CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 51 میوان

لەساڵڕۆژی جیهانی منداڵاندا (دەشنێ موراد) لەچاڵاکییەکی منداڵە سەوزەکاندا

بەبۆنەی ساڵرۆژی جیهانی منداڵان، رێکخراوی منداڵە سەوزەکان سەردانی شاری هەڵەبجە دەکات و قوتابخانەیەکی ئەو ناوچەیە بەسەر دەکاتەوە.  لەو بارەیەوە دەرباز یونس، سەرپەرشتیاری رێکخراوەکە رایگەیاند “لە درێژەی چالاکییەکانمان، بەبۆنەی ساڵرۆژی جیهانی منداڵان رێکخراوەکەمان لە هەفتەی داهاتوو سەردانی شاری هەڵەبجە دەکات و قوتابخانەیەکی ئەو ناوچەیە بەسەر دەکاتەوە”.

زیاتر گوتی “ئەم رێکخراوە لە لایەن من و هونەرمەند “دەشنێ موڕاد” سەرپەرشتی دەکرێت و ناوبراو لە سەردانەکە ئامادە دەبێت، چەندین کتێب و تابلۆی هونەری پێشکێشی ئەو قوتابخانەیە دەکات کە سەردانی دەکەین”.

لە ماوەی رابردوو منداڵە سەوزەکان لە درێژەی پرۆژەیەکیدا چەند دیارییەکی پێشکێش بە فێرگەی برادۆست کرد لە رانیە، کە هونەرمەند دەشنێ موڕاد سەرپەرشتی دەکرد”.