CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 25 میوان

بەیاننامەی دەزگای کەڤاڵ بەبۆنەی یادی ١١٤ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردییەوە

بەناوی ئەنجومەن و دەستەی کارگێڕی دەزگای کەڤاڵ بەبۆنەی یادی ١١٤ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی "کوردستان"ی دایک گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین و ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی لەمڕۆ بەدواوە رێز لە رۆژنامەنووسان بگیرێ و چیتر توندوتیژی بەرامبەریان ئەنجام نەدرێ.
رۆژنامەنووسانی خۆشەویست...
ئەگەرچی لە ئێستادا لە کوردستان کۆمەڵێک رۆژنامەو گۆڤار دەردەچن، وەلێ بەداخەوە رۆژ لەدوای رۆژ توندوتیژییەکانی سەر رۆژنامەنووسان زیاد دەکاو زۆرجار لەپاڵ لێدان و لێسەندنی کەلوپەلەکانی کاری رۆژنامەوانی سووکایەتیش بە رۆژنامەنووسان دەکرێ، بۆیە لێرەدا ئێمە وەک دەزگای کەڤاڵ پێتان رادەگەیەنین لەمڕۆ بەدواوە ئامادەین بەھەموو شێوەیەک لە چوارچێوەی کاری دیموکراسی و مەدەنی پشتگیری لە رۆژنامەنووسان بکەین و بۆ وەدیھێنانی ئامانجەکانی رۆژنامەنووسان ھەوڵبدەین، ھەروەک تواناکانی خۆشمان دەخەینە گەر بۆ ئەوەی زیاتر پاڵپشت و ھاوکاری ئەو ناوەند و رێکخراوانە بین کە داکۆکی لە رۆژنامەنووسان دەکەن، ھەروەک پاڵپشتی تەواوی دەزگاکەمان رادەگەیەنین بۆ ھەموو ھەوڵێکی دڵسۆزانە کە لە خزمەت رەوشی رۆژنامەگەری کوردی بێ، بە ئەرکی سەرشانی خۆشمانی دەزانین بێ دەنگ نەبین لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێ بە تایبەتی لەکاتی رووماڵکردنی رووداوەکان کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رۆژنامەنووسان تووشی توندوتیژی و سووکایەتی پێکردن دەبنەوە.

دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری