CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 69 میوان

موزەی ھونەر – ھەولێر، کۆنفرانسی ناساندن و راگەیاندنی ئەنجامدا

رۆژی پێنجشەممە ٣٠/١٠/٢٠١٤ کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی (موزەی ھونەر – ھەولێر) یەکەمین کۆنفرانسی ناساندن و راگەیاندنی لەژێر چاودێری پارێزگەی ھەولێر لەھۆتێل چوارچرا بەئەنجام گەیاند.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە وەستانی خولەکێک بۆ گیانی شەھیدان و دواتر وتەی بەخێرھێنان و ماوەی دوو ساڵ و نیو کارکردن و ناوەرۆکی کۆنفرانسەکە لەلایەن (ھاوکار رسکن) ئەندامی دەستەی بەرێوەبردنی موزە و بەئامادەبوون و وتاری (تاھیر عبداللە) جێگری پارێزگاری ھەولێر و (فەرھەنگ غەفوور) بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر و (نادر روستی) نوێنەری سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار و (لالۆ رەنجدەر) نوێنەری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان ھەروەھا ھونەرمەندانی شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان و چەندین دەزگەی راگەیاندن و دواتر رونکردنەوە و زانیاری لەمەر چۆنییەتی موزەکە لەلایەن (حەمید رەزا) تا ١٢:١٠ نیوەرۆ بەشی یەکەمی کۆنفرانسەکە کۆتایی پێھات.
لەدوای نیوەرۆ لەکاتژمێر ٢:٠٠ بەبەشداری چەندین ھونەرمەند و مامۆستا و فێرخوازانی ھونەر و نووسەران دەستەی (موزەی ھونەر – ھەولێر) سەرەتا لەلایەن (دارا محمد علی) لایەنی مێژووی شوێنی ناوبراوی خستە روو و دواتریش لەلایەن ئامادەبووانەوە تاوتوێ چەندین بابەتی پەیوەست و چۆنیەتی بەرێوەبردن و دامەزراندن و خێراکردنی کارەکانی موزە کرا. ھەروەھا لەلایەن (دانا محمد، حمید رەزا، عەلی موئەیەد) ئەندامانی دەستەی بەرێوەبردنی موزە دید و بۆچوونی ھونەرمەندان و ئامادەبووان بەھەند وەرگیرا و دواتر لەلایەن (ھاوکار رسکن) ئەنجامی کۆتایی کۆنفرانسی راگەیاندرا و تیایدا سوپاس و دووبارە بەخێرھاتنی گشت ھونەرمەندان و ئامادەبووانی کرد و ئاماژەی بەچەند خاڵی گرنگدا بەتایبەت لەئەنجامی گفتوگۆی ھاوبەشدا و دڵنیای بەردەوام و بوون و جەختکردنەوەی پرۆژەکەی راگەیاند و داوای پاڵپشتی گشت ھونەرمەندانی کوردستانی کرد بۆ ئەم مەبەستە بەڵێنی کۆنفرانسی زانستی و فراوانیدا دوای دەست بەکارکردنی (موزەی ھونەر – ھەولێر). لەکۆتایشدا ئامادەبووان دوای پیرۆزکردنی ئەم موزە لەگشت ھونەرمەندانی کوردستان و ھەولێر بەتایبەتی ئەوا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەم موزەیە لەداھاتوودا راگەیاند و بەم جۆرەش لەکاتژمێر ٤:٣٠ ئێوارە کۆنفرانسەکە بەکۆتاھات.
راگەیاندنی (موزەی ھونەر – ھەولێر)