CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 50 میوان

بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر چاپدەکرێ

راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیداو لە ئامادەکردنی عەبدولڕەحمان مەعروف دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری پڕۆژەی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر بە ئەنجام دەگەیەنێ و داوا لە سەرجەم نووسەران دەکا کە C.Vیەکانیان بنێرن بۆ ئەوەی ناویان لە کتێبەکەدا ھەبێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا عەبدوڵرەحمان مەعروف خاوەنی پرۆژەکەو ئامادەکاری کتێبی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر وتی"ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئامادەکردن و کارکردنم لە کتێبی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر و لە ماوەی رابردوودا بەشێکی ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ ئینسکلۆپیدیای ھەولێر بڵاوکرایەوە، بەڵام لە ئێستادا سەرقاڵی کارکردنم بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردن و فراوانترکردنی پڕۆژەکەو لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای کەڤاڵ چاپ و بڵاودەکرێتەوە".
عەبدوڵرەحمان مەعروف گوتیشی"لێرەوە داوا لە سەرجەم نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر و نیشتەجێی ھەولێر و ئەکادیمیستانی ھەولێر ئەوانەی کە تێزەکانیان بەشێوەی کتێب چاپکردووە و ئەوانەی کتێبی چاپکراویان ھەیە پەیوەندیم پێوە بکەن و C.Vیەکانیان بنێرن بۆ ئەوەی لەو کتێبە گرنگە مێژووییەدا ناویان ھەبێ".
نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسان دەتوانن لەرێگای ئەم ناونیشانانەوە C.Vیەکانیان بنێرن:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یاخود
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یاخود لەرێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنانە پەیوەندی بکەن
٠٧٥٠٤٦٣٨٥٤١
٠٧٥٠٤٥٦٦٤٨١