CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 72 میوان

با بەھەموومان خزمەتی ژینگەی کوردستان بکەین

زانا محمد قادر : ئەگەر چاوێک بە مێژووی زۆربەی وڵاتانی جیھان دابخشێنین و لاپەڕەی مێژوو و نەتەوەییان ھەڵبدەینەوە، بێشک دەگەینە ڕاستیەک کە بەبێ ھۆ نەبووە ئەم پێشکەوتنە گەورەیانەیان  بە دەست ھێناوە لە سەرجەم بوارەکانی ژیان.

ئەوەی زیاتر لەم وتارەدا مەبەستمانە قسەی لەسەر بکەین پاراستنی ژینگەو چۆنیەتی ھەڵسوکەت کردنی ئەم وڵاتانە بۆ ھێنانە کایەی ژینگەیەکی تەندروست و گرنگی دانیانە بە پاک و خاوێنی دەوروبەریان. بۆ بەدەست ھێنانی ئەم جۆرە ژینگە پاکو خاوێنە بە تەنیا ئەرکی حکومەت نییە و حکومەت ناتوانێ بە تەنیا ئەم جۆرە کەشە بێنێتە ئاراوە ئەگەر یەکە یەکەی تاکەکانی ناو کۆمەڵگا بەشدار و ھاوکار نەبن  لەو کارەدا.
لێرەدا دەمەوێت لەسەر ژینگەی ھەرێمی کوردستان چەند قسەیەک بکەین، کە ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێمی کورستان و لایەنی پەیوەندیدار بە پاراستنی ژینگە دەتوانن بە پێی یاسایەک داوای یاسایی لەسەر ئەم ھەموو دەسەڵاتدار و حکومەتە خوێنمژەکانی ڕابردوو تۆمار بکەن کە زێدی ئێمەیان داگیر کردبوو ھەر بەتەنیا دژی نەتەوەکەمان  و شێواندنی کەلتورو سڕینەوەی ناسنامەمان نەبوون بەڵکو بەپێی گوێدانە رێسا نەودەوڵەتیەکان ژینگەی کوردستانیان پیس کردوەو وێران کردووە  . بەم کارە دەتوانین بە ھاوکاری ڕێکخراوە حکومی و ناحکومیەکانی جیھان کە ئەرکیان پاراستنی ژینگەیە سود وەرگرین و کەمێک بتوانین بە خۆمان و ئەوان ژینگەیەکی تەندروست بۆ وڵات بەرھەم بھێنین دەڤەرێک بە درێژایی مێژوو ژینگەکەی بە دەستی ئەنقەست و نەبوونی ئاستی ڕۆشنبیری تاکەکانی ناو کۆمەڵ.
دەکرێت لە پێشدا ئاستی وشیاری تاکەکان لە ئاست پاراستنی ژینگە بەرز بکرێتەوە ھەروەھا بە دەرچوونی چەند یاسایەک بۆ سزادانی ئەو کەسانەی یان لایەنانەی ھەوڵی تێکدانی ژینگە دەدەن ڕوبەرویان ببینەوە . بەم کارە دەتوانین خزمەتێکی بچوک بە ژینگەی کوردستان بکەین .