CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 59 میوان

ڕۆشنبیری

ئەمرۆ 6مین فێستیڤاڵی هەولێر دێتە ساز کردن

بریار وایە ئەمرۆ کاتژمێر 4 ئێوارە لە پارکی (شانەدەر) پارێزگای (هەولێر) بە هاوبەشی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیرى و هونەر و وەرزش و لاوان (6 ) مین فێستیڤاڵی هەولێر ساز دەکەن، فەرهەنگ غەفور لە لێژنەی باڵای  6 مین فێستیڤاڵی هەولێر بۆ راگەیاندنەکان بەم شێوازە  هاتە ئاخاوتن :

نوێنەرایەتی کورد لەفەرەنسا یادەکانی راپەرین و نەورۆز بەرز رادەگرێت

بەبۆنەی یادەکانی نەورۆز و راپەرین ھەردوو ھونەرمەند بڵند ئیبراھیم و ھانی بەھەماھەنگی گروپی چوارچرای باکور بۆیادەکانی جەژنی نەورۆز و راپەرین  لەلایەن نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەفەرەنسا کۆنسێرتی ھونەریان بۆ رێکدەخرێت.

خەڵاتی ماملێ 2011 پێشكەشی هونەرمەند عەباسی كەمەندی ده‌کرێت

بەپێی بریاری دەستە بژێرى هونەرمەندى ساڵ بۆ وەرگرتنى خەڵاتى (ماملێ)، کەلەلایەن مەڵبەندى هونەرى ماملێ دابین دەکرێت و هەرساڵ پێشکەشى کەسایەتییەکى هونەرى کوردستان دەکرێت.بەخۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین کەخەڵاتى ئەم ساڵ 2011 پێشکەشى هونەرمەندى هەڵکەوتو و بەناوبانگى کورد مامۆستا (عەباسى کەمەندى) دەکرێت.

ئەحمەد محەمەد : خەریکە ئەبێتە ئاڕمێکی شاعیری گۆرانی

نوسینی:  شێرکۆ بێکەس : یەکێک لەو بۆشاییانەی لە گۆرانی تازەی کوردیا ھەیە، نەبوونی شیعری تایبەتە بە گۆرانی. بەشی زۆری شیعرەکان ھەتا ئەمڕۆش ھەر شیعرە فۆلکلۆرییەکانن ، کە بەراستی ئەوە تەنھا بۆ ئاوازە فۆلکلۆرییەکان ئەبن و ئاوازێکی تازە پێویستی بە شیعرێکی تازەیشە شیعرێکی کلاسیکی جوانی وەک شیعری نالی بۆ ئاوازێکی ئەم سەردەمە نابێت ، ئەشآ بچێتە ناو رۆحی مەقامێکی رەسەنی کوردییەوە بەڵام ھەرگیز لەگەلڕ ئاوازێکی نوێدا ناگونجێت ، وەک ئەوەی لەچاوی ئەمڕۆوە تەماشای ئەو رابردووانە بکەین و بە پێوانە جوانکارییەکانی ئەمڕۆ لەجوانییەکانی ئەوسا بدوێین. ئەمە نابێت ، بەم پێیە ئاوازێکی نوآ وشەی نوێشی ئەوێت ، دیارە من پێم چاکترە لەنزیکەوە چ ئاوەزدانەرو چ شاعیر ھاوتەریب کارە ھونەرییەکان ئەنجام بدەن. من پێم سەیرە ھونەرمەندێکی نوێخواز بۆ کارێکی ھونەری کە لەئیستەدا ئەنجامی ئەدا سەد سالڕ بگەڕێتەوە بۆ دواوە بۆ ئەوەی شیعرەکەی بۆ ھەڵبژێرێت.، دیارەخراپترین نموونە ئەوەیە تۆ ئاوازێکی تازەت ھەبآ و کەچی شیعرەکەو فۆلکلۆری بێت.

خەڵاتی داھێنەری پەرتووکی ٢٠١١ بەخشرایە مەسعودی مەلا ھەمزە

لەمیانی سازکردنی دووەمین فێستیڤاڵی لاوی سەنتەری رۆشنبیری ئاسوودە رۆژنامەنووسی بواری ھونەری و سەرۆکی دەزگای کەڤاڵ "مەسعودی مەلا ھەمزە" خەڵاتی داھێنەری پەرتووکی ٢٠١١ی بە کتێبی بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر پێ بەخشرا.

سێیه‌مین پێشانگای ساڵانه‌ی په‌روه‌رده‌ی رواندزبه‌ڕێوه‌چوو

به‌مه‌به‌ستی زیاتر گرنگی دان به‌ بواری هونه‌ری و ده‌رخستنی تواناو به‌هره‌ی قوتابیان ، سێیه‌مین پێشانگای ساڵانه‌ی په‌روه‌رده‌ی رواندزبه‌ڕێوه‌چوو. كاتژمێر10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 13_2_2012 له‌ هۆلی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره‌ له‌ رواندزبه‌ ئاماده‌بوونی( سیروان سیرینی) قایمقامی رواندزو ماموستا(مزه‌فه‌ر مه‌لا عومه‌ر) به‌ڕیوه‌به‌ری په‌رورده‌ی رواندزوژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی شاره‌كه‌ ،  سێیه‌مین پێشانگای ساڵانه‌ی  سنووری په‌روه‌رده‌ی رواندزبه‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تیدا ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌نته‌ری شار و ده‌وروبه‌ری به‌شداریان تیدا كردبوو به‌تابلو و وێنه‌ و كاری ده‌ستی و هونه‌رو به‌هره‌و توانای قوتابیان له‌ م پێشانگایه‌دا خرابوونه‌ روو.

 

کۆڕی ڕێزلێنانی مامۆستا عوسمان هەورامی

ناوەندی فەرهەنگی - هونەریی ڤەژین (مەریوان) بۆ پاراستنی چاندی ناوچەو شیکار زانستیانەی مۆسیقای هەورامی، کۆڕی ڕێزلێنانی مامۆستا عوسمان هەورامی بەڕێوە دەبات. بۆیە داوا لە هونەرمەندان، نوسەران و توێژەران دەکەین وتارەکانی خۆیان بۆ نووسینگەی کۆنگرە بەڕێ بکەن.

 

The Unwanted Reality

جوتیار چۆمانی: ڕاستیە نەخوازراوThe Unwanted Reality ناوەڕۆکی کتێبی نوێی گەنجێکی کوردە لە ئەمەریکا. گۆران ڕەحیم کە خەڵکی شاری کەرکوکە لە باشوری کوردستان، لە منداڵێوە خولیای نوسینی هەبووە. ئەم کتێبە کە کۆمەڵە شەعرە بە زمانی ئینگلیزی کەوتە بازاڕەکانی ئەمەریکاوە. ئەمە سێیەم کتیبی شاعیر گۆران ڕەحیمە کە بە ئینگلیزی نوسراوە و ٦٠ هۆنراوەی لە خۆگرتوە . ئەم کتێبە لەلایەن چاپخانەی ئەیبوکەوە چاپ کراوە . زۆربەی هۆنراوەکان بابەتی خۆشەویستیە بەڵام شاعیر دوو هۆنراوەی بۆ کارەساتی هەڵابجەو کوردستان بونی کەرکوک نوسیوە.

به‌رهه‌مێكی نوێی سه‌دیق سه‌عید رواندزی كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.

(گه‌ڕان به‌ دوای جیهانێكی دیكه‌دا)نوێترین كتێبی نوسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر ( سه‌دیق سه‌عید رواندزی)یه‌ . ئه‌م كتێبه‌ له‌ هه‌ولێر چاپكراوه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی فكری و ئه‌ده‌بی (نما)یه‌..چه‌ند وتار و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی تیدایه‌ ، له‌ سه‌ر به‌رهه‌می شاعیران و ئه‌دیبان كراون و لاینه‌ شاراوه‌كانی ده‌ق به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان خستۆته‌ روو ، بۆیه‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌ سوودێكی زۆر ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بواری لێكۆڵینه‌وه‌ كارده‌كه‌ن و كتێبخانه‌ی كوردیش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات .

قاوه‌خانه‌ی‌ كلتوری‌؛ پێشانگای‌ فراوانی كتێب به‌رده‌وامه‌

قاوه‌خانه‌ی كلتوری؛ وه‌ك هه‌وڵێك به‌ ئاراسته‌ی به‌ كلتوركردنی خوێندنه‌وه‌، له‌ به‌رواری‌ (11/2/2012) پێشانگایه‌كی‌ فراوانی كتێبی‌ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌زاران ناونیشان كردۆته‌وه‌و ماوه‌ی‌ سێ‌ هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت.

ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد کتێبی " دیوانی مەلا حەسەن نەوحی زەنگنە"ی چاپ و بڵاوکردەوە

کتێبی (دیوانی مەلا حەسەنی نەوحی) کە لە کۆکردنەوە و ئامادەکردنی (ھەردەوێلڕ کاکەیی)ـە، یەکێکی تری ئەو کتێبانەیە کە ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد (ئۆفیسی کەرکووک) چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

ھێلانەی شانازی سێیەمین بەرھەمی سەرکەوت تارۆیە بە ئینگلیزی

مەسعودی مەلا ھەمزە : ھونەرمەندی شانۆکار سەرکەوت تارۆ لەدرێژەی کارو چالاکییە بەردەوامەکانی سەرقاڵی کارکردن و نمایشکردنی مۆنۆدرامای ( Glory Nest ) ھێلانەی شانازییە کە لە نووسین و دەرھێنانی خۆیەتی.
سەرکەوت مەجید تارۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا گوتی"مۆنۆدرامای ( Glory Nest ) ھێلانەی شانازی سێیەمین بەرھەمی نووسین و دەرھێنانمە بە زمانی ئینگلیزی لێرەوە سوپاسی خاتوو کەی گەردی و بەرێز جەمیل سەمین دەکەم کەلە ھەرسێ بەرھەمەکاندا ھاوکاری زمانەوانیان کردووم".

ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد کتێبی " گاڵتەوگەپ و دانسقەی کوردەواریی"ی چاپ و بڵاوکردەوە

ئەم کتێبە لە نووسین و ئامادەکردنی مامۆستا "جەمال بابان"ـە و یەکێکی تری ئەو کتێبانەیە کە ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

دوو شیعری (ھاورێ کە ریمی ) ھە لبزێردرا بو کتێبی شاعیرانی ئەمڕۆ

ئەو کتێبە;کوکراوەیەکە لە شعری شاعیرە کەنجەکان و لە لایەن لیزنەیەکی ناوبزیوانی کە بێکھاتوون لە ٥  شاعیر و رەخنەکر کەسیەوە شعرەکانی ھەلبزێردراوە ، ئەو کتێبە کە لە ئیران چاب ئە بێت پێکھاتوە لە شیعری ٤٢ شاعیری گە نج لە ناوخۆ و دەرەوی ئێران و ولاتە فارسی زمانەکانی وەک ئەفغانستان و تاجیکستان کە لە لایەن دە زگای چاپ و بلاوکردنەوەی ولایەتی ئەھورای لە ئیران و بە زمانی فارسی بلاو دەکرێتەوە و ھاورێ کەریمی بە ٢ شیعر بەشداری کردبوو کە ھەر دوو شیعرەکەی ھەلبزێردراوە.

رواندز:بۆ دووەمین ساڵ ، شەوی یەلدا بەرێوەچوو

بۆ دووەمین ساڵ لە رواندز شەوی یەلدا لە لایەن کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب بەرێوە چوو.. کاتژمێر٧:٣٠شەوی ٢٠_٢١ _١٢_٢٠١١ لە ھۆلی سەنتەری لاوانی رواندز بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و ھەوادارنی شیعر و گۆرانی لە ژێر ناونیشانی( شەوی یەلدا ئەودەمەی حەبیبەی تیدا ھەڵنایەت) کۆڕێکی شیعرخوێندنەوە بۆ شاعیر (کارۆخ فەھمی) بەرێوە چوو

ناوەندی ئاوێزە شاعیران خەڵات دەکات

ناوەندی ئاوێزە لە کوردستان بۆ برەودان بە تواناکانی مێینە لە یەکەم پرۆژەی خۆیدا ھەستا بە ناساندی ئەم ناوەندە وخەڵاتکردنی پێنج شاعیری ئافرەت کە ھەریەک لە شاعیرەکان لە رۆژی کردنەوەی ئەم پرۆژەیەو ناساندی چەند پارچە شیعرێک خوینرایەوە ،

پرسەنامە بۆ بنەماڵەی جوانەمەرگ کاک حەمە شوان شەریف

سڵاوێکی گەرم ئاراستەی بنەماڵەی شاعیری لاوی هەڵبجەی دوو جار شەهید دەکەم و لەم باوەڕەدام هەڵەبجە جارێکی تر جەرگی سووتا بەم کۆچە ناوادەی جوانەمەرگ کاک حەمە شوان شەریف. لێرەوە بە ناوی خۆم و هەموو هونەردۆستانەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و لە بنەماڵەی جوانەمەرگ دەکەین.

 

مژده‌یه‌ک بۆ کوردانی کۆچبه‌ری هۆڵه‌نده‌

به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان،

سڵاوتان لێ بێت..

مژده‌تان ده‌ده‌ینێ ده‌سته‌یه‌ک له‌ کوردانی چالاکی هۆڵه‌نده،‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی زێڕینی نێوده‌وڵه‌تی ملوانکه‌ی (العنقاء)ی گه‌ڕۆکه‌وه‌ پاڵێوراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێ ببه‌خشرێت، له‌ ناویاندا‌ کۆمه‌ڵێک له‌ کۆچبه‌رانی کوردی ئاماده‌ و چالاک له‌ بواره‌کانی ئه‌ده‌بی، ڕۆژنامه‌وانی، هونه‌ری، پسپۆڕ و ئه‌کادیمی، بیریاران و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تێدایه‌.

پرسەنامە بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک حەمە شوان

زۆر به‌داخم به‌ کۆچی لە ناکاوی کاک حه‌مه‌شوان و به‌شداری خه‌متانم...هه‌واڵێکی زۆر ناخۆش بوو،منی له‌ دڵه‌وه‌ گریان.هیوادارم خودای گه‌وره‌ سه‌بوری بنه‌مالکه‌ی بداتو،ته‌مه‌نی درێژی بۆ منداله‌چاوگه‌شه‌کانی به‌جی‌هشتبێت.

بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر چاپدەکرێ

راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیداو لە ئامادەکردنی عەبدولڕەحمان مەعروف دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری پڕۆژەی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر بە ئەنجام دەگەیەنێ و داوا لە سەرجەم نووسەران دەکا کە C.Vیەکانیان بنێرن بۆ ئەوەی ناویان لە کتێبەکەدا ھەبێت.

پەیمانگای ھونەرجوانەکانی ھەولێر ١٩مین ساڵیادی خۆی دەکاتەوە

لەژێر چاودێری وەزیری پەروەردە ( سەفین دزەیی ) بە بۆنەی دامەزراندنی ساڵیادی پەیمانگای ھونەرجوانەکانی ھەولێر دەکرێتەوە و  بریار وایە رۆژی دووشەمە کاتژمێر ١٠ سەر لە بەیانی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ھەولێر بەم  بۆنەیەوە چەندین چالاکی جۆراو جۆرا بێتە  ئەنجام دان، ھەریەک لە بەشەکانی (شانۆ و شێوەکاری و موزیک) چەندین چالاکی جۆراو لەم یادەدا پێشکەش دەکەن.