CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 37 میوان

له‌ گوندی گه‌ره‌وان یادی هه‌ڵه‌بجه‌وكۆڕه‌وه‌ به‌ڕز راگیرا

بۆ ڕێزگرتن له‌ كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌وكۆڕه‌وه‌ ملیۆنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان   قوتابخانه‌ی گه‌ره‌وانی خوارووی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاوچالاكیه‌كی هونه‌ری ئه‌نجامدا. كاتژمێر 9ی سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی 1 _4_2012 له‌ قوتابخانه‌ی گه‌ره‌وانی خوارووی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو ، به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستا( مزه‌فه‌ر مه‌لا عومه‌ر ) به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رواندزو( سیروان سیرینی) قایمقامی قه‌زای رواندز و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ وێنه‌ری حكومی و حزبی و مامۆستایان و قوتابیان .

پێشانگایه‌كی وێنه‌ی فۆتۆگرافی بۆ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆڕه‌و  كرایه‌وه‌  له‌سه‌ره‌تای پێشانگایه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌ی شه‌هیدان كه‌ له‌ لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌ ئاماده‌كرابوو پێشكه‌ش به‌ مێوانان كرا . له‌م پێشانگایه‌دا ، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ وچه‌ندین كتێب و به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت خرابوونه‌ روو ، كه‌ گوزارشت له‌ گه‌وره‌یی و مه‌رگه‌ساتی ئه‌م كاره‌ساته‌ی ده‌كرد .

 

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره‌ له‌م گونده‌  به‌م شێوه‌یه‌ یادی ئه‌م دوو بۆنه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌ .

 

فۆتۆ و ڕاپۆڕت : ياسين برايم