دەمامکەکان و ماسیەکان و باڵندەکانی ئیسماعیل خەیات لە پێشانگایەکی تایبەت لە سویسرا
- زياتر
-
24 ئاب 2014
- بڵاوكراوەتەوە لە یەک شەممە, 24 ئاب 2014 21:54
- نوسراوە لە لایەن CHRA TV
چراتیڤی: لە شاری زیورخی وڵاتی سویسرا پێشانگایەکی تایبەت بۆ هونەرمەند ئیسماعیل خەیات کرایەوە.
لەم پێشانگایەدا هونەرمەند بە ٥٠ پەنجا تابلۆ بەشداری تیاداکرد و توانی خەڵکانێکی زۆر لە بیانی و کوردانی زیورخ لە خۆی کۆبکاتەوە.
ئامادەبووان لە میدیاکاران و هۆگرانی هونەری شێوەکاری لە پێشانگای خەیاتدا کار و بەرهەمەکانی هونەرمەندیان بەرز نرخاند. کارە نمایشکراوەکانی هونەرمەند گوزارشتی لە کارەسات و ڕۆژەسەخت و نەهامەتییەکانی گەلی کورد کرد
هاوکارمان یاسین قەرەداغی لە ئاوێزە فیلم ئامادەی پێشانگاکەی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات بوو، توانی لە ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییدا بەشێکی پێشانگاکە و لێدوانی هونەرمەند تۆمار بکات.
بۆ بینینی ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی ئێرە کلیک بکە