CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 57 میوان

ڕۆشنبیری

كتێبێكى تازەى نوسەرو رۆژنامەنوس زمناكۆ بورهان قانع لەژێر چاپدایە

سایتى چرا – تایبەت : كتێبی‌ رێبەری‌ روماڵكردنی‌ رۆژنامەنوسیی‌ كە لە ئامادەكردنی‌ لیژنەی‌ پارێزگاریكردن لە رۆژنامەنوسانەو نوسەرو رۆژنامەنوس زمناكۆ بورهان قانع لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی‌ كوردی‌ لە ئێستادا لەژێر چاپدایەو بڕیارە رۆژی‌ یەكشەممەی‌ داهاتوو لە سەرجەم كتێبخانەو كۆشكەكانی‌ كوردستاندا لەلایەن كۆمپانیاى پەیپەرەوە بڵاوبكرێتەوە

بەدرخان لە واشتنۆنە

واشنتۆن، مەسعودى مەلا هەمزە :  بە مەبەستى سازکردنى شەشەمین فێستیڤاڵی بەدرخان لە واشنتۆن وەفدی دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى بەدرخان گەیشتنە واشتنۆن.  ئەو فێستیڤاڵە کە دەزگاى بەدرخان بە هەماهەنگى لەگەڵ بەشی کلتوورى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وانشنتۆن سازیدەکا، تێیدا چەندین چالاکى رۆشنبیری و هونەرى و کلتوورى نمایش دەکرێ.

ژیان و بەرهەمەکانى هونەرمەندانى هەولێر لە کتێبێکدا

نووسەر و رۆژنامەنووس مەسعودى مەلا هەمزە لەقۆناغى کۆتایی ئامادەکردنى کتێبی بیۆگرافیاى هونەرمەندانى هەولێرەو داوا لەو هونەرمەندانە دەکات کە تا ئێستا “c.v” خۆیان نەهێناوە بیهێنن. لەمبارەیەوە لە لێدوانێکدا مەسعودى مەلا هەمزە ئامادەکارى کتێبەکە گوتى: ئەگەرچی لە ئێستادا لە قۆناغى کۆتایی کتێبەکەدام، بەڵام لێرەوە داوا لە هەموو هونەرمەندانى شارى هەولێر دەکەم، کە ئەگەر تاکو ئێستا “c.v” خۆیان بۆ کتێبەکە نەهێناوە بیهێنن، تاکو لەم پرۆژە گەورە مێژووییە بێبەش نەبن و هاوشانى هونەرمەندانى دیکە ئەوانیش “c.v”یان بچێتە ناو کتێبەکە".

لەمەراسێمکدا (هاوتا ئەسعەد و کەژێ)ـو ستافی بەرهەم هێنانی کلیپی گۆرانیەکە خەڵات کران

رێبین حەسەن : لەچوار چێوەی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژ بە ئافرەتان مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، کلیپێکی گۆڕانی بۆ هونەرمەند (هاوتا ئەسعەد و کەژێ هاوتا) نمایش کرد و، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەدەزگا راگەیاندنەکانی ناوخۆی و بیانی خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی (هاوتا و کەژێ)و ستافی بەشداربووی کلیپی گۆرانی چریسکتان کران.

گفتوگۆی سینەماکارانى کورد لە کتێبێکدا

لە تازەترین چاپکراوى خۆیدا، رۆژنامەنووسی بوارى هونەرى مەسعودى مەلا هەمزە کتێبێکى سینەمایی لەژێرناوى "پرسەکانى فیلمسازى کوردی" بەچاپگەیاند. ئەم کتێبە کە بە تیراژی 1000 دانەو بە 112 لاپەڕە لەسەر ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى سینەماى هەولێر چاپکراوە لە ئێستادا لە کتێبخانەکان دەستدەکەوێ.

ڕەوشت بەرزنجی لە کلیپێکی شیعریدا

بۆ یه‌که‌م جار یه‌که‌م کلیپی هۆنراوه‌ نووس( ڕه‌وشت به‌رزنجی) بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ له‌ سینارۆ و ده‌رهێنانی (داستان ئاسۆ) ه‌ له‌لایه‌ن (رێباز قاسم) کاری مۆنتاژ بۆ کراوه‌ به‌ کامێرای (بریار به‌ختیار) وێنه‌ گیراوه‌ کاری ده‌نگی له‌ ستۆدیۆی دلێر حسێن بۆ کراوه‌  جێباسه‌ سه‌رجه‌م کاره‌کانی له‌ کوردستان ئه‌نجام دراوه‌ به‌ هاوکاری پێگه‌ی چرا تیڤی به‌رهه‌م هێنراوه

کورد نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست چوو دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار 1930 ـــ 2010/10/25

دوێنێ شه‌و له‌شاری هه‌ولێر ، مامۆستا و نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد ، دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار دڵه‌گه‌وره‌که‌ی له‌لێدان که‌وت . مامۆستا مارف خه‌زنه‌دار هه‌ر له‌په‌نجاکانه‌وه‌ده‌ستی به‌نووسین کردووه‌و وتاری بڵاوکردۆته‌وه‌. پاشان له‌یه‌کێتی سۆڤیه‌ت خوێندنی باڵای ته‌واوکرد و گه‌ڕایه‌وه‌وڵات بووه‌مامۆستای گه‌لێک شاعیر و نووسه‌رانی کورد له‌دانشگاکانی به‌غدا .

 

"هونەرمەندانى هەولێر" دەچنە کۆنگرە

لە کەشێکی تەواو ئازاد و دیموکراسیدا، ئەمڕۆ 7/11/2010 لە هۆڵی میدیاى شارى هەولێر لە کاتژمێر 9ى بەیانى تاکو 3ى پاش نیوەڕۆ پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى نوێنەرانى هەولێر بۆ کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان لە کۆنفرانسی هونەرمەندانى هەولێر سازکراو لیستى "هونەرمەندانى هەولێر" بە زۆرینەى دەنگ سەرکەوتوو بوون.

دکتۆر مارف خەزنەدار لە سەرە مەرگدا چ وەسیەتێکی بەجێهێشت

تایبەت (هەولێر) دەرباز یونس ـ پرۆفیسۆر و دکتۆر مارف خەزنەدار لە سەرەمەرگدا، وەسیەتنامەیەک جێ دەهێڵێت و یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی ناوبراو بۆ یەکەم جار وەسیەت نامەکە بۆ (کوردمیلۆدی) ئاشکرا دەکات.  مەسعود پەرێشان ئەندامی دەستەی کارگێری یەکێتی نووسەرانی کوردستان، هاوکات یەکێک لە هاورێ نزیکەکانی پرۆفیسۆر و رووناکبیر مارف خەزنەدار لە لێدوانێکی تایبەتدا بەماڵپەڕی (کوردمیلۆدی)ی گوت "دکتۆر مارف خەزنەدار بەر لە مەرگ وەسیەتی کرد کە ماڵەکەی ببێتە کتێبخانەیەکی گەورەی هەولێر و کەسوکاری لە سەر ئەو پارچە زەویە 300 مەتریەی هەیەتی خانوویەک دروست بکەن و ماڵەکەی بۆ ئەدەب دۆستان بەجێ بهێڵن".

کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان دەبەسترێ

راگەیاندنى لیژنەى ئامادەکارى کۆنگرە : دووەمین کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان سازدەکرێ و بەیانى چوارشەممە 3/11/2010 کاتژمێر 10،30ى بەیانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لیژنەى ئامادەکارى کۆنگرە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا جۆر و میکانیزمى کۆنگرەکە رادەگەیەنن.

خەڵاتی ئاشتی خێرخوازی بەخشرایە عیرفان زەنگەنەی کۆچکردوو

هەولێر/زریان خەتاب : لەچوارچێوەی کار و چالاکیەکانی رۆژی جیهانی ئاشتی رێکخراوی ئاشتی خێرخوازی خەڵاتی رێکخراوی بەخشی بە هونەردۆستی کورد عیرفان کەرکوکی ناسراو بە عیرفان زەنگەنە

لە بازاڕى کۆنەکەى شارى سلێمانى رۆژنامەگەرى کوردى هەڕاج کرا

هەموومان بیستومانە کە خۆراکێک، ئامێرێک یان جل و بەرگ  و کۆمەڵێک پێداویستى تر کە مۆدێلەکەى بەسەر دەچێت یان بڵین (بازاڕى فرۆشتنى نامێنێت) ئیتر دەکەونە هەراج و بە هەرزان فرۆشتنى ئەو کاڵایە، بەڵام تاوەکو ئێستا  کەس نە بینیویەتى وە نە بیستویەتى ئەوەیە کە بڵاو کراوە هەڕاج بکرێت، ب


ە راستى ئەمە سوکایەتى کردنە بە رۆژنامە گەرى کوردى و بە ئەزموونى هەموو ئەو ماندوو نەناسانە کە رۆژنامەى کوردییان هێناوەتە ئەم قۆناغە، لە شارى سلێمانى لە بازاڕى گەورە کە تایبەتى بۆ ساغ کردنەوەى جل و بەرگى کۆن و پێڵاوى کۆن لە پاڵیدا کوڕێک هاوار دەکات و دەڵێت"(وەرنەوە گۆڤارى (......) هەڕاجەو  بە 500 دینار"، بێگومان بریتین لە ژمارەکانى ڕابووردوى گۆڤارەکە کە لە بازاڕدا بە نرخى خۆى کە (2000)  دینارى لەسەرە ساغ نەبۆتەوە و لەو ڕێگەیەوە ئەیانەوێت ساغى بکەنەوە و زانیارى و هەواڵى ئێکس پایەر (ستۆک) بکەنە چاوى خوێنەرى کوردەوە،من پێم وایە ئەمە جێگاى هەڵوێستە وەرگرتنە لە لایەنى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان و لایەنە بەرپرسە کان،،" بێگومان بڵاوکراوە پرۆفشناڵەکان کە ساغ نابنەوە لە بازاڕ تەنها دوو رێگەیان لەبەردەمە یەکەم بەخشینى بە خوێنەر بە بێ بەرامبەر وە دووەم لە ناوبردنى یان شاردنەوەى(سەرچاوە..فرۆفێشناڵ مێدیا)"، ئێمە وێنەى ئەو بڵاو کراوەیەمان گرتووە لە کاتى هەڕاج کردنەکەى ، بەهۆى پاپەند بوون بە رەوشتى رۆژنامەوانى تەنها وەکو دیکۆمێنتێک لە لامان پارێزراوە.
هاوکار نامۆ (سەرنوسەرى گۆڤارى دەنگ)

 

کتێبخانەی گەڕۆکی رواندز گەشتی حوزنی موکریانی ئەنجام دا

له‌ یادی 63 ساڵه‌ی کۆچی دوایکردنی رۆژنامه‌نووس حوزنی موکریانی ، کتێبخانه‌ی گه‌ڕۆک ئه‌م یاده‌ی به‌رز راگرت و گه‌شتێکی له‌ ژێر ناوی حوزنی موکریانی بۆ دۆلی خانه‌قا ئه‌نجام دا. کاتژمێر4ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی 26_9_2010 کتێبخانه‌ی گه‌ڕۆک سه‌ر به‌ کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی کتێبی رواندز له‌ درێژه‌ی چاڵاکی و گه‌شته‌کانی خۆیدا  به‌ ده‌یان سه‌رچاوه‌و کتێبی جۆراو جۆری دۆلی خانه‌قای به‌ سه‌رکرده‌وه‌ و به‌ گه‌نجان و قوتابیان وخوێنه‌رانی ئاشناکردن. سه‌رتا به‌ پێشکه‌شکردنی وتارێک له‌ لایه‌ن(مامۆستا زرار محه‌مه‌د)له‌ سه‌ر ئامانجی گه‌شته‌که‌و سودی کتێب و کارو چالاکیه‌کانی حوزنی بۆ ئاماده‌بوان باسکرد.ئه‌وجا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان ده‌ستیان کرد به‌ وه‌رگرتنی کتێب و گۆڤار بۆ خوێندنه‌وه‌.

هەفتەى توێژینەوەى شانۆیی کۆتایی هات

مەسعودى مەلا هەمزە :بە پێشکەشکردنى لێکۆڵینەوەیەک لەسەر شانۆی منداڵان لەلایەن "شاهین نەجمەدین"ى هونەرمەندەوە هەفتەى توێژینەوەى شانۆیی کۆتایی هات. ئەم هەفتە توێژینەوەیە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیری و هونەر- بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر بە مەبەستى قسەکردن لەسەر کێشەو گرفتەکانى شانۆ و ئاشناکردنى خوێندکارانى پەیمانگاى هونەرەجوانەکان بە شانۆی جیهانى سازیکردبوو، تێیدا لە 5 رۆژدا 5 لێکۆڵینەوە پێشکەش کران.



لەبارەى ئامانج لەسازکردنى ئەم هەفتە توێژینەوەییە هیوا سوعاد بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر گوتى: بۆ گرنگیدان بە رەوشی شانۆ و دەربازکردنى لەو ساردى و سڕیەى هەیە، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئەمساڵ چەندین چالاکى ئەنجامداوەو دەخوازین ئەم چالاکییانە بناغەیەک بێ بۆ ئەوەى رەوشی شانۆ بەرەو باشتر بڕوا، هەر لەم پێناوەدا هەوڵماندا لە هەفتەى توێژینەوەى شانۆیی لەرێگاى کەسانى پسپۆڕەوە چەندین بابەتى گرنگ پێشکەشی شانۆکاران بکەین، بە تایبەتى خوێندکارانى پەیمانگاى هونەرەجوانەکان تاکو بتوانن بە شێوەیەکى زانستیانەتر ئەوکارە ئەنجام بدەن.
هەر لەو ماوەیەى پێشووشدا وەفدێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە نمایشکردنى 2 شانۆگەرى لە فێستیڤاڵی شانۆی عێراقی- ئەڵمانى بەشداربوون، کە ئامانج لەو بەشدارییانە دروستکردنى پردێکى رووناکبیرییە لەنێوان کوردستان و ئەڵمانیاو شانۆکارانى هەردوولا.
لەم هەفتە توێژینەوەیەدا لە رۆژی یەکەم "د. هیمداد حوسێن" باسی لە مۆلێر و خاسیەتەکانى شانۆیی ئەو کرد، لە رۆژی دووەمیشدا لە لێکۆڵینەوەو کۆڕێکى بەپێزدا دکتۆر فەرهاد پیرباڵ باسی لە "یوژین یونسکۆ" کرد، کە لە زمانى خودى یونسکۆوە باس لە کارەکانى کرد.
رەخنەى دراما لە رۆژنامەوانى کوردی 1970-1974 ناونیشانى کۆڕەکەى کەیفی محەمەد بوو، کە لەرۆژی سێیەمى هەفتە توێژینەوەکەدا پێشکەشی کرد، جگە لە ناونیشانەکەى خۆی باسی لە چۆنیەتى نووسین و بیناى دەقی درامى کرد.
رەزا عەلى پوور بە توێژینەوەیەکى بەپێز باسی لە پەیوەندییەکانى نێوان سینەماو شانۆ کرد، کە لە رۆژی چوارەمى هەفتەکەدا پێشکەشی کردو بەپشت بەستن بە کۆمەڵێک سەرچاوەى جیاواز خاڵە هاوبەش و دژەکانى نێوان ئەو دوو هونەرەى خستەڕوو.
شانۆی منداڵان ناونیشانى کۆڕی دوایین رۆژی هەفتەکە بوو، کە شاهین نەجمەدین بە شێوەیەکى کورت و پوخت باسی لە جۆرەکانى شانۆی منداڵان و خاسیەتەکان و جۆری کارکردن کرد، هەروەک باسیشی لە لایەنە پەروەردەیی و سایکۆلۆژیەکەى ئەو هونەرە کردو ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە ئەو کەسانەى کار لە شانۆی منداڵان دەکەن یان دەقی شانۆیی منداڵان دەنووسن شارەزاییەکى باشیان لەو هونەرەو لە سایکۆلۆژیاى منداڵ هەبێ.
شایانى باسە ئەم هەفتە توێژینەوەیە لە 24/10 تا 28/10ى خایاندو رۆژانە کاتژمێر 10ى بەیانى کۆڕەکان لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر بەڕێوەدەچوون.

 

 

کتێبخانەی گەڕۆکی رواندز گەشتی حوزنی موکریانی ئەنجام دا

له‌ یادی 63 ساڵه‌ی کۆچی دوایکردنی رۆژنامه‌نووس حوزنی موکریانی ، کتێبخانه‌ی گه‌ڕۆک ئه‌م یاده‌ی به‌رز راگرت و گه‌شتێکی له‌ ژێر ناوی حوزنی موکریانی بۆ دۆلی خانه‌قا ئه‌نجام دا. کاتژمێر4ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی 26_9_2010 کتێبخانه‌ی گه‌ڕۆک سه‌ر به‌ کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی کتێبی رواندز له‌ درێژه‌ی چاڵاکی و گه‌شته‌کانی خۆیدا  به‌ ده‌یان سه‌رچاوه‌و کتێبی جۆراو جۆری دۆلی خانه‌قای به‌ سه‌رکرده‌وه‌ و به‌ گه‌نجان و قوتابیان وخوێنه‌رانی ئاشناکردن. سه‌رتا به‌ پێشکه‌شکردنی وتارێک له‌ لایه‌ن(مامۆستا زرار محه‌مه‌د)له‌ سه‌ر ئامانجی گه‌شته‌که‌و سودی کتێب و کارو چالاکیه‌کانی حوزنی بۆ ئاماده‌بوان باسکرد.ئه‌وجا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان ده‌ستیان کرد به‌ وه‌رگرتنی کتێب و گۆڤار بۆ خوێندنه‌وه‌.

فەرهەنگخانەی رواندز دەروازەی شار بە تابلۆ دەڕازێنێتەوە

کاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی 28 _10_2010 بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و وێنەری دام و دەزگای حکومی و حیزبی شاری رواندز پەردە لە سەر کۆمەڵێک تابڵۆی هونەری لادرا کە لە لایەن هونەرمەند هێمن رواندزی دروستکرابوو پرۆژەکەش لە لایەن فەرهەنگخانەی رواندزئامادەکرابوو و سەرپەرشتی دەکرا .

هەفتەنامەی باسەڕە داخرا

ئاژانسی کورستان بۆ ده‌نگوباس ئەمڕۆ چوارشەممه‌ ڕایگه‌یاند ژمارە 345ی هەفتەنامەی "باسەڕە" هاتە بڵاوكردنەوە، بەڵام لە نووسینێكدا رۆژنامەكە ماڵئاوایی لە خوێنەرانی دەكات. "باسەڕە" هەفتەنامەیەكی سیاسیی رۆشنبیرییە و دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی شەفەق لە كەركووك دەری دەكرد. "خوێنەران ئاگەدار دكەینەوە كە لەم ژمارەیەوە "باسەڕە" لە دەرچوون دەوەستێ، لە جێیدا بڵاوكراوەیەكی تر لە هەمان دەزگاوە دەردەچێ" لە نووسینێكدا كە لە بەشی سەرەوەی رۆژنامەكەدا بڵاوكراوەتەوە ئەمە هاتووە.

هونەرمەند عەزیزی وەیسی و چۆپی فەتاح میوانى عیرفان زەنگەنە بوون

ئامادەکردنی : رێکەوت سەلام : رۆژی پێنجشەمە هەر یەک لە هونەرمەندن چۆپی فەتاح و عەزیز ڤەیسی و  فاروق باپیر وەک وە فاداریەک بۆ هونەردۆستی هەمیشە زیندوو عیرفان زەنگە چوون  بۆ سەر گۆری ئەم کەڵە پیاوە ، هونەرمەند عەزیز وەیسی لە لێدوانێکی دا وتى :

کۆڕه‌که‌ی جه‌مال خه‌مبار و شکاندنی چۆڵی هۆڵه‌کان

دوای ئه‌وه‌ی شاعیری کورد جه‌مال غه‌مبار دوای دابڕانێکی زۆر شادبویه‌وه‌ به‌خاک و وڵات ،ئه‌مڕۆ 14-3-2010 له‌هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی