CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

‫(له كلتورێكدا شوناسی هیچ كەسێك) نمایشكرا‬

له‌مانگی یه‌كی ٢٠١٢ فێستیڤاڵی جیهانی گه‌نجان له‌به‌ریتانیا بڕیاریدا، كه‌كۆمپانیایی گه‌یلان دۆكڕوم وه‌ك نوێنه‌ری خۆی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكات و كاره‌كانی فێستیڤاڵ ڕاپه‌ڕێنێت

 

كۆمپانیای ناوبراو له‌ڕێگه‌ی بانگه‌شه‌و پرۆسه‌ی پێشبڕكێوه‌كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی بە توانای بۆ فێستیڤاڵ ئاماده‌كرد تا وه‌ك نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بێت. له‌م فێستیڤاڵه‌دا كه‌١٠٠٠ هونه‌رمه‌ند له‌١٠٠ وڵاتی جیهانه‌وه‌به‌شداریان تێیداكرد و بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له‌٧ بۆ ١٦ی سێپتێمبه‌ر فێستیڤاڵ چه‌ندین كاری ناوازه‌و سه‌رسوڕهێنه‌ریان نمایشكرد و سارا عومەر، گەیلان نەژاد و شاخەوان حەمە یەکێک بوون لەو ١٠٠٠ گەنجەی، کە تێیدا نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانیان کرد. به‌ڵام هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌هۆی دواكه‌وتنی ڤیزه‌وه‌نه‌یانتوانی به‌شداری فێستیڤاڵ بن له‌كات و شوێنی دیاریكراودا. بۆیە لیژنه‌ی فێستیڤاڵ و كۆمپانیای گه‌یلان دۆكڕوم به‌هاوكاری سیتی ئارت و نیو ئارت ئێكسچه‌نچ بڕیاریاندا، كه‌فێستیڤاڵ درێژه‌بكێشێت و وه‌ك ڕێزێكی تایبه‌ت بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌٤ی ئۆكتۆبه‌ر هونه‌رمه‌ندان( ئازاد فاتیح، بان غازی، خدر موحەمەد، سارا عومه‌ر و لانس هۆڵمه‌) نمایشی (له‌كلتورێكدا شوناسی هیچ كه‌سێك) یان پێشكه‌شكرد له‌هۆڵی نیو ئارت ئێكسچه‌ینج به‌ئاماده‌بونی بینه‌رێكی به‌رچاو. له‌دوای نمایشه‌كه‌كۆڕێك بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ئازاد فاتیح و سارا عومه‌ر به‌سترا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ بینه‌راندا سه‌باره‌ت به‌نمایشه‌كه‌

 

 

له‌هه‌مان شه‌ودا پێشانگای تایبه‌تی فۆتۆگرافی گه‌یلان نه‌ژاد و پێشانگای تایبه‌تی په‌یكه‌رسازی شاخه‌وان حه‌مه‌كرایه‌وه‌. له‌كۆتاییدا سارا عومه‌ر به‌كۆڕێكی شعری و به‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی میوزیكی له‌گه‌ڵ میوزیسیانی ئینگلیزی لانس هۆڵم كۆتایی هێنا به‌شه‌وی كوردی له‌م فێستیڤاڵه‌دا.