CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 59 میوان

ڕۆشنبیری

دەزگای کەڤاڵ راگەیەنراو بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر دابەشکرا

راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : بەئامادەبوونی ھەریەک لە "نەوزاد ھادی- پارێزگاری ھەولێر و تاھیر عەبدوڵڵا- جێگری پارێزگاری ھەولێر و نیھاد لەتیف قۆجە- قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر و شاڵاو کۆسرەت رەسول- ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان" و کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٣/١١/٢٠١١ لە ھۆڵی پێشەوای شاری ھەولێر دەزگای

پارکی ئازادی کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و پەیکەرێک بۆ ژەنەڕاڵی پاییز

گروپی تەوەن لە ڕێکەوتی ٢٨ نۆڤەمبەری ٢٠١١ کاتژمێر سێ ی پاش نیوەڕۆ لە پارکی ئازادی ژەنەراڵی پاییز زیندوو ڕادەگرێت.

لەم ڕۆژەدا کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی بۆ شاعیری گەورە محەمەد عومەر عوسمان ڕێکدەخات و پەردەش لە سەر پەیکەری شاعیری ناوبراو لادەدات.

پیشانگای هونەری ڕۆژهەڵات ناسەکان لە گالەری شانەدەر

گالەری دانیاڵ قەساب بە ھاوکاری کتێبخانەی شەرەفخان و ھاوکار گروپ پردی ھونەری کوردی پیشانگەیەکی فۆتۆگرافی و دیژیتاڵی تایبەت بە کەسایەتی و شوێنەوارە کوردییەکانی رۆژھەڵاتناسەکان دەکاتەوە. رۆژی شەممە کات ٥:٠٠ ئێوارە  شوێن ھۆڵی نیاندەرتاڵ نێو گالەری شانەدەر.

 

 

 

 

 

بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر بەسەر ھونەرمەندان دابەش دەکرێت

راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : دەزگای کەڤاڵ بەھاوکاری لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان مەراسیمی راگەیاندن و دابەشکردنی بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر سازدەکا.

کتێبخانەی ئاکۆیان ڕێز لە خوێنەرەکانی خۆی دەگرێت

لە ساڵیادی کردنەوەی کتێبخانەی ئاکۆیان کاتژمێر٥ی ئێوارەی ١٠_١٠_٢٠١١ لە کتێبخانەی ئاکۆیان ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنەری دام و دەزگای حکومی و حزبی ناوچەکە ومامۆستایان ولاوانی گوندەکە کتێبخانەی ئاکۆیان بە ھاوکاری کۆمەڵەی ھاوڕیانی کتێب ژمارەیەک لە خوێنەرەکانی خوێ خەڵات کرد کە بریتی بوون لە ٣٥ خوێنەری کچ و کوڕ ئەوانەی لەماوەی ساڵێکدا ،

 

لە ڕۆژی مناڵاندا مناڵانی سلێمانی بەندەکانی مافەکانی مناڵان دەبەخشنەوە

ئەمڕۆ ٢٠ ی نۆڤەمبەری ٢٠١١ کاتژمێر ٢ دووی پاشنیوەڕۆ لە یادی ڕاگەیاندنی جاڕدانی مافەکانی مناڵدا مناڵانی فێرخوازی موزیکی (تیپی منالانی سلێمانی) سەر بە ڕێکخراوی منال پارێزی کوردستان بە خۆیان و ئامێرە موزیکییەکانیانەوە هەستان بە بەخشین و بلاوکردنەوەی بەندەکانی مافەکانی منالان لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی بە مەبەستی ناساندن و هۆشیارکردنەوەی باوکان و دایکان بۆ پاراستنی منالەکانیان و مامەڵەکردنیان بە شێوەیەکی دروست.

 

غیابی ئینتەرنێت لە ڕۆگرامی خوێندندا

توانا تەھا-سۆران: مرۆڤ گەیشتۆتە ئەو بڕوایەء سەردەمەکەش ئەوەی گەرەکە، کە وانەی ئینتەرنێت بخرێتە نێو پڕۆگرامەکانی خوێندن، بۆیەش کوردستانی خۆمان لەمە بێ بەش نییە،

 

ناوەندی تەلاری سلێمانی چوارەمین فیستیڤاڵی ساڵیادی سلێمانی دەکاتەوە ١٧٨٤-٢٠١١

بۆ ساڵی چوارەمە ناوەندی تەلاری سلێمانی وەکو ناوەندێکی ڕۆشنبیری و کلتوری لە شاری سلێمانی ساڵانە بەھاوکاری ئەندامەکانی ناوەند فیستیڤاڵی ساڵیادی درووستیوونی شاری سلێمانی  سازدەکەن، ئەمساڵیش بە ھاوکاری ئەندامەکانی ناوەند درێژەیان بە فیستیڤڵەکەیانداوە.

شه‌ش كتێبی نوێی شاعیرو ره‌خنه‌گر حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌،

هه‌ولێر 25 ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ر (PNA) : حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "له‌ رێگه‌ی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، شه‌ش كتێبم چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌".


ئه‌وه‌شی خسته‌ روو "جگه‌ له‌م شه‌ش كتێبه‌ له‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌راندا هه‌یه‌، برِیاروابوو كتێبێكی دیكه‌شم به‌ناوی كاریكاتێر بۆ وشه‌یه‌ك چاپ بكرێت، چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌ویش بكه‌وێته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "من به‌رخنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ سه‌رقاڵم، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌بواری ئه‌ده‌ب كاری سه‌ره‌كیی منه‌".

كتێبی "سێوی هۆشیاری" چه‌ند بابه‌تێكی ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بیی ره‌خنه‌گره‌ له‌باره‌ی ئه‌زموونی چه‌ند شاعیرێكه‌وه‌، كه‌ له‌ 119 لاپه‌رِی قه‌باره‌ ناوه‌ندا به‌ چاپ گه‌یشتووه‌، نرخی 3500 دیناری عێراقییه‌.

له‌م په‌رتووكه‌دا ئه‌م بابه‌تانه‌ به‌رچاو ده‌كه‌ون، "كه‌ گیرفانی پرِ ده‌بێ له‌ چرپه‌"، "په‌ری سه‌رقاڵی راوی ئه‌ستێره‌یه‌"، "دڵشاد مه‌ریوانی شاعیرێك كه‌ ریشی پرِ بوو له‌ په‌پووله‌"، "سامی شۆرِش وه‌ك شاعیرێك"، "شیعر و غه‌یب" و "هه‌ڵوێسته‌ شیعر" و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌.

كتێبی "له‌سه‌ر باڵی هه‌وره‌وه‌" كۆمه‌ڵه‌ بابه‌تێكی ره‌خنه‌یی ئه‌ده‌بییه‌ له‌باره‌ی شیعر و رۆمانه‌كانی شاعیر و رۆماننوس به‌خیتار عه‌لی.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ 96 لاپه‌رِه‌ی قه‌باره‌ ناوه‌ندا به‌ چاپ گه‌یشتووه‌، نرخی 3000 دیناره‌.

له‌م به‌رهه‌مه‌ ره‌خنه‌ییه‌ ئه‌ده‌بییه‌دا 14 بابه‌تی ئه‌ده‌بی ره‌خنه‌یی به‌رچاو ده‌كه‌ون، ئه‌وانیش "له‌ رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی په‌پووله‌یه‌كدا"، "له‌ روانگه‌ی خوێنه‌ری شتـزانه‌وه‌"، "ئه‌وین به‌ ده‌م فرِینه‌وه‌"، "ترس له‌ ره‌خنه‌"، "گه‌رِانه‌وه‌ له‌ لچ قه‌ور" و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌.

ره‌خنه‌گر له‌ پێشه‌كی ئه‌م كتێبه‌یدا ده‌ڵێت: هه‌وڵم داوه‌ له‌ رێی نیشاندانی نموونه‌وه‌، نووسنه‌كان بۆ خێونه‌ر روون بكه‌مه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌به‌ستێكی نائه‌ده‌بی له‌ دوای سه‌رنجه‌كانمه‌وه‌ هه‌بێت. ویستوومه‌ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كه‌ ساڵانێكی دوورودرێژه‌ له‌ زیندانی ئیدۆلۆگیدا ده‌یناڵاند، ئازاد بكه‌م، تا له‌ ئاسمانی مه‌عریفه‌دا له‌ شه‌ققه‌ی باڵ بدات. سوپاس بۆ به‌ختیار عه‌لی، ئاخر ئه‌گه‌ر نووسینه‌كانی ئه‌و نه‌بووایه‌، ئه‌م ره‌خنانه‌ی من له‌ دایك نه‌ده‌بوون، به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ له‌و راستییه‌ ناگۆرِێت كه‌ به‌رهه‌می من، پاشكۆی ده‌قه‌كانی ئه‌و نییه‌ و بێ هیچ خۆ به‌ زل زانینێك ده‌وێرم بڵێم: بنووسی ئه‌م دێرِانه‌ خاوه‌نی پرۆژه‌ی ره‌خنه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی.

"هونه‌ری نووسینی چیرۆك" كتێبێكی دیكه‌ی حه‌سه‌نه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ كتێبه‌ به‌ چاپ گه‌یشتوون و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌ 111 لاپه‌رِه‌دا به‌ چاپ گه‌یشتووه‌ و نرخی 3250 دیناره‌.

ئه‌م كتێبه‌ چه‌ند بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی رۆمان، نۆڤلێت و چیرۆكه‌، ره‌خنه‌گر له‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێت: خوێندنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كارێكی چاكه‌، چونكه‌ زانیارییمان پێ ده‌به‌خشێت، وه‌لێ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی، وێرِای به‌خشینی زانیاری، وامان لێ ده‌كات، ئینسانێكی باشتر بین له‌وه‌ی كه‌ هه‌ین، ئه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌خوێننه‌وه‌، زێتر جێی متمانه‌ن.

"چۆن دڵت هات جێم بهێڵی؟"، به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ شاعیره‌ كه‌ له‌م شه‌ش ساڵه‌ی دواییدا نووسیوویه‌تی و له‌ 127 لاپه‌رِه‌دا به‌ چاپ گه‌یشتووه‌ و نرخی 3500 دیناره‌.

"ترسم له‌ هیچ شتێ نییه‌،
له‌وه‌ نه‌بێ،
چرای نووسینم خامۆش بێ."

"ئه‌ڤینامه‌" به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی شیعریی شاعیره‌، چاپی یه‌كه‌می له‌ ساڵی 2004 چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ چاپی دووه‌میی.

چاپی دووه‌می ئه‌م كتێبه‌ شیعرییه‌ 112 لاپه‌رِه‌ی قه‌باره‌ ناوه‌ندا به‌ چاپ گه‌یشتووه‌ و نرخی 3250 دیناره‌.

"ژنێك له‌ نوور"
ئه‌ستێره‌، چاوی خۆی، پێ به‌خشیت،
گوڵه‌باخ، كوڵمی خۆی، پێ به‌خشیت،
گوڵاڵه‌، لێوی خۆی،
شه‌وه‌زه‌نگ، پرچی خۆی،
تریفه‌، خه‌نده‌ی خۆی،
فریشته‌، ده‌نگی خۆی،
دارچنار، به‌ژنی خۆی،
دارهه‌نار، مه‌مكی خۆی،
من، گیان و
ژیان و
ئامێزی دڵی خۆم
پێ به‌خشیت.

"بووكه‌ شووشه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراو" شانۆنامه‌یه‌كی منداڵانه‌ له‌ نووسینی ئالفانسۆ ساسترێ به‌ زمانی ئیسپانی نووسراوه‌، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له‌ زمانی سویدییه‌وه‌ بۆ زمانی كوردی وه‌ریگێرِاوه‌.

ئه‌م شانۆنامه‌یه‌ له‌ 40 لاپه‌رِه‌ی قه‌باره‌ ناوه‌ندا به‌ چاپ گه‌یشتووه‌ و نرخی 1500 دیناره‌.

هه‌ریه‌ك له‌م كتێبانه‌ به‌ تیراژی 600 دانه‌، له‌ لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن یه‌كێك له‌ نووسه‌ر و ره‌خنه‌گره‌ ناسراوه‌كانی كورده‌، تا ئێستا چه‌ندین په‌رتووكی پێشكه‌ش به‌ په‌رتووكخانه‌ی كوردی كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ رۆژنامه‌، گۆڤارو بڵاوكراوه‌كانی كوردییدا به‌رهه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

په‌سار فایه‌ق/ پ. ف

نەقیبی ھونەرمەندان میوانی بەرلینە

ھونەرمەندی میوزیکژەن نیاز نوری نەقیبی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان وەک نوێنەری ھونەرمەندانی کورد لەلایەن میتۆس فیلم بانگھێشت کراوە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی فیلمی "بەرلین- دھۆک".

ئالان هۆشیار به‌رپرسى سه‌نته‌رى راوێژكارى زانكۆى سۆران: له‌كاتى پركردنه‌وه‌ى فۆرِمى ده‌رچووانى پۆلى دوانزه‌ هاوكاریى قوتابیان ده‌كه‌ین

دیدار: توانا ته‌ها:  ئالان هۆشیار به‌رِێوه‌به‌رى تۆمارى گشتى و به‌رپرسى سه‌نته‌رى راوێژكارى له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سۆران،  له‌وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكدا تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ى دوو سه‌نته‌ر بۆ هاوكارى كردنى قوتابیانى پۆلى دوانزه‌م له‌كاتى پركردنه‌وه‌ى فۆرم و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ رِوو كه‌ "پێوسته‌ له‌سه‌ر قوتابیه‌كان تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ به‌رِووى قوتابیه‌كان ده‌كراوه‌ن ده‌رفه‌ته‌كه‌ له‌ده‌ست خۆیان نه‌ده‌ن ئه‌گینا له‌ماوه‌ى دیارى كراوى خۆى تێپه‌ر بكات كاتى به‌سه‌ر ده‌چێت و سیسته‌مه‌كه‌ داده‌خرێت و حه‌قى پركردنه‌وه‌ى فۆرمى وه‌رگرتنیان نامێنێت.

راگه‌یێنراوی (كۆمه‌ڵه‌ی هاورێیانی كتێب)، به‌ بۆنه‌ی دووه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه‌

هاونیشتمانییانی به‌رێز،

هاوشارییانی خۆشه‌ویست: كۆمه‌ڵه‌ی هاورێیانی كتێب، كه‌ كۆمه‌ڵه‌یێكی خۆبه‌خش و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌، له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرى و په‌ره‌دان به‌ خوێندنه‌وه‌ و خۆشه‌ویستكردنی كتێب لای خه‌ڵك و به‌ تایبه‌تیش لای گوندنشینان كارده‌كات، له‌ رێكه‌وتی (11/11/2009)دا، له‌لایه‌ن كۆمةڵێك لاوی شاری رواندزه‌وه‌ له‌ژێر ناوی (گروپی كتێب) راگه‌یێنرا، كه‌ دواتر به‌ هۆكاری تایبه‌تییه‌وه‌ ناوه‌كه‌ی بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب-كۆدۆك) و پاشان بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی هاورێیانی كتێب) گۆری.

 

کوردستانی -مەڕاسیمێک بۆ ڕێزلێنان لەکەریم کابان

ڕۆژی یەکشەممە" ٢٥"سێپتەمبەر چایخانەی شەعب لەبەرامبەر ئەو خزمەتەی بە  هونەری کوردی کردویەتی مەڕاسمیكی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەندی گەورەی کورد کەریم کابان ساز دەکات.

سێیەم كتێبی حەمەسەعید حەسەن لە بواری ساتیردا لە دەزگای ئاراس بڵاو بووەوە

کارزان کانه‌بی : هەولێر 5 تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر (ئاكانیوز) ـ سێیەم بەرهەمی شاعیر و بنووس و رەخنەگری ئەدەبیی بەناوبانگی كوردستان حەمەسەعید حەسەن لە بواری ساتیردا لە دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس هاتە بڵاوبوونەوە.
ئەم بەرهەمە تازەیە بە ناوی "كاریكاتێر بە وشە"یە لە دووتوێكی 80 لاپەڕەدا ئەمڕۆ شەموو لەلایەن دەزگای ئاراسەوە هاتە وەشاندن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر کۆمەکی ١٥٦ تیپ و سەنتەر دەکات

مەسعودی مەلا ھەمزە:لە ماوەی ٦ مانگی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر کۆمەکی مانگانەی بە ١٥٦ تیپ و گروپی ھونەری و ناوەندو سەنتەری رۆشنبیری بەخشیوە.

بۆ بەشداریکردن لە خولێکی رۆژنامەوانی نێونەتەوەیی دوو رۆژنامەنووسی کورد گەشتنە قاھیرە

ـ بۆ بەشداریکردن لە یەکەمین خولی "رۆشنبیری رۆژنامەوانی" کە لە لایەن رێکخراوی "رێکخراوی پەرەپێدەری رۆژنامەگەری جیھانی" لە قاھیرەی پایتەختی میسڕ بۆ ٢٨ رۆژنامەنووسی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دێتە سازکردن، ھەر یەکە لە "دەرباز یونس" و "زانا دلشاد دزەیی" وەک دوو رۆژنامەنووسی کوردی عێراقی لە بواری ھونەری گەشتنە قاھیرەی پایتەختی میسڕ.

لە وۆرک شوپێکدا پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن تاوتوێی کرا

نووسراو لەلایەن توانا تەھا / ماڵپەری زانکۆ- سۆران: لە رێکەوتی ١٩-٩-٢٠١١، لەھۆڵی فاکولتیی یاسای زانکۆی سۆران، وۆرک شۆپێک دەربارەی  پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندنن لەفێرخوازێکی ناچالاک بۆ بیرکەرەوەیەکی رەخنەگر بەڕێوەچوو.

لەژێر چاودێرى هونەرمەند مەزهەرى خالقی رێکەوت نێت مۆمی یەک ساڵەی پێدەکات

بریار وایە لە رۆژی سێشەمە کاتژمێر 4 ئێوارە لە هوتێل چوار چرا لە ژێر چاودێرى هونەرمەندی گەورە (مەزهەرى خالقی) هوتیلی چوار چرا  بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندی ماڵپەرى رێکەوت نێت هەڵدەستێت بە رێزلێنان بۆ پێنج  هونەرمەندی گەورە لە بوارە جیا جیاکانی هونەر، رێکەوت سەلام بەر پرسی ماڵپەرى رێکەوت نێت لە  لێدوانێکی دا رای گەیاند:

 

ھەولێر فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە ئامێز دەگرێ

مەسعودی مەلا ھەمزە : لەمانگی نۆی ئەمساڵ یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆی نێودەولەتی بە بەشداری چەندین گروپی شانۆی جیھانی لە شاری ھەولێر بەرێوەدەچێت.

دووه‌مین كۆنفرانسى نووسینگه‌ى سۆرانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان به‌رِێوه‌چوو

توانا تەھا: ئەمڕۆ شەموو  دووەمین کۆنفرانسی نووسینگەی سۆرانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە بەشداری ٨٨ ئەندامی کارا لەھۆلی بۆنەکان لەشاری سۆران بەڕێوەچوو .

یەکەمین فیستڤاڵی کەلتورە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان لە شاری رانیە ئەنجام دەدرێت

بە چاودێری سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری(R.C.E) یەکەمین فیستڤاڵی کەلتورە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان لە شاری رانیە ئەنجام دەدات