ڕۆشنبیری
شاندەکەی کوردستان بەسەرکەوتنەوە لەمەریوانەوە گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن کاروان شێخ زیرەک
کاروان شێخ زیرەک : لە ڤیستیڤاڵی دووەمی نێودەوڵەتی یارییە میللیەکان کە لەشاری مەریوان سازکرا، تیپی ھونەری میللی سلێمانیء دھۆک پلەکانی یەکەمء دووەمیان بەدەست ھێنا‌و ، گوریس راکێشەکانی سلێمانیش بەپلەی دووەمەوە ھاتنەوە.
پۆستەری ھونەرمەندی کورد لە یەکەمین و نایابترین کتێبی داریندا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
بەرھەمی ھونەرمەندێکی کورد لە یەکەمین و نایابترین کتێبی دارین کە تایبەتە بە کارە گرافیکیەکانی ٤٥ ھونەرمەند لە ئێران چاپ دەکرێت.
شاڵاو تێکستەکانی غوربەتی لە نیشتمان دەخوێنێتەوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
شاعیری دوورە وڵات (شاڵاو عەلی) ئێستا بە سەردانێک لە شاری ھەولێرە ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەردانی ئەمجارەم بۆ شار و نیشتمانی خۆم بەمەبەستی ئەنجامدانی ھەندێ کاری ئەدەبی و سازدانی چەند کۆڕە شیعریەکە ،
پەشێو :کێشەی من هەردەم لەگەڵ عەقلییەتە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
ئەمڕۆ ٦/٥/٢٠١٢ لە هۆڵی پێشەوا لە هەولێر بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیری نەتەوەیی مامۆستا عەبدوڵا پەشێو بەڕێوەچوو.
سه‌ره‌تا نیگه‌رانیی خۆی له‌مه‌ڕ چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی ده‌ربڕی و باسی له پرسی ژنكوژی و سیسته‌می بانكی كرد و له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر زمانی كوردی گوتی(زمان غیره‌تمانه، شهڕهفمانه، نامووسمانه)،
له گوندی گه‌ره‌وان یادی ههڵهبجهوكۆڕهوه به‌ڕز راگیرا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
بۆ ڕێزگرتن له كیمیابارانكردنی ههڵهبجهوكۆڕهوه ملیۆنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان قوتابخانه‌ی گه‌ره‌وانی خوارووی بنه‌ڕه‌تی تێكهڵاوچالاكیهكی هونه‌ری ئه‌نجامدا. كاتژمێر 9ی سه‌رله به‌یانی ڕۆژی 1 _4_2012 له قوتابخانه‌ی گه‌ره‌وانی خوارووی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو ، به ئاماده‌بوونی مامۆستا( مزه‌فه‌ر مه‌لا عومه‌ر ) به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رواندزو( سیروان سیرینی) قایمقامی قه‌زای رواندز و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له وێنه‌ری حكومی و حزبی و مامۆستایان و قوتابیان .
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان خەڵاتی باشترین تێکستنووسی کوردی پێ بەخشرا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Masoudi Mela Hemze
دیاربەکر- مەسعودی مەلا ھەمزە : لەمیانی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی شانۆی ئامەد و دابەشکردنی خەڵاتەکانی تێکستی کوردی، دڵشاد حسێن ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و نووسەری بواری شانۆ و دراما خەڵاتی باشترین تێکستی کوردی ئەو فێستیڤاڵەی پێ بەخشراو نیوەی خەڵاتە ماددیەکەی خۆشی پێشکەشی منداڵ و کەسوکاری ھونەرمەند و نووسەرە زیندانییەکانی باکووری کوردستان کرد.
جوان تەها بە جلی کوردی لەپێشبڕکێیەکی تورکیدا گۆرانی دەڵێت
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
جوان ته‌ها - خوشکی ده‌رهێنه‌ری لاو بروا ته‌ها *جوان* خه‌ڵکی شاری که‌رکوکه قوتابی نمونه‌ییه, له زمانی تورکی و ئینگلیزی یه‌که‌می سه‌رئاستی عێراقه له مانگی ۳‌ی ئه‌م ساڵدا به‌شداری ڤیستیڤاڵی نێودهوڵەتی تورکیا کرد به جلوبه‌رگی کوردیه‌وه به نه‌وی کوردیه‌وه به تورکیای وت ئێمه‌ی کوردیش ده‌توانین وه‌ک ئێوه گۆرانی بڵێین شایه‌نی باسه * جوان * یه‌که‌م جاره گۆرانی بڵێت به ئامادده بونی زیاتر له ۱۰،۰۰۰ که‌س تورکیای هه‌ژاند له شاری عه‌نتاب به جلی کوردییه‌وه ،،
پەیامێکی کەلتووری کوردی ھۆڵەندی لە ڕەنگ و کەڤاڵدا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Ashti Germyani
ئاشتی گەرمیانی .. ھۆڵەندا : کۆمەڵەی کەلتووری کوردی مۆردایک( زیڤن بێرخن) پاش ساڵانێکی زۆر لە چالاکی ھــــــــــــونەری وکەلتووری و فەرھەنگی و ڕۆشنبیری و سیاســــــــــــی کە بەرنامەیەکی پوخت و تۆکمەی ھەیە بۆ خزمەتی کەلتوورو زمان و ناسنامەی کوردی لە ووڵاتی ھۆڵەنـــــدا ( نیدەرڵاند ) ، شاعیر و نوسەر (لەتیف عومەر) وە ستافێک لە ھاوڕێــــــکانی ساڵانە چەندین بەرنامەی جیا جیا ئامادە دەکەن بە ھاوکاری شارەوانی شاری زیڤن بێرخن وە بەبەردەوامی لەگەڵ ڕێخراوە مرۆیەکانی تری ھۆڵەندی بۆ ساز دانی ئەو کۆڕ‌و کۆبوونەوەیەی کە زمان و ناسنامەی میللەتی کورد بەردەوام دەبەخشێت بە میللەتی ھۆڵەندی وە ڕەوەندی کوردانمان و نەتەوەکانی تری جیھان لەم ووڵاتەدا .
ئاگر کردنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی ئه‌م ساڵ پشتگیری بوو بۆ په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Sirwan Derwesh
ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا : کوردانی شاری ئه‌لمیره‌ی ووڵاتی هؤلهندا وه‌ک نه‌ریتێکی کۆن وساڵانهیان به هه‌میشه‌یی هاوکات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی ئێواره‌ی20ی ئادار به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندای پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕه‌وه‌ندی کوردی ئه‌و شاره ، ئاگری نه‌ورۆز ده‌که‌نه‌وه که زۆربه‌یان به‌جلوبه‌رگی کوردی ڕه‌نگاوڕه‌نگ وده‌ست له‌نێو ده‌ستی براکانیان به ڕانکوچۆخه‌ی کورده‌واری له نێو ده‌هۆڵ و زوڕناو ڕه‌شبه‌ڵه‌ک ده‌به‌ستن وله‌ژێر شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵای پیرۆزی کوردستان پیرۆزبایی جه‌ژن له‌گه‌ل یه‌ک ده‌گۆڕنه‌وه و ئه‌و ڕۆژه به خۆشه‌ویستی وسه‌رکه‌وتنی کورد پیرۆزده‌که‌ن.
له‌رانیه بۆ كۆچی دكتۆر هۆرجۆن به‌شێك له‌هاوڵاتیان جلی ره‌شیان پۆشی و لافیته‌یان هه‌ڵواسی
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Hawlati
دانا ره‌زگه‌یی : مردنی دكتۆر هۆرجۆن كه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی بوو لهدرامایهكی كۆریدا وبه‌زمانی كوردی دوۆبلاژكرابوو، نیگه‌رانی لای هاوڵاتیانی شاری رانیه دروستكرد‌و و بهلافیتهو جل وبهگی ره‌شه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌كانیان.
رۆتردام .. جه‌ژنی نه‌ورۆزی به‌رز و پیرۆز راگرت
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
بۆ به‌رز و پیرۆز راگرتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وایه‌تیمان، جه‌ژنی نه‌ورۆز و به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی کوردییه‌وه ... یانه‌ی کوردی میدیا له رۆتردام و یه‌کێتی ژنانی کوردستان له هۆڵه‌ندا وه‌ک هه‌میشه و نه‌ریتی ساڵانه‌ی .. له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه ریکه‌وتی 24 / 03 / 2012 ئاهه‌نگێکی رازاوه و قه‌شه‌نگی بۆ کوردستانیانی دانیشتووی ناو رۆتردام و ده‌ور و به‌ری ساز کرد.
رواندز_ کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب ، کتێبخانەیەکی تایبەتیان کردەوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
لە ڕۆژی جیھانی کتێب‌دا ، کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب ، کتێبخانەیەکی تایبەتیان لە سەرتاشخانەی شاد کردەوە .
ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی 2712 له هۆڵه‌ندا پیرۆزکرا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Sirwan Derwesh
ساسان ده‌روێش – هۆڵه‌ندا :له سه‌ره‌تای یه‌که‌م ڕۆژی به‌هاردا له 21ی ئادار که هاوکاته له ده‌ست پێ کردنی ساڵی نوێی کوردی که به جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تیمان ناوده‌برێ ، به یادی سه‌دان ساڵه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر به‌سه‌ر جه‌وروسته‌می ههژدههاکی خوێن مژدا ، هه‌مووساڵێک له‌وکاته‌دا له ته‌واوی کوردستاندا گه‌لی کورد ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. له هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دابن به ئاگر کردنه‌وه وئاهه‌نگ گێڕان ئه‌م یاده ده‌که‌نه‌وه.
بەیاننامەی دەزگای کەڤاڵ بەبۆنەی یادی ١١٤ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردییەوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
بەناوی ئەنجومەن و دەستەی کارگێڕی دەزگای کەڤاڵ بەبۆنەی یادی ١١٤ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی "کوردستان"ی دایک گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین و ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە پاڵنەرێک بۆ ئەوەی لەمڕۆ بەدواوە رێز لە رۆژنامەنووسان بگیرێ و چیتر توندوتیژی بەرامبەریان ئەنجام نەدرێ.
ڕاپۆرته هه‌واڵ له (یانه‌ی کوردی میدیـای ئه‌مستردام)ه‌وه
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
یانه‌ی کوردی"میدیـــا" له ئه‌مستردام له مه‌راسیمێکى شکۆداردا یادی 24 ساڵه‌ی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه کرده‌وه
ڕاپۆرته هه‌واڵ... هۆڵه‌ندا.. له (یانه‌ی کوردی میدیـــای ئه‌مستردام)ه‌وه
ماڵی ئیزدییه‌کان له هۆڵه‌ندا به بۆنه‌ی ساڵی نوێ ، پیرۆزبایی له ته‌واوی کورد ده‌که‌ن
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Sirwan Derwesh
ساسان ده‌روێش - هۆڵه‌ندا : به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئیزدییان ، که به جه‌ژنی چارشه‌مبا سوور ناسراوه ته‌واوی کوردی ئیزدی که وه‌ک به‌شێکی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، له کوردستان وجیهان ئاماده‌کاری ته‌واو بۆ ئه‌م جه‌ژنه ده‌که‌ن و له پێشوازی دا ده‌بن به خۆشی وشادی و ئاهه‌نگ و گۆڕینه‌وه‌ی پیرۆزبایی کردن له‌یه‌کتر گه‌رم وگوڕی ده‌ده‌ن به جه‌ژنه‌که‌یان که ئه‌م جه‌ژنه به‌هاو واتایه‌کی پیرۆز وگرنگی هه‌یه بۆیان که به واتای تازه بوونه‌وه‌ی ژیان و گه‌شه‌کردن و خێروخۆشی ده‌گه‌یه‌نێت.
یازدە شاعیری کوردستان لە پێنجەم رۆژی فێستیڤاڵی ھەولێر شعریان ھۆنیەوە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Rekawt Salam
لە درێژەی چالاکیەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی ھەولێر رۆژی پێنج شەمە لە کاتژمێر ٧ ئێوارە لە ھوتێلی چوار چرا لە ھۆڵی چۆپی کۆرێکی شیعری بۆ ١١ لاوی شاعیر ھاتە رێک خستن،
ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی کارەکانی هونەرمەندانی کورد لە (دەنگ و میلۆدی) دا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
٢٨ نووسینی ڕەخنە و ھەڵسەنگاندنی کارەکانی ھونەرمەندانی کورد لە دووتوێی کتێبێک‌دا بەناویشانی "دەنگ و میلۆدی" لە نووسینی وشیار ئەحمەد ئەسوەد، لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس لە ھەولێر ھاتووەتە چاپکردن.
فێستیڤاڵی ھەولێر بەردەوامە
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
گروپە جۆراوجۆرەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان میوانی ھەولێرن
راگەیاندنی فێستیڤاڵ : لەمیانی چالاکییەکانی پارێزگای ھەولێر بە ھەماھەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەر و وەرزش و لاوانی ھەولێرو بەبۆنەی یادەکانی راپەرین و نەورۆز، شەشەمین فێستیڤاڵی ھەولێر "ئازادی و نەورۆز" بەڕێوەچوو و بڕیاریشە چالاکییەکان تا ٢٠/٣/٢٠١٢ بەردەوام بێ.
له‌یادی ئه‌نفالدا(كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانی كتێب )چالاكیه‌كی هونه‌ریان ئه‌نجامدا
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن Yasin Braym Ruwanduzi
كاتژمێر 3:30ی رۆژی شه‌ممه 14_4_2012 به بۆنه‌ی 24 ساڵه‌ی تێپه‌ربوونی به سه‌ر كاره‌ساتی ئه‌نفال .كۆمه‌ڵه‌ی هاوڕێیانی كتێب ، گه‌شتێكی هونه‌ریان به ناوی هاوڕێیانی رهنك بۆگوندی( گه‌ره‌وانی سه‌روو)ی سه‌ر به قه‌وای رواندز ئه‌نجامدا ، تیدا كۆمه‌ڵێك منداڵ ئه‌م گونده به‌شداریان له‌م چالاكیه كرد .
با بەھەموومان خزمەتی ژینگەی کوردستان بکەین
- زياتر
- نوسراوە لە لایەن زانا محمد قادر
زانا محمد قادر : ئەگەر چاوێک بە مێژووی زۆربەی وڵاتانی جیھان دابخشێنین و لاپەڕەی مێژوو و نەتەوەییان ھەڵبدەینەوە، بێ‌شک دەگەینە ڕاستیەک کە بەبێ ھۆ نەبووە ئەم پێشکەوتنە گەورەیانەیان بە دەست ھێناوە لە سەرجەم بوارەکانی ژیان.