CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 46 میوان

قاوه‌خانه‌ی‌ كلتوری‌؛ پێشانگای‌ فراوانی كتێب به‌رده‌وامه‌

قاوه‌خانه‌ی كلتوری؛ وه‌ك هه‌وڵێك به‌ ئاراسته‌ی به‌ كلتوركردنی خوێندنه‌وه‌، له‌ به‌رواری‌ (11/2/2012) پێشانگایه‌كی‌ فراوانی كتێبی‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌زاران ناونیشان كردۆته‌وه‌و ماوه‌ی‌ سێ‌ هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت.

پێشانگاكه‌ نوێترین كتێبی‌ ده‌زگاكانی‌ (ئاراس، سه‌رده‌م، موكریان، خانه‌ی ئاویه‌ر، چاپ‌‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ سلێمانی‌‌و هه‌ولێر، خانه‌ی‌ وه‌رگێڕان‌‌و چاپ‌‌و په‌خشی‌ ڕێنماو چوارچراو سایه‌و سه‌نته‌ری‌ نماو سه‌نته‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ستراتیژی‌‌‌و ئه‌كادیمای هۆشیاری‌و چاپخانه‌ی رۆژهه‌ڵات ...هتد) له‌خۆده‌گرێت.

ناونیشانی: قاوه‌خانه‌ی‌ كلتوری‌؛ سلێمانی‌، گه‌ڕه‌كی‌ عه‌قاری‌، كۆڵانی‌ مزگه‌وتی‌ نالی‌
كات: (8)ی‌ به‌یانی‌ تاكو (12)ی‌ شه‌و.

 


په‌یوه‌ندی: 07708626364