CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 68 میوان

یادگار عەلی خەیات و دووبارە مادەیەکی تری جیاواز بۆ کاری هونەری


لە ژێر تێمای وەرزی زستان و هاتنی کرسمس و سەری ساڵ لە بەریتانیا، ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو ڕێکەوتی ٢١/١٢/٢٠١٣ هونەرمەند یادگار عەلی و سێ هونەرمەندی تر بە سپۆنسەری شارەوانی شاری برادفۆرد دووبارە بەشدار دەبن لە پرۆژەی دروست کردنی ٢٨ کاری هونەری پەیکەر لە سەهۆڵ بۆ گێڕرانەوەی

چیرۆکێکی مناڵان کە پەیوەست پەیوەندی دەبێت بە بابا نوئێل و چەند گیان لەبەرانێکی تری جیاواز کە هاوشان وەك بابەتێکی کەلتووری لە شارەکەدا و وەکو باوێکی ساڵانە کە خۆشی و شادی دەخاتە دڵی هەمو لایەك و هاوکات بۆ گرنگی دان بە هاتنی بۆنەی کرسمس و سەری ساڵ ئەم پێشانگایه کراوەیە ئەنجام درا.

هونەرمەند یادگار خەیات لە لێدوانێکدا سەبارەت بە شێوازی کارکردن لەم پڕۆژەیەدا ووتی: "کارەکان لە پێشترەوە بۆ ماوەی پێنج بۆ شەش هەفتە کارکردن تیایاندا ئامادە کرابوون و لە فرێزەردا هەڵگیرابوون بۆ ئەم ڕۆژە، تەنها دروستکردنی کاری گالیسکەکە نەبێت کە ئەویش بە شیوەیەکی ڕاستە و خۆ لە بەر لەگەڵ دانانی کارەکانی تردا دروستمان کرد بۆ مەبەستی کۆتایی ڕێچکەی چیرۆکەکە و بینینی (بابا نوێیل ) لەو شوێنەدا لە لایەن منداڵان و خانووادەکانەوە و وێنەگرتن لەگەڵیدا".