مژده‌یه‌ک بۆ کوردانی کۆچبه‌ری هۆڵه‌نده
- زياتر
-
25 ک دووەم 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە چوار شەممە, 25 کانونی دووەم 2012 22:12
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان،
سڵاوتان لێ بێت..
مژده‌تان ده‌ده‌ینێ ده‌سته‌یه‌ک له کوردانی چالاکی هۆڵه‌نده، له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی زێڕینی نێوده‌وڵه‌تی ملوانکه‌ی (العنقاء)ی گه‌ڕۆکه‌وه پاڵێوراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێ ببه‌خشرێت، له ناویاندا کۆمه‌ڵێک له کۆچبه‌رانی کوردی ئاماده و چالاک له بواره‌کانی ئه‌ده‌بی، ڕۆژنامه‌وانی، هونه‌ری، پسپۆڕ و ئه‌کادیمی، بیریاران و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تێدایه.
به خۆشحاڵیه‌وه، هاوکارمان (سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین) سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی کوردی "میدیـــا" ی ئه‌مستردام، له ناو ههڵبژێردراوهکاندایه.
به ناوی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ی هۆڵه‌نده و گشت به‌شه‌کانی دیکه‌وه، پیرۆزبایی له‌م هاوکاره ماندووهمان و گشت ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی دیکه‌شمان ده‌که‌ین، هیواداری ساڵی ئاینده کۆمه‌ڵێکی زیاتر له خاوه‌ن به‌هره و به‌خششه‌کانی کوردانی هۆڵه‌ندا، ئه‌م خه‌ڵاته‌یان به‌ر بکه‌وێت، براوه‌کانی دیکه‌ی ساڵی 2012 بریتین له به‌ڕێزان:
هونه‌رمه‌ندی مۆسيقي نامدار قه‌ره‌داغي
نوسه‌ر و ئه‌ندازیاری ڕاوێژکاری نیهاد ئه‌لقازی
ئه‌ندازیار دكتورجهميل عه‌بدالرحمان شه‌رف.
نوسه‌ر و توێژه‌ر نه‌جمه‌دين فه‌قێ عه‌بدوڵڵا.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار خاتوو إيمان علي
ئاهه‌نگی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌که، ڕۆژی هه‌ینیی ڕێکه‌وتی 27-01-2012 له شاری ده‌نهاخ، کاتژمێر حه‌وتی ئێواره له‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
Ivoorhorst 155
2592 TH Den Haag
بۆ گه‌یشتن به هۆڵه‌که: ترام ی ژماره 6 له وێستگه‌ی ناوه‌ندی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ده‌نهاخ به ئاڕاسته‌ی
Leidschendam—Leidsenhage
دابه‌زین له‌وێستگه‌ی
Reigers bergen weg
لیژنه‌ى
سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"