CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 116 میوان

رۆتردام .. جه‌ژنی نه‌ورۆزی به‌رز و پیرۆز راگرت

بۆ به‌رز و پیرۆز راگرتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تیمان، جه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی کوردییه‌وه‌ ... یانه‌ی کوردی میدیا له‌ رۆتردام و یه‌کێتی ژنانی کوردستان له‌ هۆڵه‌ندا وه‌ک هه‌میشه‌ و نه‌ریتی  ساڵانه‌ی .. له‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ ریکه‌وتی 24 / 03 / 2012 ئاهه‌نگێکی رازاوه‌ و قه‌شه‌نگی بۆ کوردستانیانی دانیشتووی ناو رۆتردام و ده‌ور و به‌ری ساز کرد.

دوای به‌خێرهاتنی به‌شداربووان .. به‌ سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی موزیکژه‌ن           بافڵ سه‌رهه‌نگ و به‌ هاوکاری هونه‌رمه‌ند کارزان کاوانی، هۆنه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش          ( میدیا خان )  به‌ سروودی کوردستان ئاهه‌نگه‌که‌ی کرده‌وه‌‌ و پاشان به‌رده‌وام بوو له‌ گه‌ڕانێک به‌ناو گۆرانی خۆشی و هه‌ڵپه‌ڕکێ  و ره‌شبه‌ڵه‌ک به‌ جل و به‌رگی ره‌نگاوره‌نگی کوردییه‌وه‌ گه‌رم بوو ..  نیان خانیش به‌ ده‌نگه‌ ناسکه‌که‌ی چه‌ند گۆرانیه‌کی کۆنی کوردی چڕی ... هه‌روه‌ها کاک وریا شێخانی وه‌ک ئاماده‌ بووێکی ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ چه‌ند حه‌یران و گۆرانییه‌ک به‌شداری کرد .. ئه‌م خۆشی و شادی و ئاهه‌نگه‌ تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌ی کێشا، که‌ بووه‌ جێی خۆشحاڵی هه‌مووان و پاشان هه‌موو ئاماده‌بووان له‌گه‌ل تیپی مۆزیک پێکه‌وه‌ به‌ سروودی نه‌ورۆز کۆتاییان به‌ شه‌وه‌ئاهه‌نگه‌که‌ هێنا.

 

شایانی باسکردنه‌ ئاماده‌بووان به‌ خواردنی کورده‌واری و شیرینی هه‌مه‌جۆره‌وه‌ به‌شداری ئاهه‌نگه‌که‌یان کرد ..

 

 

 

 

کرتە لە سەر وێنەکە بکە بۆ ئەوەی بە قەبارەی گەورە بیبینیت

 

 

 

 

راگه‌یاندنی یانه‌ی کوردی میدیا / رۆتردام