CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

بەسپۆنسەری کۆمپانیای بابیلۆن فێستیڤاڵی هونەری و رۆشنبیری بەحرکە بەرێوەدەچێت

وا بڕیارە ئەمڕۆ ٥ ی مانگ (تەمووز/یۆلیۆ)، لە ژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری و وەرزش و لاوانی هەولێر، بە هاوکاری باڵوێزی ئاشتی "شیرین ئامێدی" و بەشداری کۆنڤانسیۆنی ئاشتی جیهانی "Glbal Peace Festival" فێستیڤاڵی هونەری و رۆشنبیری بەحرکە بێتە سازکردن.

ئەم فێستیڤاڵە بە سپۆنسەری کۆمپانیای "بابیلۆن" و هەردوو کەناڵی ئاسمانی "کۆڕەک تیڤی" و "کەناڵ چوار" ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ ی مانگ (تەمووز/یۆلیۆ) کاتژمێر ١٧:٣٠ بەکاتی ناوەخۆ لە هۆڵی چالاکی "جەژنیکان/ئەبابەکر" دێتە سازکردن.

چالاکییەکانی ئەم فێستیڤاڵە لە ژێر دروشمی "پێگەیاندنی هونەری و رۆشنبیری بنەمایە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە" ئەنجام دەدرێت.

بەرنامەکانی ئەم فێستیڤاڵە بریتی دەبێت لە چەند چالاکییەکی وێنەیی و موزیکی و ئەدەبی و سینەمایی و پەخشینی خەڵات و بڕوانامەی خولەکان، فێستیڤاڵەکەش تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ بەکاتی ناوەخۆ بەردەوامی دەبێت.

دەرباز یونس – راگەیاندنی بابیلۆن.