CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 53 میوان

ڕۆشنبیری

نەوزاد رەفعەت و سەعدوڵڵا پەرۆش لە ئێوارە کۆڕێکدا

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە ھاوکاری پارێزگای ھەولێر ئێوارە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوە بۆ شاعیران نەوزاد رەفعەت و سەعدوڵڵا پەرۆش ساز دەکات.
لە چوار چێوەی یادەکانی ئادار و راپەڕین وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان- بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر و وەرزش و لاوانی ھەولێر بە ھاوکاری پارێزگای ھەولێر ئێوارە کۆڕێکی ئەدەبی بۆ شاعیران نەوزاد رەفعەت و سەعدوڵڵا پەرۆش لە ھۆتێل چوار چرا ساز دەکات و تیایدا شاعیران تێکستە شیعریەکانیان پێشکەشی ئامادەبووانی کۆڕ دەکەن.

راپەرینی پێنجی ئازار بە میدیا عەرەبی دەناسێرنێت

لەیەکەم رۆژی یادککردنەوەکانی بیست و دووەمین ساڵیادی راپەرینی ٥ ئاداری گەلەکەلەمان کە لە شاری رانیەی دەروازەی راپەرینەوە دەستپێکرد, دوو رۆژنامەنوسی لوبنانی ( فاتمە فەقیە) بەرێوبەری گشتی و (گۆڤاری کوالیس)و (فریال دبوق) سەرنوسەری ھەمان گۆڤار بەشداری چالاکیەکانی یەکەم رۆژی مەراسیمەکەیان کرد و چەندین دیمانەو چاوپێکەوتنی ھەمەجۆریان ئەنجام دا,

لەڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندووتیژی دژی ژناندا، ژنانی دەڤەری سۆران داواکارییەکانیان خسنتەڕوو

توانا تەھا- سۆران:  ئەمڕۆ سەرلەبەیانی رێکەوتی ٢٥-١١-٢٠١٢، لە شاری سۆران، سەنتەرو رێکخراوەکانی ژنانی دەڤەری سۆران، چەند داواکارییەکی ھەنووکەی ژنانیان خستەڕوو

بیۆگرافیای سەرجەم تیپ و گروپە ھونەرییەکانی کوردستان کۆدەکرێتەوە

راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ: لەنوێترین پرۆژەی خۆیدا، دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری بیۆگرافیای سەرجەم تیپ و گروپە ھونەرییەکان چاپ و بڵاودەکاتەوە.

لە چالاکیەکی ناوازەی پر لە جەماوەریی بە جۆش وخرۆشی رانیەدا

سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری دووەمین فیستیڤاڵی کەلتورە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ئەنجام دەدات
بە ئامادەبوونی ھەزاران بینەر و لە چالاکیەکی ناوازەی ھونەریدا, (سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری R.C.E) لە ژێر دروشمی ( بەرەو پتەوکردنی پردەکانی پەیوەندی کەلتوری ناوچەو

زانکۆی سۆران سەنتەری (ICDL) بڕوانامەی نێودەوڵەتی زانستی کۆمپیوتەر دەکاتەوە

توانا تەھا: وەک بەشێک لە پێویستی ھەبوون و برەوپێدانی زانستی بواری کۆمپیوتەر و ئای-تی و گەیشتن بە ئاستی نێودەوڵەتی و پێوەرەکانی، ھەورەھا دوابەدوای پلانێکی تۆکمەو پوخت، زانکۆی سۆران بڕیاری کردنەوەی سەنتەری (International Computer Driving License) داو لە سەرەتای ساڵی نوێ دەست بەکارەکان بکرێت.

کاردینا هاک دەکرێت

خانمه‌ ئەکتەر و شاعر (کاردینای سپی )لە ڕونکردنەوەیەکدا جرا تیڤی ڕایگەیاند ، کە هەموو ئەو هەواڵ و بابەت و وێنە و هەر شتێک کە لەو پەیجەدا دادەبەزێت کاردینای سپی لێی بەرپرس نیە و ده‌ڵێت : ئەو پەیجە ماوه‌یه‌کی زۆره‌ لە لایەن چەند کەسانێکی نەفس نزمەوە هاک کراوە و ئێستا لای ئه‌و نه‌ماوه‌ , هه‌روه‌ک ده‌نگۆی به‌شداریکرنی له‌ کلیپێکی هونه‌رمه‌ندیک به‌درۆخسته‌وه‌ که‌

لەژێر ناونیشانی گەنج و سەرکردە سەنتەری رۆشنبیری سۆران خولێکی سێ ھەفتەی کردەوە

توانا تەھا: سەنتەری رۆشنبیری سۆران بەھاوکاری رێکخراوی ئەنستتیوتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەھۆڵی فاکەڵتیی یاسای زانکۆی سۆران، ھەڵسا بە کردنەوەی خولێکی سێ ھەفتە بۆ ژمارەیەکی گەنجی شاری سۆران، لە ژێرناوی گەنج و سەرکردە".
لە بەر دەوامی چالاکییەکانیدا سەنتەری رۆشنبیری سۆران، لەرێکەوتی ٢٢-١٢-٢٠١٢، دەستی کرد بە کردنەوەی خولێکی سێ ھەفتە لە ژێر ناونیشانی گەنج و سەرکردە کە وانەکان لەلایەن عەلی کەریم، سەرۆکی ئەنستتیوتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ دەوترێنەوە".

شاعیرێک لە نێوان مەرگ و ژیاندا

(شاعیرێک لە نێوان مەرگ و ژیاندا) ناونیشانی بەرھەمێکی تازەی( سەدیق سەعید رواندزی)یە ،لە چەند رۆژی رابردوو چاپ و بڵاوکرایەوە . ئەم بەرھەمە خوێندنەوەیە بۆ شیعرەکانی شاعیری شەھید(مەلا عەلی)ئەو شاعیرەی شیعرەکانی سیمبولی بەرگری و خۆراگری و ھاتنەوەن بە گژ جەلادەکانی بەعس ، لە زیندانی موێلدا . ئەم بەرھەمە لە لایەن سەنتەری (نما) لە ھەولێر چاپ

داوا دەكرێت لیستی "داهێنەران" رابگیرێت

هاوڵاتی : ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندییەكان‌و رۆشنبیری‌و راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان، داوا دەكات وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان دەستبەجێ ئەو لیستە رابگرێت، تا لێكۆڵینەوەیەكی بێلایەنانە و زانستیانە بۆ كۆی لیستەكە دەكرێت.

سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری R.C.E دووەمین فیستیڤاڵی کەلتورە جیاوازەکان لە شاری رانیە ئەنجام دەدات

لەژێر دروشمی (بەرەو پتەوکردنی پردەکانی پەیوەندی کەلتووری ناوچەو جێگا جیاوازەکانی کوردستان) سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوریء چالاکی رۆشنبیری کە ناسراوە بە R.C.E, دووەمین فیستیڤاڵی کەلتورە جۆراو جۆرەکانی کوردستان بۆ ١١ تیپ و گروپی جیاواز لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات, لە شاری رانیە ئەنجام دەدات. بۆ ئەو مەبەستە (خالید قادر محمد) لێپرسراوی سەنتەری

ناوی (٦٩٠) داهێنەرەکەی کوردستان

ناوو شوێنی نێشتەجێبوونی ٦٩٠ داهێنەرەکەی کوردستان کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری کوردستانەوە خەڵات کران، ئەم بابەتەش لە زۆر لاوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و دیارترینیان ڕەتکردنەوەی ئەم خەڵاتە لەلایەن هونەرمەندی ناودار بەهجەت یەحیاوە.

‫(له كلتورێكدا شوناسی هیچ كەسێك) نمایشكرا‬

له‌مانگی یه‌كی ٢٠١٢ فێستیڤاڵی جیهانی گه‌نجان له‌به‌ریتانیا بڕیاریدا، كه‌كۆمپانیایی گه‌یلان دۆكڕوم وه‌ك نوێنه‌ری خۆی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكات و كاره‌كانی فێستیڤاڵ ڕاپه‌ڕێنێت

 

بەڕێوبەرایەتی چالاکیی وێژەیی ژمارەیەک نووسەر خەڵات دەکات

لە رێورەسمێکی رێزگرتندا لە شاری ھەولێر، بەڕێوبەرایەتی چالاکیی وێژەیی، رێز لە ژمارەیەک نووسەری بە ئەزموون و لاو دەگرێت و خەڵاتیان بەسەردا دابەش دەکات.

(تەمەن)ی ئەحمەد محەمەد چاپکرا

ئەحمەد محەمەدی شاعیر کۆی بەرهەمە شیعریەکانی لە تاران بە چاپ گەیاند.

شاعیر سەرجەم شیعرەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی (تەمەن) کۆکردۆتەوە.

ئەوەی شایانی باسە یەکێک لە شیعرە هەرە دیارەکانی شاعیر هونەرمەندی گەورە مامۆسستا کەریم کابان کردوویەتی بە گۆرانی.

پڕۆژە ئەکادیمییەکەی زانکۆی سۆران بەباشترین ھەڵبژێردرا

توانا تەھا- سۆران
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩-١١-٢٠١٢، لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رێوڕەسمی دەسنیشانکردنی باشترین پڕۆژە ئەکادیمییەکان. بە ئامادەبونی وەزیری زانست و زانکۆکانی بەریتانیا David Willetts بەڕێوەچوو. ئەم ڕێوڕەسمە نەریتێکی ساڵانەی زانکۆکانی بەریتانیەو یەکێکە لەگرنگترین بۆنە ئەکادیمیەکانی وڵاتی بەریتانیا کە دەزگاکانی راگەیاندن و سەرجەم ناوەندە ئەکادیمیەکانی ئەم وڵاتە سەڵانە بە گرنگیەکی زۆرەوە چاوەڕونی ئەنجامی پێشبرکێیەکان دەکەن.

بە ھۆی پەیوەندی نێودەوڵەتی لەگەڵ زانکۆی سۆران، زانکۆی مارجۆن دەپاڵێورێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی خوێندنی باڵای تایمزی بەریتانی

توانا تەھا :زانکۆی مارجۆن (UCP, Marjon) دەپاڵێورێت بۆ بردنەوەی خەڵاتی خوێندنی باڵای تایمزی بەریتانی بۆ ئەو زانکۆیانەی پەیوەندی ئەکادیمی نێودەوڵتییان بەستووە. ئەم دانپێدانانە بۆ ئەو ھاوبەشیە دەگەێتەوە کە زانکۆی مارجۆن (University College Plymouth St Mark & St John, Marjon) لە کردنەوەی سەنتەر و گەشەپێدانی ستافی ئەکادیمی لە گەڵ زانکۆی سۆران (Soran University) واژۆی کردووە.

دەزگیرانە قوڕینەکەم ، لە نووسینی کازیوە ساڵح کەوتە کتێبخانەکانەوە

کۆمەڵە چیرۆکی' دەزگیرانە قوڕینەکەم ' کە پێک هاتووە لە بیست و هەشت ( ٢٨ ) کورتە چیرۆک ، لە دوو توێ کتێبێکی ٢٠٨ لاپەڕەیدا و بەرگێکی قەشەنگ لە لایەن دەزگای چاپ و وەشاندنی

سەنتەری رۆشنبیری سۆران وۆرکشۆپی گەنج و پلانداڕێژی بۆ ئاییندەی سازکرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە، رێکەوتی ٤/ ١٠/ ٢٠١٢، لە ھۆڵی بۆنەکانی شاری سۆران، لەژێر ناونیشانی ( گەنج و پلانداڕێژی بۆ ئاییندە) سەنتەری رۆشنبیری سۆران، بە ھەماھەنگی ئەنستیتۆی کورد، بۆ مافەکانی مرۆڤ، ھەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی کراوە بۆ رێکخراو و سەنتەرەکان و گەنجا و چالاکانی دەڤەری سۆران".

ئاشتى ماڵ ئاشتى کۆمەڵگایە

ئاشتى ماڵ ئاشتى کۆمەڵگایە . ئەمە دروشمى هەڵمەتى بەرەنگار بوونەوەى توندوتیژی دژ بە مرۆڤە لە ئەمساڵ دا. ئەمساڵ جیا لە ساڵانى ڕابردوو لە ڕۆژێکى جیهانى و مێژوویى کە هەموو وڵاتانى دونیا تێیدا بەژدارن و هەر یەکەو بە جۆرێک هەوڵ دەدا بۆ نەهێشتنى توندوتیژى و پەروەردەبونى وڵاتێکى تەندروست . 

راپۆرتی گشتی: سەنتەری رایەڵ R.C.E پەیوەندییە کەلتورییەکانی گەلی کورد و ئەمریکا فراواندەکات

بەمەبەستی فراوانکردنی پەیوەندی ئاڵوگۆری کەلتوری نێوان ھەردوو شاری رانیەو شاری  (Duluth)ی ئەمریکا, کە ماوەی ٤ ساڵە پەیوەندییەکی ئاڵوگۆری کەلتوری و دەستەخوشکی لە نێوان ئەو دوو شارەدا ھەیە, سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کەلتوری  R.C.E کە سەرپەرشتی ئەو پەیوەندییە دەکات دووەمین شاندی کەلتوری سەنتەرەکەی لە شاری رانیە و بە میوانداری فەرمی