CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 41 میوان

ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی 2712 له‌ هۆڵه‌ندا پیرۆزکرا

ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا :‌له‌ سه‌ره‌تای یه‌که‌م ڕۆژی به‌هاردا له‌ 21ی ئادار که‌ هاوکاته‌ له‌ ده‌ست پێ کردنی ساڵی نوێی کوردی که‌ به‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تیمان ناوده‌برێ ، به‌ یادی سه‌دان ساڵه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر به‌سه‌ر جه‌وروسته‌می هه‌ژده‌هاکی خوێن مژدا ، هه‌مووساڵێک له‌وکاته‌دا له‌ ته‌واوی کوردستاندا گه‌لی کورد ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. له‌ هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دابن به‌ ئاگر کردنه‌وه‌ وئاهه‌نگ گێڕان ئه‌م یاده‌ ده‌که‌نه‌وه‌.

بۆ پیرۆز ڕاگرتنی ئه‌م مێژووه‌ و ئه‌م یاده‌ پڕشکۆیه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی کوردان وپشتگیری کردن له‌ ده‌ست به‌کاربوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی  له‌ کابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان ، لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 24ی ئاداری  2012  هه‌ڵسا به‌گێڕانی ئاهه‌نگێکی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری له‌ ئه‌ندامانی سنووری ناوچه‌که‌یان له‌ هۆڵه‌ندا و میوانێکی به‌رچاوی هۆڵه‌ندی وعه‌ره‌ب له‌ دۆستانی  گه‌لی کوردو  نوێنه‌رانی هه‌ندێ له‌ پارت و ڕێکخراوه‌ کوردستانیه‌کانی هه‌ر چوار پاڕچه‌ی کوردستان  وبه‌ئاماده‌بوونی  به‌ڕیز سه‌لیم گرافی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و شاندی یاوه‌ری وبه‌ڕیز ڕۆبیرت سۆته‌ریک ڕۆژنامه‌ نووس و سیاسه‌ت زان و به‌ڕیز دکتۆر وپڕۆفیسۆر تیسیر الا لوسی سه‌رؤکی زانکۆی دانهاخ و به‌ێز خه‌لیل سنجاری به‌ڕیوه‌به‌ری ستۆدیۆی کوردستان تیڤی له‌ ئه‌ڵه‌مانیا و شاندی یاوه‌ری له‌ کامیرامان وپه‌یامنێران  ، به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان ( شڤان په‌روه‌ر ) و هونه‌رمه‌ندانی تری لێهاتووی به‌توانا ( دڵشاد زاخولی وله‌یلاخان له‌ باکووری کوردستان  و تیپی گه‌رمیان له‌ هیوا و کاوه‌ که‌رکوکی  ) .

سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕیزان ( دیندار کۆچه‌ر وخوشکه‌ باوانی) له‌ ووته‌یه‌کی کورتی گوڵاو پرژێندا به‌ بۆنی گوڵی نێرگزو جوانی به‌هاری کوردستان به‌خێرهاتنی هه‌مووڵایه‌کیان کردو ، دواتر داوایان له‌ئاماده‌بوان کرد له‌گه‌ڵ ووتنه‌وه‌ی سروودی نیشتیمانی ئه‌ی ڕه‌قیب ،خوله‌کێک وه‌ستان وبێ ده‌نگی بوه‌ستن بۆ ڕیزلێ نان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردوکوردستان که‌ به‌ خوێنی گه‌شیان چرای ڕووناکی نه‌ورۆزیان گه‌شتروجوانترکرد بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی وئازادی ودیموکراتی بوه‌ستن  . پاشان ووتاری لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕیز ( عومه‌ر زاوێته‌یی) خوێندرایه‌وه‌ ،که‌ تیدا پیرۆزبای له‌ ئه‌ندامان و دڵسۆزانی پارتی و ڕیبازی بارزانی وگشت کوردستانیانی کرد له‌ هه‌رشوێنێکی دنیابن و له‌باسێکی تیروته‌سه‌لدا نه‌ورۆزی به‌گه‌وره‌ی بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد وه‌سف کرد و ووتی نه‌ورۆز به‌سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کوردی ده‌زانین چونکه‌ نه‌ورۆز بۆته‌ داڕووخانی زوڵم وسته‌می داگیرکاران و ڕووخانی کۆشکی دیکتاتۆری.هه‌روه‌ها له‌ درێزه‌ی ووته‌کانیدا په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی کوردستانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز به‌رز نرخاند بۆ قه‌یرانی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق وکێشه‌کانی کورد له‌ هاوبه‌شی عێراق که‌ فه‌رموو بووی ( ئێمه‌ میلله‌تێکی زیندووین ومیلله‌تێکین بنده‌ستی و زۆرداری له‌که‌س قبوڵ ناکه‌ین ) .

به‌ڕیز زاوێته‌ی ووتی ئێمه‌ی کوردستانیان به تایبه‌تی ئه‌ندامانی پارتی له‌ پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا و که‌س وکاری شه‌هیدان له‌ کوڕ وکچانیان و دڵسۆزانی ڕێبازی بارزانی نه‌مر هه‌موومان ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی سه‌رۆکی کوردستان که‌ ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی کوردستانین و ئاماده‌ی هه‌موو فیداکاری وقوربانی وخزمه‌تیکین له‌ پێناوی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد که‌سه‌رۆک فه‌رمووی بڕیاری کۆتایی میلله‌تی ئێمه‌ ده‌یدات ،هه‌روه‌ها  له‌کۆیای  ووته‌کانی به‌ڕیز زاوێته‌یی  ووتی پشتگیری خۆشمان ده‌رده‌بڕین بۆ سه‌رکه‌وتنی کابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی کوردستان و به‌ره‌وپێشچوونی ئاینده‌ی کورد و ده‌سته‌به‌رکردنی زیاتری خزمه‌ت گوزاریه‌کانیان بۆ میلله‌ته‌که‌مان له‌ هه‌رێمی کوردستان .

دواتر له‌ دوو ووته‌ی جیاوازدا له‌لایه‌ن به‌ڕیزان شه‌وکه‌ت غازی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی له‌ هۆڵه‌نداوبه‌ڕیز سه‌لیم سندی به‌رپرسی ڕێکخراوی ئه‌مستردام وێڕای پیرۆزبای خۆیان بۆ ئاماده‌بووان و ته‌واوی گه‌لی کورد ،ده‌ست خۆشیان له‌هاوکارانیان کرد بۆ پشتگیری و ئاماده‌کاری ئه‌م ئاهه‌نگه‌ وبه‌ڕێوه‌چوونی .

دواتر له‌ نێو ده‌نگی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی وده‌نگه‌ به‌ سۆزه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی کورد ، ئاماده‌بووانیان هێنابووه‌ هه‌ڵپه‌ڕکێ وده‌ست به‌ ئاڵای پیرۆزی کوردستان وبه‌پۆشینی جلوبه‌گی ڕازاوه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ پیرۆزبایی جه‌ژنه پیرۆزه‌یان ده‌گۆڕییه‌وه‌ و خۆشه‌ویستی خۆیان به‌کوردستانه‌وه‌ ده‌به‌سته‌وه‌ و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕی بۆ کابینه‌ی حه‌وته‌م وئه‌م نه‌ورۆزیان به‌ یه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد ناو ده‌هێناو به‌ڵێن وسۆزیان بۆ سه‌رۆکی کوردستان دووپات ده‌کرده‌وه‌ بۆ په‌یامه‌ پیرۆزه‌که‌ی نه‌ورۆزی .

ئه‌وه‌ی شایانی باس کردنیشه‌ که‌وه‌ک نه‌ریتێکی ساڵانه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا هاکات له‌ شێوه‌ی کوردستانیان  له ‌شاری ئه‌لمیره‌ ئاگری نه‌ورۆز به ‌ئاماده‌بوونی ڕه‌وه‌ندی کورد ده‌که‌نه‌وه‌ له‌نێو پۆشاکی ڕه‌نگاوڕه‌نگجلی کورد وهه‌ڵپه‌ڕکی .

ئه‌مه‌وئاهه‌نگه‌ که‌ زۆر سه‌رکه‌وتوانه‌ تا دره‌نگانێکی شه‌وی خایاندوکۆتایی هات به‌ ووتنه‌وه‌ی سروودی نیشتیمانی ئه‌ی ڕه‌قیب له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان وهونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر .