ڕۆشنبیری
زانکۆی سۆران و سێ دەسکەوتی زانستی و ستراتیجی تر
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Twana Taha
نووسراوە لە لایەن : توانا تەھا
ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی ١١/٢/٢٠١٤ لە ھۆڵی کۆنفڕانسی کەمپی نوێی زانکۆی سۆران و لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێزان "د. حەمید دەربەندی" نوێنەری جەنابی"کاک مەسعود بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و "نەوزاد ھادی"نوێنەری جەنابی"کاک نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و "د. ئامانج سەعید" گەورە راوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەکی بەرچاوی دیکە لە کاربەدەستانی حکومی و ئەندام پەرلەمان و کەسایەتی ئەکادیمیی، "زانکۆی سۆران" سێ رێکەوتنی گرنگی زانستی لەگەڵ "زانکۆی لیستەر"، لە زانکۆ بەناوبانگ و پێشەنگەکانی بەریتانیا و جیھان و خاوەن چەندین داھێنانی گرنگی زانستی، واژۆ کرد.
(گه‌ل) یا (گه‌ڵ) (زمان)یا( زاراوه)
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن هێدی بێ‌دڵ
جاران باوه‌ڕم به‌و په‌نده کوردیه نه‌بو که ده‌ڵێ( ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌م به پار) ده‌مگوت ئه‌م په‌نده ڕه‌شبینی پێوه دیاره وات لێدهکازیاتر بۆ ڕابردوو بگری نه‌وه‌ک بۆ داهاتوو پێبکه‌نی،به‌ڵام که‌سه‌یری هه‌ندێ له که‌ناڵه کوردیه‌کان ده‌که‌ی له‌جیاتی له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌و پێش بڕوا که‌چی ساڵ به‌ساڵ خراپتر ده‌بی،
یەکەم خولی فێستیڤاڵی ئەدەبی کەڤاڵ ساز دەکرێت
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن پۆڵا قاسم نوری
پۆڵا قاسم نوری: دوابەدوای بڕینی قۆناغی وەرگرتن و ھەڵسەنگاندنی لەلایەن لیژنەی پسپۆڕەوە، ناوی بەشداربووانی یەکەم خولی فێستیڤاڵی ئەدەبی کەڤاڵ رادەگەیەنرێ و بڕیاریشە ئەم فێستیڤاڵە لە رۆژانی سێشەممەو چوارشەممە ٢و٣/٧/٢٠١٣ لە ھۆڵی سوبحی کۆیی لەناو کتێبخانەی گشتی ھەولێر/ پارکی سامی عەبدولڕەحمان ساز بکرێ و مەراسیمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢/٧/٢٠١٣ بەڕێوەدەچێ.
سەرکەوتووانی دووەم خولی پێشبڕکێی سیناریۆی کەڤاڵ خەڵات دەکرێن
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : دوابەدوای تەواوبوونی قۆناغەکانی وەرگرتن و ھەڵسەنگاندن لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕەوەو لەمیانی زنجیرە چالاکییەکانی خۆیدا، دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری مەراسیمی راگەیاندن و دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی دووەم خولی پێشبڕکێی سیناریۆی کەڤاڵ سازدەکات.
بەرپرسی پەیوەندییە ئەكادیمیەكانی زانكۆی لیستەر- بەریتانیا: زانكۆی سۆران لە زانكۆیەكی لۆكاڵی ناوچەی دەبێتە زانكۆیەكی هەرێمی ناسراو
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Twana Taha
(د. مایكل گرین) بەرپرسی پەیوەندییە ئەكادیمیەكانی زانكۆی لیستەر، (Michael Green)، دارێكتەری شەراكەتە ستراجیەكان(Director of Strategic Partnerships) لە زانكۆی لیستەری بەریتانی دەڵێت "زانكۆی سۆران لە دوای جێبەجێكردنی بەندەكانی رێككەوتننامەكەی لەگەڵ لیستەر، لە زانكۆیەكی لۆكاڵی ناوچەیی دەبێتە زانكۆیەكی هەرێمی ناسراو لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكە".
گۆڤاری کەکۆن
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
گۆڤاری که‌کۆن ..
کۆنوسێکی کۆییانه‌ی گشتگیر و ئامانجداره ، پێناوێکی ده‌ربڕ و هیواداره ، له‌ئاسمانی ڕاگه‌یاندن و وێژه‌دا وه‌ک ڕێ ی کاکێشان هه‌میشه ڕه‌وشه‌نی نوسه‌ره ئه‌ستێره‌کانی ده‌دره‌وشێنه‌وه . که‌کۆن ناوی ئه‌و قه‌ڵا سه‌ربه‌رز و شوێنه‌واره مێژووییه پڕلهسهروهریهی شاری کۆیه‌یه . له‌ساڵی 2008 تا ئیستا به‌رده‌وامه چاوی خوێنه‌رانی بهلاپهڕهکانیدا ورددۆز و تیژخوێن ده‌خشێنێ ، بیر و هه‌سته‌کانی ده‌دوێنێ لێکدانه‌وه و تێگه‌یشتن داده‌هێنی.
رواندز : قسە لە سەر رۆمانێکی عەتا نەھایی کرا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
بەمەبەستی گرینگی دان بە کتێب و بەکەلتورکردنەوەی خوێندنەوە.ھاوڕێیانی کتێب قسە لە سەر رۆمانێکی عەتا نەھایی دەکەن .
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Dilshad Taqane
به‌کوردی یا کرمانجی ؟
ئێواره‌یه‌کی هه‌نده‌رانی پڕ له‌وشه‌ی کوردی په‌تی نوێ ی نامۆ به‌گوێچکه هه‌ڵخراوه‌کانی کوڕه جحێڵه هه‌ژده نهورۆزیهکه له‌یادی ڕێزلێنانی گهورهشاعیری کورد شێرکۆ بێکه‌س جگه له‌هه‌ستی کوردایه‌تی ، خۆشی و ڕازاوه‌یی به‌رنامه‌که به‌هۆنراوه ، ژه‌نیاری موزیکی گۆرانی ، ته‌ژی له‌وێنه له‌باس و به‌سه‌رهات هه‌روا فلیمی دیکۆمێنتاری ژیانی شاعیری سه‌رده‌م که‌شێکی وێژه‌یی ته‌ڕاو به‌هونه‌ری کوردی دابڕ له‌جه‌نجاڵی دنیای ئاسایی و چوونه خه‌ڵوه‌تی ڕۆح بۆ پشووێکی هه‌سته‌کان بوو .
هۆڵەندا لە کۆرێکدا : سەدەی ٢١ سەدەی کوردە ؟
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن شاخەوان دۆکانی
بەهێز حوسێن: لە هەرێمی کوردستان ٨١٤ دەزگای راگەیاندن هەیە
ڤیدیۆ: کۆڕی ماتەمینی مامۆستا شێرکۆ بێکەس لە کۆبنهاگن بەڕێوەچوو
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
سه‌ر له‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٨\٨\٢٠١٣ لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، به‌ئاماده‌بوونی باڵیۆزی عێراق د. ئەلبێرت عیسا، سارا عومەر، حەمە فەریق حەسەن و هونەری حەمە جەزا و نوێنه‌ری لایه‌نه کوردستانیه‌کان و کۆمه‌ڵه و ڕێکخراو و چه‌ندین ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تی دیکە، کۆڕێکی ماته‌مینی بۆ کۆچی سپی و ماڵئاوایی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
رواندز : گفتوگۆ لە سەر رۆمانی تەمی سەرخەرەند کرا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
بە مەبەستی ناساندنی کتێب و بە کەلتورکردنەوەی خوێندنەوە ، ڕۆژی چوارشەممە ٥_٦_٢٠١٣رێکخراوی ھاوڕێیانی کتێب ، بۆیەکەم جار لە سەر خەرەندی شار، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و ھەوادارانی کتێب ، گفتۆگۆیەکی کراوەیان لە سەر رۆمانی (تەمی سەرخەرەند)ی شێرزاد حەسەن ئەنجام دا .
کازیوە ساڵح وەک براوەی ٢٠١٣ ی خەڵاتی نەجیب مەحفوز بۆ چیرۆک و ڕۆمان دەستنیشانکرا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Azad Kurdi
نوسەری کورد خاتوو کازیوە ساڵح توانی لە نێوان ١٠٦١ نووسەردا خەڵاتی (نەجیب مەحفوز) ی ساڵی ٢٠١٣ بۆ چیرۆک و ڕۆمان بەدەست بهێنێت، هەروەک لە سەرچاوە و پێگە ئەلیکترۆنییە میسریەکانەوە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە.
ئەم خەڵاتە جگە لە بایەخ بە نووسەر لەلایەن دەزگای (نغـمة)ـەوە ١٠٠٠ کۆپی لە بەرهەمی نووسەر بە چاپ دەگەیەنێت کە ٢٠٠ دانەی دەبەخشرێت بە نووسەری براوە.
رۆلی پاشای گەورە لە گرنگی دان بە زانست و کتێبخانە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
یاسین برایم: قسە کردن لە سەر زانست و خوێندن لە کوردستان ، دەبێت بگەرێینەوە بۆ مێژووێکی کۆن لە حوجرەو مزگەوت و تەکیەو خانەقا و مەدرەسە ئاینیەکان، دەسپێکی ئەم کاروانەش، دەگەرێتەوە بۆ چەند گوند‌و شار وشارۆچکەیەک کە ھەندێکیان بوونەتە مەڵبەندێکی گەورەی ئاین و زانست و خوێندن،کە لە سەر دەستی زانا‌و رۆشنبیر و مەلا و شێخ و مامۆستا ئاینیەکان بووە ،
درەوشانەوە لە تاریکیدا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
درەوشانەوە لە تاریکیدا،ناوی بەرھەمێکی دیکەی(سەدیق سەعید رواندزی)یەو لە ئاییندەیەکی نزیکدا،چاپءبڵاو دەکرێتەوە.
چه‌ند کارێکی هونه‌ری بۆ ژینگه له‌گه‌ل مناڵان
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
مامۆستای سه‌رپه‌رشتیار : ئه‌یوب ره‌ئوف
کارێکی هونه‌ری بۆ ژینگه له‌گه‌ڵ مناڵان ..
کاره هونه‌ریه‌کان پێکهاتوه له زیاتر له 15 تایه‌ی سه‌یاره که قوتابیان وێنه‌ی له‌سه‌ر ده‌کێشن ده‌کڕێن به ئینجانه‌و گوڵی تیا ده‌روێنین .. جگه له تایه‌کان کۆمه‌ڵيک پيڵاوی قوتابیان که به‌کار نایه‌ن کراون به ئینجانه .. جگه له‌مانه‌ش کۆمه‌ڵێک تۆپی ته‌قیوی قوتابخانه‌که‌مان به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تۆپه‌که‌مان لێکردۆته‌وه‌و کردومانن به ئینجانه ..
وێنە کێشان و گرافیک سەنتەری گەنجان دەرازێننەوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
پێشانگایەکی ھاوبەشی شێوەکاری لە سەنتەری گەنجان کرایەوە
پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیەو بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرین و قائمقامی قەزای رانیەو رێژەیەکی زۆر لە میوانان و گەنجانی کورو کچی شاری رانیە, بەشی شێوەکاری سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیە پێشانگایەکی ھاوبەشی شێوەکاری ( وێنەکێشان, گرافیک) لە ژێر ناوی ( تابلۆ ھەڵواسراوەکان) بۆ ١٥ گەنج ٦ کچ و ٩ کور, کردەوە.
هەڵمەتی خوێنبەخشین لە گەرمیان بە شێوەیەکی باش بەڕێوەچوو+ڤیدیۆ
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
هەڵمەتی خوێنبەخشین لە گەرمیان بە شێوەیەکی باش بەڕێوەچوو وە پێشوازییەکی چاکی لێ‌کرا. هونەرمەند دەشتی کەلهوری بە هاوکاری تەلەفزیۆنی ئایندە و ڕادیۆی مەشخەلان توانیان ئەم هەڵمەتی خوێنبەخشینە بۆ نەخۆشانی تالاسیما سەربخەن.
پەیکەرێک بۆ کتێب دروست دەکرێت
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن هۆنیار محەمەد
لەبەردەم کتێبخانەی گشتی ھەولێر بۆیەکەم جار پەیکەری کتێبێک بەقەبارەیەکی گەورە دروست دەکرێت , کە پەیکەرەکە تەعبیر لەزمانی کوردی دەکات و لەلایەن ھەردوو پەیکەرساز رەوەند سەعید و ئارام خالید دروست دەکرێت .
کەڤاڵ فێستیڤاڵی شیعر‌و چیرۆک سازدەکا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : لەدرێژەی چالاکییەکانی خۆیداو بە ئامانجی زیاتر گرنگیدان بەبواری ئەدەبی، دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری یەکەم خولی فێستیڤاڵی ئەدەبی کەڤاڵ سازدەکات.
رۆمانی (دووی سوور) ئێستە لە بازاڕە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
رۆمانی دووی سوور، لە نووسینی گۆران سەباح، رۆمانێکە لە بارەی تووڕەیی گەل، وزەی خۆشەویستی و ھونەر و ئیمان. ژانری ئەدەبیی رۆمانەکە فیکشنە (خەیاڵییە). رۆمانێکی کۆمەڵایەتی-سیاسییە و باس لە نائاسییبوون، گەندەڵی و کاڵبوونەوەی ھەستی نیشتمانپەروەری دەکا. دەسەڵات و سیستمی ھێڕکردنی مرۆڤ لە کوردستان بەشێکی تری چیرۆکی ناو رۆمانەکەیە.
"ژمارە و رەنگەکان"ـی پەسار فایق بەرھەمێکی نوێی شیعری کوردییە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
"ژمارە و رەنگەکان" کتێبێکی نوێی شیعرییە و یەکەمین بەرھەمی شاعیری لاو پەسار فایقە وەک کتێب، لە ئێستادا لە بازاڕی کتێب فرۆشانی ھەرێمی کوردستان دەست دەکەوێت و ئەزموونێکی ژمارەییە لە بواری شیعر نووسیندا.
پەسار فایەق لە بارەی ئەم بەرھەمە شیعرییەوە رایگەیاند: "ئەم کتێبە یەکەم بەرھەمی شیعریی چاپکراومە، شیعرەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣- ٢٠١٢ نووسراون و بەشی زۆریان لە رۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، ھەندێکیشیان لە بۆنە و کۆڕی جیاجیادا خوێندراونەتەوە".