خانه‌ی نه‌ورۆز خولێكی زمانی ئینگلیزی بۆ منداڵان ده‌كاته‌وه
- زياتر
-
10 تەمموز 2012
- بڵاوكراوەتەوە لە سێ شەممە, 10 تەمموز 2012 19:57
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
هه‌ولێر - خانه‌ی نه‌ورۆز بۆ رۆشنبیری منداڵ له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا خولێكی تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌م و حه‌وته‌می بنه‌ڕه‌تی ده‌كاته‌وه. خولی (گفتوگۆكردن به زمانی ئینگلیزی) رۆژی (8 / حوزه‌یران – یۆنیۆ / 2012) له بنكه‌ی خانه‌ی نه‌ورۆز له سه‌ر شه‌قامی چل مه‌تری ده‌ستیپێكرد و بریار وایه خوله‌كه (45) رۆژ بخایه‌نێت.
له‌و خوله‌دا زیاتر له (25) منداڵی پۆله‌كانی شه‌شه‌م و حههوتهمی بنه‌ڕه‌تی له هه‌ردوو ره‌گه‌زی كچ و كوڕ به بێ هیچ به‌رامبه‌رێك به‌شدارییان تێداكردووه و وانه‌كانی تایبه‌ت به زمان و شێوازی گفتوگۆكردن له زمانی ئینگلیزی‌دا له لایه‌ن مامۆستای پسپۆڕه‌وه ده‌وترێنه‌وه و رۆژانه یه‌ك كاتژمێر و نیو قوتابیان سه‌رقاڵی خوێندنی وانهكانییان ده‌بن.
خانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كێكه له خانه رۆشنبیرییه‌كانی منداڵان و سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری منداڵانه.
له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵه‌وه وێڕای به‌شداریكردنی تیپی میوزیكی خانه‌ی نه‌ورۆز له فیستیڤاڵی رۆژی جیهانی منداڵ له شه‌قڵاوه، خولێكی تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ری له پرۆگرامه‌كانی ویندۆز و ۆرد بۆ منداڵان كردووه‌ته‌وه و بڕیار وایه چه‌ند خولێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به هونه‌ر و میوزیك و زمانی كوردی و داڕشتن و وتاربێژی بۆ منداڵانی پایته‌خت بكاته‌وه.
راگه‌یاندنی خانه‌ی نه‌ورۆز
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری منداڵان
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان