CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 44 میوان

کۆمەڵەی شێوەکارانی عێراقی لە بەریتانیا پێشانگەی کرودفیکشن دەکاتەوە

کۆمەڵەی شێـوەکارانی عێراقی لە بەریـتانـیا
بەسپۆنسەری ھەریەک: گـەلەری زامــــــوا - شــــــــــــــا پـۆست- نـاوەنـدی رۆشنبیـــری عێراقــی
پیشـانگەی
CRUDIFICATION کرودفیکشن

لەکاتێکدا دانیشتوانی جیھان بە پەرۆشێکی زۆرەوە ھەست بەکاریگەری گەرمی گشتکیری دەکەن لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە, زۆرێک لە خەڵک کەلە ووڵاتانی پیشەسازییدا دەژین کە تیایدا مرۆڤــــ باجەکەی دەدات ئەویش بەبەردەوام بوون و پشت بەستن بە نـــەوت. بەھۆی ئەو ئازارە گەورەیەیی کە مرۆڤــ ئەیبینێت و وە بەتایبەتی لەووڵاتانەی کە دەوڵەمەندە بە نـەوت بە دۆزینەوەی چەند ڕێگایەکی داھێنانە و بە ھاوکاری کۆمەڵێک ھونەرمەندی بەریتانی دەکرێتەوە.P٢١لە گەلەری CRUDIFICATIONعێراقی و کورد پیشانگەی
کارەکانی ئەم پیشانگەیە بە زۆری وەڕسکــــــارە, بەڵام ئەمە ئەو کاریگەریە وێرانکاریە روون دەکاتەوە کە نـەوت گوزەرێکی بە ژیانی ھونەرمەندەکان وە بەتایبەتی ھونەرمەندە عیراقییەکاندا کردووە. لە ئێستادا ئەم ھونەرمەندانە کە بەھۆی شەڕ و ناخۆشییەکانی وڵاتەکەیانەوە لە تاڕاوگە لە وڵاتی بەریـتانـیا دەژین. وە ھەروەک ئـالان گـرینسپان دەڵێ " ئەم شەڕە گـەورەیە بۆ نـەوتە"
کارەکانی کە لەم پیشانگـەیە دەبیـنێرێن ئەوەپیشان دەدەن کە پشت بەستـنمان بە نـەوت ئەوا بەرەو CRUDIFICATION دەبات. مەبەست لە CRUDIFICATION ئەو کردارەیە کە نەوت لە ماتریالێکی سوود بەخشەوە بەرەو وێرانکاری ژینـگەو مرۆڤـــــایەتی دەچیـَت لە ئاڵـتونی ڕەش و سەرمایەیەکی گەورەی سروشتەوە, دەبێتە ھەژارکردنی کەلـتوور و وە ژیـان بێ مانا دەکات و ھانی چاو برسێتـی و نەزانی مـرۆڤـەکان زیاتـر دەدات.
پیشانگەکە لە گەلـــەری P٢١ لە لـــــــــــــــــەنــــــــــدەن دەکرێتەوە لە: ١٨-٠٩ بۆ ٠٢-١١-٢٠١٤
ھونەرمەندانی بەشدار بوو: د. علاء بشیر - ڕندرو سمپ - باسم مھدی - ھانی مڤھر - جلال علوان - مە ریوان جلال - محمد علی داوود
رائد ھوبی - ریشارد جانس - سۆدد النائب - زینە الجواری
پەیوەنـدی٢١ Chalton Street LONDON NW١