CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 55 میوان

ڕۆشنبیری

دوومین پێشانگای ساڵانه‌ی قوتابخانه‌ ئاماده‌یه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز به‌رێوه‌ چوو

كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی 3_3_2011 له‌ هۆڵی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز سیروان سیرینی قایمقامی رواندزو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رواندزو وێنه‌ری دام و ده‌زگا حكومی و حزبی وژماره‌یه‌كی به‌ر چاو له‌ مامۆستایان و قوتابیان ، دووه‌مین فیستیڤاڵی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رواندز كرایه‌وه‌ كه‌تیدا به‌رهه‌م و كاری هونه‌ری و ده‌ستڕِه‌نگینی قوتابیان خرابوونه‌ روو.

سەرۆکی ناوەندەکان و یەکێتییە پسپۆڕییەکان ھەڵبژێردران

راگەیاندنی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان : دوابەدوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان بەڕێوەچوو، دواجار ستافی لقەکان و سەرۆکی یەکێتییە پسپۆڕییەکان ھەڵبژێردران.

دلاوه‌ر قه‌ره‌داخی رواندزی شیعر باران كرد

كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆی 12_1_2011 كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی لقی رواندز به‌ هاوكاری په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی رواندز له‌ هۆڵی پاشای گه‌وره‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژمارێكی به‌رچاو له‌ رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و شیعردۆستان ئێواره‌ كورێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ بۆ شاعیری گه‌وره‌ی كورد دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی سازكرا، كه‌تیدا چه‌پكێك شیعری جوانی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد  وله‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك مۆسیقا ژه‌نی به‌ توانا به‌ مۆسیقا شیعره‌كانیان جوانتركرد ،

فەرەیدوون هەولێری بۆ تەبەیایی و یەکڕیزی گۆرانی بژی ئازادی پێشکەش دەکات

کورد خاوه‌ن خاکێکی پیرۆز و رۆڵه‌ی به‌ جه‌رگ و چاونه‌ترسه‌ ، ئێمه‌ی کورد ساڵه‌های ساڵه‌ له‌ ژێر فیشاری رژێماندا ده‌چه‌وسێینه‌وه‌ و دوورین له‌ هه‌ناسه‌ی ئازادی و تام و چێژی ژیاندا و ‌ ره‌نگی ڕه‌ش بۆته‌ پۆشاکمان  ، پێکه‌نین له‌ ده‌مان زراوه‌ و فرمێسک کۆڵ به‌ چاوو و ته‌مه‌نمان دێنێ .

 

ستافی نوێی سەندیکاى هونەرمەندان میوانى وەزیر بوون

مەسعودى مەلا هەمزە :نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ڕێکەوتى 4/1/2011 ستافی ئەنجوومەنى نوێی سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان لەگەڵ د.کاوە مەحمود شاکر وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەو لەلایەن وەزیری رۆشنبیری و لاوانەوە پێشوازییان لێکرا.

بانگه‌وازێک له‌ هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داخیه‌وه‌ بۆ هاونیشتیمانیانم له‌ کوردستان

هاونیشتیمانیانم له‌کوردستانی شیرین، سڵاوێکی پڕ له‌ خۆشه‌ویستیتان لێبێت. پاش 30 ساڵ له‌ غه‌ریبی له‌ هؤله‌نداو بینینی دیمه‌نی خوێنی لاوه‌کانمان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان ده‌ڕژێت به‌ده‌ستی خۆمان، ناکرێ و ناتوانم هه‌ڵوێسته‌ نه‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌م خوێنڕشتنه‌ که‌ هه‌رگیزو هه‌رگیز په‌سه‌ند نیه‌ له‌لای که‌س.

یادی 28 ساڵەى دامەزراندنى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان پیرۆزبێت

هونەرمەندانى هێژا، سڵاوى هونەر
ئەمڕۆ 2/1/2011 بەبۆنەى یادی "28" ساڵەى دامەزراندنى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان و دەستپێکى ساڵی نوێ، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین ساڵی 2011 ساڵی داهێنان و بەدیهێنانى ئامانجە پیشەیی و هونەرییەکانى هونەرمەندانى کوردستان بێت و هەروەها چارەسەرکردنى تێکڕاى کێشەو گیروگرفتەکانیان بێ کە پێشتر هەبوو.

ئەی جەماوەری بەشەرەف و ئاشتی خوازی کوردستان ..ھونەرمەندانی نیشتمان پەروەر

لای ھەموان ئاشکرایە کە ھەرێمی کوردستان لە سەر شانۆی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ، بە سیمایەکی دیموکراتی و ئارام و تەناھییەوە خۆی داوەتە ناساندن ،

لەچالاکى قوتابخانەکانى پەروەردەى خەبات (غازی حەسەن) منداڵانى ئاشناى خوێندنەوە کرد

بەمەبەستى سوود وەگرتن لەپشووى وەرزى یەکەمى خوێندن بەشى چالاکى قوتابخانەکانى بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى خەبات، لەبەروارى  26/12/2010 کۆرێکى  تایبەتى بۆ نووسەرو رۆژنامەنووس (غازی حەسەن) سازدا لەژێر ناونیشانى (ئاشنا بوونى منداڵان لەگەلڕ خوێندنەوە) کە تیایدا چەند قوتابیەکى بنەڕەتى سنوورى ئەم پەروەردەیە ئامادەبوون لەدەسپێکدا مامۆستا ئارى ئاغۆک لێپرسراوى چالاکى  قوتابخانەکانى  پەروەردەى خەبات- رۆشنایی  خستەسەر ئەم کۆڕە تایبەتیەو سوپاسى مامۆستا (غازی حەسەن)ى کرد بۆ ئامادەبوونء پێشکەش کردنى وانەیەکى لەم چەشنە کە ئەمەیان کارێکى  نوێى پەروەردەییە تاوەکو قوتابیان  زێتر هۆگرى خوێندنەوەى  پەرتووکى زانیارىء شیعر چیرۆک بن.

عومری حەبیبەکەی من دیوانە شیعری بەندی عەلی

به‌م زووانه‌ دیوانه‌ شیعری .. عومری حه‌بیبه‌که‌ی من .. ده‌که‌وێته‌ به‌ر چاوی خوێنه‌ران, به‌رهه‌مه‌ شیعریه‌کانی ساڵانی تاراوگه‌ی .. به‌ندی عه‌لی .. به‌قه‌واره‌ی زیاتر له‌ 400 لاپه‌ڕه.‌  دیزاینی به‌رگ کاری هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار .. زاموا داراغایه‌.

دووەمین کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان دەستى بە کارەکانى کرد

مەسعودى مەلا هەمزە:  لە کەشێکى تەواو ئازاد و دیموکراسیدا و بە ئامادەبوونى ئەندامانى کۆنگرە، دووەمین کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان لەژێر دروشمى "پیشەیی، داهێنان، جوانکارى" دەستى بە کارەکانى خۆی کرد. سەرلەبەیانى رۆژی شەممە 25/12/2010 لە هۆڵی پێشەواى شارى هەولێر بە ئامادەبوونى نوێنەرى هەریەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگارى هەولێر و نوێنەرى حزب و لایەنە سیاسییەکان و هونەرمەندان، دووەمین کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان دەستى بەکارەکانى کرد.

با رۆژی ڤالانتاین بکه‌ین به‌رۆژی یه‌ک ریزی

زۆرێک لە کولتوور و گەلانی دونیا ڕۆژێکی دیاریکراویان هەیە کە تیایدا ساڵی جارێک یادی دەکەنەوە و لەم ڕۆژەدا بە شێوەیەک لە شێوەکان پێداچوونەوەیەک بۆ ژیانی خۆیان دەکەن یاخود خۆشەویستی خۆیان دووپات دەکەنەوە و گڕێکی تر دەدەن بە خۆشەویستی و پەیوەندییەکانیان.

له‌ رواندز شه‌وی یه‌ڵدا به‌رز راگیرا ..له‌ دواساته‌كانی ماڵئاوایی پایزدا ، به‌شیعرو مۆسیقا پێشوازی له‌ شه‌وی یه‌ڵدا كرا

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ شاعیران و ئه‌ده‌بدۆستان ، كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی كتێب (كۆدۆك) كاتژمێر7ی ئێواره‌ی 20_12_2010 له‌ باره‌گای ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندنی لاوانی رواندز كۆڕێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی له‌ ژێر ناونیشانی (به‌ شیعر شه‌وی یه‌ڵدا له‌ ئامێز ده‌گرین) سازكرا

سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان ئەندامى نوێ وەردەگرێ و کۆنفرانسی لقەکان دەبەستێ

راگەیاندنى سەندیکا : دوابەدواى بەستنى کۆنگرەو کۆتاییهاتنى، لە بەیاننامەیەکدا سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان رایدەگەیەنێ کە لە 22/1"ەوە کۆنفرانسی لقەکانى سەندیکا بەڕێوەدەچێ و ئەوانەشی ئەندام نین لەو سەندیکایە دەتوانن فۆڕمى ئەندامێتى لە لقەکانى سەندیکا لە شارەکان وەربگرن و لە کۆنفرانسەکان بەشدارى بکەن و خۆشیان بپاڵێون

تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی خوێندکاری خوێندنی باڵا به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی

زانا گه‌ڵاڵی :ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی خوێندکاری خوێندنی باڵا ( به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داغی ) له‌ژێر ناونیشانی ( هونه‌ری دیالۆگ له‌ به‌رنامه‌کانی سه‌ته‌لایه‌تی گه‌لی کوردستان ) له‌ هۆڵی ڕوناکی زانکۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

دانه‌ ونه‌كه‌ی دیوانی قوبادی جه‌لیزاده‌: مه‌لا مه‌سعوود "دیارییه‌" به‌دران حه‌بیب "دزیارییه‌"‏

به‌پێی ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگووباs رایگە‌یاند  پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی محه‌مه‌د فه‌وزی له‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی دانه‌ ونه‌كه‌ی دیوانی قوبادی جه‌لیزاده‌ رای گه‌یاند به‌ "دیاری" بۆی هاتووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس رای ده‌گه‌یه‌نێ كتێبه‌كه‌ به‌ڕه‌سمی ده‌رنه‌چووه‌ و ئه‌و دانه‌یه‌ی لای مه‌لای ناوبراو به‌دزیاری حسێبه‌

لە سلێمانی كەمپینێك دژ بەدادگەییكردنی فەرهاد پیرپاڵ رادەگەیەنرێت

دەستی پێ كرد، ئەندامێكی لێژنەی كامپینەكە لە ڕاپۆرتێكدا بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند كە "چیتر نابێ لەمەودوا نووسەران و دەستەبژێری كوردستان خۆیان بەكەم بزانن، دەبێ لەمەودوا بەڕێگەی دیموكراسی و رژانە سەر شەقام و هەڵمەتی ئیمزا كۆكردنەوە دادگە و دەسەڵاتی كوردی ناچار بكرێت سنوورێك بۆ دادگەییكردن و گرتنی رۆشنبیران دابنرێت".

دانه‌ ونه‌كه‌ی دیوانی قوبادی جه‌لیزاده‌: مه‌لا مه‌سعوود "دیارییه‌" به‌دران حه‌بیب "دزیارییه‌"‏

به‌پێی ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگووباز رایگه‌یاند  پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی محه‌مه‌د فه‌وزی له‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی دانه‌ ونه‌كه‌ی دیوانی قوبادی جه‌لیزاده‌ رای گه‌یاند به‌ "دیاری" بۆی هاتووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاراس رای ده‌گه‌یه‌نێ كتێبه‌كه‌ به‌ڕه‌سمی ده‌رنه‌چووه‌ و ئه‌و دانه‌یه‌ی لای مه‌لای ناوبراو به‌دزیاری حسێبه‌

فێستیڤاڵی لاوی ساڵ

لەبەر گرنگدان بە لاوان و خزمەتکردنیان، بۆ زیاتر بەرەودان بەتواناکانی لاوان و دیارخستنی لاوان و ئاشنابوونی خەڵک بە تواناکانی لاوان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازی پێشبرکێیەکە لە لە 22/12/2010 بۆ ئەو لاوانەی کە لەم بوارانە خۆیان بە بەهرەمەند و توانا دادەنێن، پاشان لاوی بەهرەمەند لەلایەن وەزارەتەوە خەڵات دەکرێت، دوای رۆژ وەرگرتنی بەرهەمەکان لە 15/12/2010 دەبێت.

لەحەوتەمین ساڵیادیدا.. بەردەوامی بۆ(( چراتێڤێ‌ )) و، ژینگەیەكی باشتر بۆ هەمووان

ئەرسەلان مەحمود/ بەرێوەبەری چراتێڤێ‌ : چرا تێڤی، یه‌که‌مین چرای پەخش و بڵاوكردنەوەی روناكی لەبواری هونەردا، ئەمڕۆ ( 15 /  01 / 2011 ) پێدەنێتە حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی، ئەمڕۆ حەوت ساڵ لەكارو چالاكی و، خزمەتی خۆبەخشانە بەرێدەكاو، دەروازەیەكی نوێش، ڕۆشانییەكی چۆنایەتی تریش، بەڕوی بەردەوامی و، پێشخستنی پەیامە ڕون و راشكاوەكەی، وەك هەمیشە خۆ نەویستانەو، سەربەخۆیانە دەخاتە سەر گازەرای پشت

سەنتەرى رایەڵ ( R C E) بۆ ئاڵوگۆى کەلتورى مۆڵەتى یاسایى وەرگرت

سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کەلتورى و چالاکى رۆشنبیرى کە سەنتەرێکى رۆشنبیرىء سەربەخۆی مەدەنیەو کار بۆ برەودان و بە بوارى رۆشنبیرىء چالاکى هەمەجۆرى کەلتورى دەکات بۆ دوستکردنى پەیوەندىء ئاڵوگۆڕى کەلتورىی و دەستەخوشکبونى نێودەوڵەتى، لە پێناو هاورێیەتى نێوان شارەکان و ئاشنابوون بە کەلتورە جیاوازەکانء ئەنجامدانى چالاکى رۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى بۆ رێزگرتن لە مافەکانى مرۆڤ و گەشەپێدانى دیموکراسی