CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 46 میوان

بەچەندین چالاکی جۆراو جۆر یانزەمین فیستڤاڵی ساڵانەی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە دەستی بە کارەکانی کرد

لە پێشوازی بیستء یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و یانزەمین ساڵیادی کردنەوەی سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە, دوای نیوەرۆی رۆژی پێنج شەممە

رێکەوتی  ٦-٩-٢٠١٢ کاتژمێر ٥ ئێوارە لە ناوەندی رێکخراوەکانی شاری رانیە, سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە یانزەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی بە چەندین کارو چالاکی جیاواز کردەوە, ئەمەو لە دەستپێکی فیستیڤاڵ کە قائیمقامی قەزای رانیەو بەشێکی دیار لە بەرپرسانی حزبی و جکومی و نوێنەری رێکخراوەکان و رێژەیەکی زۆری گەنجانی کورو کچ تێیدا ئامادەبوون, شریتی پێشانگایەکی ھاوبەشی شێوەکاری ( گرافیک و وێنەکێشان )لە لایەن قائمقامی قەزای رانیەوە پچرێنرا, ئەم پێشانگا ھاوبەشە کە ١٧ گەنجی کور کچ بەشدارییان تێیدا کردبوو چەندین بەرھەمی جوانی لە خۆ گرتبوو کە جێگای رەزامەندی ئامادەبوان بوو, دواتر لە ھۆڵی پێنجی ئازار ئاھەنگێکی مۆزیک بەرێوە چوو, لەو ئاھەنگەدا  سەرەتا لە لایەن( خالید قادر) بەرێوەبەری سەنتەرەوە وتەیەک خوێندرایەوە کە تێیدا وێرای بەرز ھەڵسەنگادنی ئەم یادەو پیرۆزبایی کردن لە گەنجان, ئاماژەی بە کارو چالاکیەکانی سەنتەرەکەیان لە ئەمساڵدا کردء ھاوکات لەگەڵ ئەوەش لە رێگای داتاشۆوە راپۆرتێکی وێنەیی  تایبەت بە چالاکیەکانیان خرایە روو, ھەروەھا راپۆرتی سوومەندانی سەنتەر خوێندرایەوە, پاشان بەرھەمە ھونەرییەکان بە نمایشی گروپی گیتار دەستیپێکرد کە لە رێگای ٥ ژەنیارەوە ٣ بەرھەمی ھونەری پێشکەش کران, دواتر بەرھەمێکی Duit Clarinet و دوو پارچە مۆزیکی کەمانچە لە لایەن ٢ کچ و کورێکەوە پێشکەش کران, دوا بە دوای ئەوە گروپی میۆزیکی سەنتەر کە ٨  ژەنیار و ٤ گۆرانبێژی لە خۆ گرتبوو ٥ بەرھەمی گۆرانی و مۆزیکیان پێشکەش کرد. بەم شێوەیە یەکەم رۆژی فیستیڤاڵ کۆتایی ھات و بریارە لە رۆژانی تریش چەند چالاکیەکی تری ھەمەجۆر پێشکەش بکرێت. جێگای ئاماژەیە ئەم فیستیڤاڵە لە لایەن ( مەڵبەند غازی و ژیان ئەبوبەکر ) بەرێوە برا.