مۆسیقای هەورامی، کۆڕی ڕێزلێنانی مامۆستا عوسمان هەورامی بەڕێوە دەبات. بۆیە داوا لە هونەرمەندان، نوسەران و توێژەران دەکەین وتارەکانی خۆیان بۆ نووسینگەی کۆنگرە بەڕێ بکەن.
تەوەرەکان :
- شیکاریی و لێکدانەوەی گۆرانییەکانی مامۆستا عوسمان هەورامی
- ڕەوتی مێژوویی گۆرانیبێژیی مۆسیقای هەورامی
- هەڵسەنگاندن و بەراوردی تایبەتمەندییەکان و تەکنیکەکانی مۆسیقای هەورامی لەگەڵ مۆسیقای ئێرانی و مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژئاوا
- لێکدانەوەی کۆمەڵناسیانە و مرۆڤناسیانەی مۆسیقای هەورامی
- خەسار ناسیی گۆرانی و مۆسیقای هەورامی.
شێوە ناردنی وتارەکان :
وتارەکان دەبێت بە یەکێک لە زمانەکانی کوردی یان فارسی بە وۆرد بنووسرێت و بۆ ئیمەیلی کۆنگرە بەڕێ بکرێت یان لەسەر سیدی بە ناونیشانی نووسینگەی کۆنگرە بە ڕێ بکرێت.
کۆدی پۆستی : ٦٦٧١٩٣٥٧١٤
تەلەفۆن : (٠٨٧٥)٣٢٤٧٥١٩
ئیمەیل :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.