CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 52 میوان

پیشانگەی شێوەكاران و فۆتۆگرافەرانی هەولێر لە ئەكادیمیای هونەری تەبلیس

گالەری شانەدەر و گالەری منارە بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هاوكار گروپ پردی هونەری و كالتوری كوردی و پارێزگەی هەولێر پیشانگەی هاوبەشی شێوەكاری و فۆتۆگرافی بۆ هونەرمەندانی هەولێر لە رۆژانی 18 و 19 ی ئۆكتۆبەر، لە هۆڵی (تەبلیس ستەیت ئەكادیمی ئەف ئارتس) لە پایتەختی وڵاتی جۆرجیا دەكاتەوە.

(هاوكار رسكن) بەرێوەبەری گالەری شانەدەر سەبارەت بە پیشانگەكە رایگەیاند: هەڵبەت ئێمە وەك نمایشی هونەری شانەدەر پلانی نمایشی وەرزیمان هەیە. دیارە، یەكەم وەرزی پەرەسێلكە هەشت هونەرمەند، لەشاری هەولێر چانسی بەشداریكردنیان بوو لەپیشانگەی شێوەكاری لەوڵاتی جۆرجیا. كە بریتین لە هونەرمەندان (دارا محمد علی، رزگار فقی عوڵا، فەیسەڵ عوسمان، توانا مەرجان، سۆران ئیسماعیل، ئەمیر دالی، خۆزگە حەسەن، هاوكار رسكن، سەردار قادر، دڵشاد ئیبراهیم). هەروەها حەوت فۆتۆگرافەر بەهاوبەشی گالەری فۆتۆگرافەران لە هەولێر بەشداربوون، بریتین لە (شارا بابان، رەشاد حمد، بەڵێن زەنگەنە، سەردار قادر، ئەمیر دالی، ئەحمەد نەبەز، هاوكار رسكن).
ئەم پیشانگەیە یەكەم ئەزموونی نمایشی هاوبەشی شێوەكاری گالەری شانەدەر و هونەرمەندانی هەولێرە. كۆتایی وەرزی داهاتووی نمایشی هونەری شانەدەر بەشێكی تر لەهونەرمەندان پیشانگەیان لە توركیا و مەغریب بۆ دەكرێتەوە.
دیارە گالەری شانەدەر لە ماوەی پەنجاو هەشت مانگی رابردوو نزیكەی پێنج سەد نمایشی هونەری و كالتوری بە سپۆنسۆری هاوكار گروپ بەرێوەبردووە.
شانيدر غاليري أربيل
12:43am
شانيدر غاليري أربيل