CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 54 میوان

بە ھۆی پەیوەندی نێودەوڵەتی لەگەڵ زانکۆی سۆران، زانکۆی مارجۆن دەپاڵێورێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی خوێندنی باڵای تایمزی بەریتانی

توانا تەھا :زانکۆی مارجۆن (UCP, Marjon) دەپاڵێورێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی خوێندنی باڵای تایمزی بەریتانی بۆ ئەو زانکۆیانەی پەیوەندی ئەکادیمی نێودەوڵتییان بەستووە. ئەم دانپێدانانە بۆ ئەو ھاوبەشیە دەگەێتەوە کە زانکۆی مارجۆن (University College Plymouth St Mark & St John, Marjon) لە کردنەوەی سەنتەر و گەشەپێدانی ستافی ئەکادیمی لە گەڵ زانکۆی سۆران (Soran University) واژۆی کردووە.

ئەو پاڵاوتنە بەردەوامی سەرکەوتنەکانی ئەو زانکۆیەو چوونە پێشەوەیەتی لە بردنەوەی خەڵاتی سەرمایەی مرۆیی و ستافی کاری ساڵ و بەرزی ئاستی چۆنایەتی و داھێنان لە ھونەرەکان.
ھەندێک سەردانی دوو لایەنەی زانکۆی سۆران و مارجۆن (Marjon) ئەنجام دراون و ئەو دوو دامەزراوە بەیەکەوە کاریان کردووە لە کردنەوەی سەنتەری زمان و گەشەپێدانی ستافی ئەکادیمی (CLAD) لە شاری سۆران. سەنتەرەکە بە فەرمی لە نیسانی ٢٠١٢ لە لایەن وەزیری خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان و باڵوێز و بەرێوەبەری کونسوڵگەری بەریتانی لە عێراق، کرایەوە. پرۆژەکە بەرەو پەیوەندییەکی قوڵ رۆیشتووە لەھەریەکە لە لایەنەکانی ستاف و جێگۆرکێیان بۆ نمونە ستافی زانکۆی سۆران سەردانی مارجۆن دەکەن بۆ ھاوبەشی و گۆڕینەوەی بیرواو شارەزایی لە پێناو بەرزکردنەوەی پرۆژەکە وەک ئامانجێکی سەرەکی گەشەپێدانی ئەو ھەردوو دامەزراوەیە.
سەرۆکی زانکۆی مارجۆن، پرۆفێسۆر مارگرێت نۆبڵ لەم بارەیەوە وتی: لە دەرەنجامی ھاوبەشیمان و بەھێزی زانکۆمان لە بواری پەروەردەی زمان کاریگەر بووە، ھەروەک بوارەکە خۆگونجێن و پەیوەستە لەمەڕ رۆڵی بۆ بونیاتنانی توانست لە دەرەوەی بەریتانیا.
من خۆشحاڵم کە لە ریزی پێشەوەی پاڵێوراوانین بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، ھەروەک دوای گفتوگۆمان لە نزیکەوەو سەردان و پەیوەندییەکانمان و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش و پابەندییەکانمان ھەردوو دامەزراوە پەیوەندییەکانیان گەیاندۆتە بەرھەم.
براوەی خەڵاتی تایمز لە رێوڕەسمێک لە لەندەن لە کۆتایی مانگی ١١ رادەگەیێندرێت.
لەم بارەیەشەوە، راگری فاکەڵتی زانست (پرۆفیسۆر کەمال عۆدیشۆ)، پێی رایگەیاندین کە لە دوواین پەیوەندی بە ئەکادیمییەکانی زانکۆی مارجۆن (UCP, Marjon) گەیشتوونەتە رێکەوتن و ئەوە باسکراوەو لەبەر گرنگی و کاریگەری رۆڵی زانکۆی سۆران لەو پەیوەندییەو ھاوبەشە ئەکادیمییانە، لەو کاتەی کە خەڵاتەکە دەبرێتەوە ھاوبەش دەبێت ئەوەش دوای ئەوەی کە پرۆژە ھاوبەشەکانی ھەردوولا دەستکەوتی باشیان بەدەست ھێناوەو لە پێشەوەشیان پرۆژەی سەنتەری (CLAD) بۆ زمان و گەشەپێدانی توانستی مرۆیی.

ئەمەی خوارەوە، لینکی سەرچاوەی ھەواڵەکەیە:
http://www.marjon.ac.uk/aboutmarjon/newsandevents/ucpmarjonnews/title_٣٠٣٣٠_en.html
ئەمەش، لینکی تایمزە کە ئاماژە بە پاڵاوتنی ئەو زانکۆیە دەکات
http://www.timeshighereducation.co.uk/story.asp?storycode=٤٢١٠٤٢