CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 40 میوان

پەیامێکی کەلتووری کوردی ھۆڵەندی لە ڕەنگ و کەڤاڵدا

ئاشتی گەرمیانی .. ھۆڵەندا : کۆمەڵەی کەلتووری کوردی مۆردایک( زیڤن بێرخن) پاش ساڵانێکی زۆر لە چالاکی ھــــــــــــونەری وکەلتووری و فەرھەنگی و ڕۆشنبیری و سیاســــــــــــی کە بەرنامەیەکی پوخت و تۆکمەی ھەیە بۆ خزمەتی کەلتوورو زمان و ناسنامەی کوردی لە ووڵاتی ھۆڵەنـــــدا ( نیدەرڵاند ) ، شاعیر و نوسەر (لەتیف عومەر) وە ستافێک لە ھاوڕێــــــکانی ساڵانە چەندین بەرنامەی جیا جیا ئامادە دەکەن بە ھاوکاری شارەوانی شاری زیڤن بێرخن وە بەبەردەوامی لەگەڵ ڕێخراوە مرۆیەکانی تری ھۆڵەندی بۆ ساز دانی ئەو کۆڕو کۆبوونەوەیەی کە زمان و ناسنامەی میللەتی کورد بەردەوام دەبەخشێت بە میللەتی ھۆڵەندی وە ڕەوەندی کوردانمان و نەتەوەکانی تری جیھان لەم ووڵاتەدا .
پێشانگای ھونەری شێوەکاری بە ڕەنگ و کەڤاڵ کە شەشەمین نمایشە لەســـــــــــــاڵی ٢٠٠٥ وە کە ھەرجارەی کۆمەڵێک ھونەرمەندی ناسراوی کورد وە ھۆڵەندی پێکەوە کارەکانیان نمایش دەکەن وە کەلتوورەکەیان تێکەڵ دەکەن و دەبێتە ئەو پەیامەی کە دوو نـــــــــــــــەتەوە بەیەکەوە گرێ دەدات لەھەمان کاتدا ڕەوەندی تری ووڵاتانیش لەنزیکەوە ئەو ناسنامەیە دەناسن وە پێناسەی میـــــللەتی کورد لە ووردەکاریەکانی و ەجوگرافیای وە دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە تاوتوێ دەکەن ، لەم چالاکی یە ھونەری یەدا کە ١١ ھونەرمەندی شێوەکاری کوردی و ھۆڵەندی لەخۆ دەگرێت بەکاری ( کەڤاڵی ڕەنگ و سیرامیک وڕیلیڤ و ھێڵکاری ) کە دەربڕین لە کەلتووری ئەو نەتەوەیەو ھاوچەرخــــــێتی مرۆڤ وژیان لەھەر جێگایەک کەئەو مرۆڤە ژیان بەسەردەبات لەگەڵ ئەوەی ھەڵگری ناو و ئیمزای ئەو ووڵاتەیە کە دەربڕینەکانی تیادا کۆ بۆتەوە ، ھۆڵی شارەوانی زیڤن بێرخن چەند جارێکە ئەم جۆرە نمایشە بەخۆیەوە دەبینێت وە چەند جارێکە کارمەندو بەرپرسە سیاسی و کەلتووریەکانی ئەم شارەوانی یە ئامادەیی ئەم جۆرە چالاکی ھونەری یە دەبن کە کۆمەڵێک خەڵکی کـــــــــــــوردو ھۆڵەندی و نەتەوەکانی تر لەم ڕۆژەدا ئامادە دەبن و ڕاوو بۆچون و پێکەوە یەکتر قــــبووڵ کردن خواردنەوەی کۆفی یەک وێستگەیەک دەبێت بۆ ناســـــاندنی یەکتری و باس لە ژیان و ھونەرو کەلتوورو ئازارو کەڤاڵ و داھێنانی ھونەری دەکەن .
پێشانگای ئەم ساڵی شێوەکاری کە بریتی یە لە ١١ ھونەرمەند لەوانە:                          ئاشتی شێخانی لە کوردستان.. ھەولێر.
. وەھبی ڕەسووڵ لەکوردستان.. سلێمانی.
. کۆری ئەلھتوف لە ھۆڵەندا .. ڕۆزنداڵ .
. سامان قادر لە ھۆڵەندا .. دەنھاغ.
. نیللی ماداولت لە فەرەنسا..
. بژار حەمدی لە ھۆڵەندا..ڕۆتردام.
.کۆنی ڤەن ئاکن لە ھۆڵەندا.. زیڤنبێرخن.
. خالید رەسول لە ھۆڵەندا .. خووس.
. تۆس ئاراسن لە ھۆڵەندا.. زیڤن بێرخن.
. لانۆ لەتیف عومەر لە ھۆڵەندا.. زیڤن بێرخن  
لەم پێشانگایەدا کەھەریەک لە ھونەرمەندان بە چەند تابلۆیەک بەشــیک وە لە ھێڵکاری بەرھەمی تاقی کردنەوەی چەند ساڵەیە وە پەیامێکی کەلتووری و ڕۆشنبیری یە لە ووڵاتی ھۆڵەنـــــــــــدا کە پێکەوە ژیان لەگەڵ پێکەوە ژیانی کەلتووری ھۆیەکە بۆ دەربــــــــڕین لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ لەم ھەرێم و کیشوەرەدا وە بەشداری کردن لە کوردســـــــــــــتانەوە بۆ ھۆڵەندا یان بۆ ئەوروپا ئەویش دیسانەوە ھۆیـــــەکە لە گرێ دانی دوو نەتەوە یان بەردەوامی ھاوچەرخێتی ھونەر وەھونەر خۆی بۆی زمان حاڵێکی تاکـــــــــــــــــــــــە بۆ کۆ کردنەوەی ئەو ھونەرمەندو مرۆڤانە لەو ناوچەیەدا .
ڕێکخراوی کوردی لە موردایک جاری یەکەمـــــــــــــــــی نی یە بۆ ئەم جۆرە چالاکیانە بەڵکو ساڵانی پێشووش بەھەمان شێوەیە پێشانگای پێکەوە ژیانی ئەنجام داوە بە سەرپەرشتی کاک لەتیف عومەر کە ئەرکی ڕاپەڕاندنی ئەم پێشانـــــــــــــــــــــگایەی وە ژاڕشتنی بیرۆکەکەی ھەڵ گرتووە ، ھەر بۆیە لەســــــــــــــــەرەتایی کارەکانەوە تادواکاری خەم خۆری کارە ھونەری یەکە بووە ، بێجگە لەوەی کە چەندین سیمینارو کارو چالاکی ھونەری لەناو ئەو ھەرێمەدا ساز دەدات چ بە کۆڕ وە چ بە نمایش کردن ، لەکاتێکدا ئێمە لەکوردستان دەزگاو حکومەت و وەزارەتمان ھەیە بەڵام لـــــــــــــــە چەندین چالاکیدا ناگاتە کارێکی بەم شێوەیە کە بە ھەوڵێکی زۆرو پارەیەکی کەم ئـــــــــــــــەنجام دەدرێت ، لەکاتێکدا ھەزران دۆلار بەھەدر دەچێت لەھەرێمی کوردستاندا بە کاری بچووک و جێ نەگر ، وە ئەو وەزارەتە مردووە کە تەمەنی لە ڕۆتیندا بەسەر بردووە ھاوکاریش نـــــــــەبووە بۆ ئەم جۆرە ڕێکخراوە ئەدەبی و کەلتووریانە و ئامادەش نین ھاوکاری بکەن ، لەوکاتەدا ھونەرمـــــەندانی دوو وولات بەیەک دەگەینێت.
پێشانگای ١١ ھونەرمەندی شێوەکاری کوردی و ئەوروپی مانایەک دەدات بە دەوروبەری خۆی کە پێکەوە کار کردن و ژیان پەیامێکی ھونەرو ڕەنگە لەم سەردەمەدا وە یەکتری قبووڵ کردنـــــە لەم ھاوچەرخی یەدا .
ھۆڵی شارەوانی زیڤن بێرخن لەساڵی پێشوودا بە شێوەیەکی دیاردە تر پێشانگایەکی گشــــــــــــــتی بەخۆیەوە بینی وە بۆ ماوەی مانگێک ئەم کارە ھونەریانە نمایـــش دەکات بە ئامادە بوونی ستاڤی ڕێکخراوی کۆمەڵەی کەلتووری کوردی لە موردایــــــک وە شارەوانی وە بەرپرسانی شارەوانی زیڤن بێرخن وە ڕەوەندی کوردو ھونەرمەندانی ئەم ھەرێمە .