CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 51 میوان

کاردینا هاک دەکرێت

خانمه‌ ئەکتەر و شاعر (کاردینای سپی )لە ڕونکردنەوەیەکدا جرا تیڤی ڕایگەیاند ، کە هەموو ئەو هەواڵ و بابەت و وێنە و هەر شتێک کە لەو پەیجەدا دادەبەزێت کاردینای سپی لێی بەرپرس نیە و ده‌ڵێت : ئەو پەیجە ماوه‌یه‌کی زۆره‌ لە لایەن چەند کەسانێکی نەفس نزمەوە هاک کراوە و ئێستا لای ئه‌و نه‌ماوه‌ , هه‌روه‌ک ده‌نگۆی به‌شداریکرنی له‌ کلیپێکی هونه‌رمه‌ندیک به‌درۆخسته‌وه‌ که‌

له‌لایه‌ن په‌یجه‌که‌یه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت ئەو هەواڵ و دەنگۆ هەڵانە کەسە هاککەرەکە بڵاو دەکرێته‌وه‌ بە هیچ جۆرێک ئه‌و لەم پەیجە بەرپرس نیە ، هه‌روه‌ک داواش ده‌کات هەموان لای خۆیان ئەو پەیچە بسڕنەوەو ڕیپۆرتی بکەن...

 

جیگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ماوه‌یه‌که‌ دیارده‌ی هاککردن و کردنه‌وه‌ی په‌یج به‌ناوی هونه‌رمه‌ندان وسیاسه‌تمه‌داران په‌ره‌ی سه‌رندووه‌ چه‌ندین لێدوانی جیا به‌ناویانه‌وه‌ بڵاوده‌کرێته‌وه‌ که‌ زۆرجار له‌ رۆژنامه‌کان وه‌ک سه‌رچاوه‌ لێدوانه‌کان به‌کار ده‌هێنرێن.