CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 121 میوان

ئاگر کردنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ پشتگیری بوو بۆ په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی

ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا : کوردانی شاری ئه‌لمیره‌ی ووڵاتی هؤله‌ندا وه‌ک نه‌ریتێکی کۆن وساڵانه‌یان به‌ هه‌میشه‌یی هاوکات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی ئێواره‌ی20ی ئادار به ‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕه‌وه‌ندی کوردی ئه‌و شاره‌ ،  ئاگری نه‌ورۆز ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ زۆربه‌یان به‌جلوبه‌رگی کوردی ڕه‌نگاوڕه‌نگ وده‌ست له‌نێو ده‌ستی براکانیان به‌ ڕانکوچۆخه‌ی کورده‌واری له‌ نێو ده‌هۆڵ و زوڕناو ڕه‌شبه‌ڵه‌ک ده‌به‌ستن وله‌ژێر شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان پیرۆزبایی جه‌ژن له‌گه‌ل یه‌ک ده‌گۆڕنه‌وه ‌و ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ خۆشه‌ویستی وسه‌رکه‌وتنی کورد پیرۆزده‌که‌ن.

بۆ ئاشنا بوون له‌ ئاماده‌کاری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ویادکردنه‌وه‌ی به‌ڕیز( شێرزاد یونس ڕۆژبه‌یانی ) مان دواند وبه‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دامه‌وه‌.

سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان وهه‌ستی کوردایه‌تیان به‌رامبه‌ر تۆمارکردنی ئه‌م ڕۆژه‌ خۆشه‌ که‌ ده‌بینین کوڕ و کچان به‌ ده‌م خه‌نده‌وه‌ له‌ژێر چه‌تری نه‌ورۆزدا خۆشه‌ویستیان بۆ کوردستان گوڵاوبرژێن ده‌که‌ن وجه‌خت له‌سه‌ر بوونی ڕۆژێکی نه‌ته‌وه‌یمان ده‌که‌ن که‌ ئه‌ویش نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردی یه‌ ،ئه‌مه‌ پیشه‌ی هه‌میشه‌ی هه‌موو ساڵێکی ئه‌م شاره‌یه‌ بێ گوێ دانه‌ که‌ش وهه‌وای سارد و سه‌رما که‌ ساڵ هه‌یه‌ له‌ورۆژه‌دا ڕێکه‌وت باران بووه‌، کورده‌کان جارێکی تر به‌ کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ناسنامه‌ی کوردایه‌تیان نیشانی کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندی ودۆسته‌کانی کورد داوه‌ته‌وه‌ ، بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵیش من وبرای خۆشه‌ویست وهاوکارم کاک ( ژیهاد به‌رواری)  هه‌ستاین به‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ئه‌م ساڵ له‌ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاری ئه‌ڵمیره‌ که‌ مه‌رجی یاساییه‌ که‌ ده‌بێ پێشتر ئاماده‌کرابێ بۆ کردنه‌وه‌ی ئاگر و خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌ له‌ گوێی ڕووباری شاری ئه‌ڵمیره‌.

یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵ زۆر جیاوازبوو له‌ ساڵانی پێشوو  ،گرنگیه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بوو لای ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ دوای په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی بۆ نه‌ورۆز که‌ هه‌مووکوردانی هۆڵه‌ندا جگه‌ له‌م ئاگره‌ هه‌ستان به‌ ئاهه‌نگ گێڕانیش بۆ پشتگیری ووته‌کانی سه‌رک بارزانی دژی نه‌یارانی کورد و کوردستان ،وه‌ هه‌روه‌ها هاوکاتێکی مێژوویشه‌ که‌ کابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ به‌ڕیز نێچیرڤان بارزانی سپێردرایه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هه‌رپشتگیریش بوو بۆ  دڵسۆزی ئه‌و سه‌رکرده‌ لێهاتووه‌مان ،دووباره‌ شادو سه‌رفرازبن و جه‌ژنتان پیرۆزبێت.