CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 64 میوان

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد ڕه‌مزی ڕه‌شه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد..

شێرکۆ جه‌لال: هونه‌رمه‌ندی کوردی باکوری کوردستان ڕه‌مزی ڕه‌شه‌ که‌ ناسنامه‌ی هاووڵاتی  فه‌رنسی هه‌بوو. له‌ساڵی 1928له‌شاری کیریکان هاتبوه‌دونیا.

له‌ ڕێکه‌وتی 23/7/   2015له‌شاری پاریس پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد. ڕه‌مزی ڕه‌شه‌له‌ شاری کیریکان دێته‌ دونیا ئه‌وشاره‌ ده‌که‌وێته‌ خواروی پارێزگای ئه‌سکه‌نده‌رونه‌ که‌ ئه‌وسه‌رده‌مه‌ له‌ ژێر داگیرکاری  وڵاتی فه‌ره‌نسا داده‌بێت . باوکی هونه‌رمه‌ندسه‌رۆکی یه‌کێك له‌خێله‌کانی ئه‌وناوچه‌یه‌ ده‌بێت دایکیشی خاوه‌نی زه‌ویی و زارومولکێکی زۆر ده‌بێت واته‌ هه‌م له‌ لایه‌نی باوکی و هه‌م له‌ ته‌ره‌فی دایکیدا له‌ بنه‌ ماڵه‌ی بوژواو ئوڕستقڕاتی ده‌بن. گه‌لۆ به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌مزی بێته‌ دونیا باوك و دایکی له‌یه‌ك جودا ده‌بنه‌وه‌ ، پاش هاتنه‌ دونیای له‌ لایه‌ن بنه‌ ماڵه‌یه‌کی نه‌زیك له‌خۆیان گه و‌ره‌ده‌کرێت . به‌ڵام دایکی له‌ساڵی 1937ڕه‌مزی بۆلای خۆی ده‌هێنێته‌وه‌. هه‌ر وه‌ك هونه‌رمه‌ند ڕه‌مزی ده‌بێژێت ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و لێی هاتۆته‌ دونیا هونه‌ری شێوه‌کاری وهونه‌رمه‌ندی   شێوه‌کاری یان تابلۆی لێ نه‌بوه‌وئه‌و هونه‌ره‌ له‌وێ رووده‌یه‌کی نامۆ بوه‌. بۆیه‌ ڕه‌مزی ده‌ڵێت من له‌ گه‌ڵ ئه‌و هونه‌ره‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ هاتمه‌ دونیا واته‌ من ته‌نها له‌دایك بوونێك نه‌بووم به‌ڵك و دووله‌دایك بوون بووم من و تابلۆو ڕه‌نگه‌کان. له‌ساڵی 1940 دایك و باوکی هونه‌رمه‌ند بۆ یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ واته‌ بۆ ژیانی هاوسه‌ری. هه‌ر لێره‌وه‌ ڕه‌مزی ده‌ست به‌ خوێندنی دوا ناوه‌ندی ده‌کات له‌ شاری ئه‌نتاکیا. هه‌رله‌و شاره‌ بۆیه‌که‌م جار چاوی به‌ موزه‌خانه‌و تابلۆی هونه‌ری ده‌که‌وێت و به‌و هۆیه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌دات که‌رسته‌کانی هونه‌ری شێوه‌کاری به‌ده‌ست بهێنێت نمونه‌ی ڕه‌نگی ڕۆنی و پاستێل لێره‌ چه‌ند تابلۆیه‌ك دروست ده‌کات هاوکات به‌رده‌وامیش به‌ خوێندن ده‌دات. له‌ساڵی 1946 به‌ یارمه‌تی و پاڵپشتی پارێزگای ئه‌نتاکیا ڕه‌مزی ده‌نێردرێته‌ شاری ئیستنبول له‌وێ ده‌بێته‌ قوتابی له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌ ژێرده‌ستی مامۆستایه‌کی هونه‌ری به‌ناوی ڕامی ئه‌یووب ئۆغلۆ هه‌رلێره‌وه‌ش به‌به‌شداریکردنی مامۆستاکه‌ی  هه‌ڵده‌ستن به‌دروستکردنی گروپی 10 ی هونه‌ری که‌ ژماره‌یه‌کیان هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کارده‌بن و ئه‌وانیتریش نووسه‌رو ڕۆشنبیر و شاعیرده‌بن . بێگومان یه‌که‌م پێشینگای له‌ هۆڵی گه‌ل  له‌ شاری کیریکان له‌ساڵی 1946 پێشکه‌ش ده‌کات پێشینگای دووه‌میشی له‌ساڵی 1948 شاری ئیستنبول نمایش ده‌کات. دوای ئه‌م دووجمۆجۆڵه‌ هونه‌ریه‌وده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵکی ناوتورکیا . هونه‌رمه‌ند بڕیاده‌دات تورکیا به‌جێ بهێڵێت و به‌ره‌و وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌که‌وێته‌ ڕێ واته‌ له‌ساڵی 1956 له‌ شاری پاریس نیشته‌ جێ ده‌بێت هه‌ر لێره‌وه‌ش دووه‌مین له‌دایك بوونی هونه‌ری ڕه‌مزی له‌دایك ده‌بێت . گه‌لۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ش شاری پاریس پێگه‌یه‌کی گرینگی پێك گه‌یشتنی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی جیهان ده‌بێت له‌ گشت ڕه‌گه‌زێك وه‌ زۆر به‌تایبه‌تیش گه‌ڕه‌کی گه‌وره‌ی مۆنپه‌رناس که‌ خاوه‌نی کۆمه‌ڵێك قاوه‌خانه‌ی به‌ناو ده‌نگ ده‌بێت به‌ تایبه‌ت ئه‌و قاوه‌خانه‌ی که‌ هونه‌رمه‌ند تۆلزلۆتریك زۆربه‌ی تابلۆکانی له‌وێ کێشاوه‌    هه‌روه‌ها مه‌کۆی پێك گه‌یشتنی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کارو ئه‌کته‌روشاعیران ده‌بێت که‌ تاوه‌كو  ئمیرۆش هه‌روایه‌. ڕه‌مزی هونه‌رمه‌ندیش ماڵه‌که‌ی له‌نه‌زیك ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ ده‌بێت و زۆربه‌ی کاتی خۆی به‌ وێنه‌ کێشان له‌و قاوه‌خانه‌یه‌ به‌سه‌ر ده‌بات هه‌ر له‌وێش کۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی بێگانه‌و فه‌ره‌نسی ده‌ناسێت جگه‌ له‌ ڕؤشنبیرو شاعیران وه‌ك سه‌لیم تۆران . نه‌جات دوڤرین.  عابدین دینۆ. ئه‌لبێرت بیتران که‌ موده‌رسێکی تورك ده‌بێت له‌ پاریس. ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و گفتوگۆی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری له‌ نێوانی خۆیان تاوتۆده‌که‌ن جگه‌له‌وه‌ی خه‌ریکی هێلکاری و سکیچ ده‌بێت له‌ پێناوی تاقیکردنه‌وه‌ هونه‌ریه‌کانی   . گه‌لۆ هونه‌رمه‌ند ڕه‌مزی سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی هونه‌ی به‌ دیمه‌نه‌کانی سروشت و ئۆتۆپۆرترێت وسروشتی کپ ده‌ست پێ ده‌کات به‌ڵام هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ خۆی له‌ دێتا وورده‌کایه‌کان ده‌پارێزێت واته‌ کاری ئه‌کادیمی به‌ ده‌گمه‌ن ده‌کات ئه‌و زیاتربه‌ کاری هاوچه‌رخ ده‌ست پێده‌کات به‌شێك له‌ تابلۆکانی کاری گه‌ری هونه‌رمه‌ند ماتیس و گۆگانیان پێوه‌دیاره‌ واته‌ تابلۆکانی له‌ سه‌رئابستراکتی فیگه‌ره‌تیف ڕه‌نگاندوه. جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێکی زۆری تابلۆکانی ئه‌وهه‌گبه‌ جوانه‌یه‌ له‌ سروشی کوردستان که‌ له‌ته‌مه‌نی منداڵی له‌ گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیگرتوه‌و له‌ هزرو بیره‌وه‌ی خۆی ده‌ریده‌کاته‌ سه‌ر پانتای که‌ ڤاڵه‌کانی بۆنمونه‌ دۆڵابێکی کورده‌واری یان سندوقێکی جل و به‌رگ یان که‌لوپه‌له‌کانی ناو ماڵ وه‌ك شه‌کردانێك یان دیڤانێکی  خه‌وتن . به‌ڵام جگه‌له‌و تابلۆیانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسی لیۆیۆلدلیڤی زۆرباش ده‌بێت زۆرجار به‌یه‌که‌وه‌ بۆ هه‌رێمی نۆرماندی سه‌فه‌ری هونه‌ری به‌یه‌که‌وه‌ده‌که‌ن بۆ ڕه‌نگاندی ئه‌و هه‌رێمه‌ که‌ که‌وتۆته‌ سه‌رده‌ریاو سروشتێکی له‌به‌ده‌ر جوانی هه‌یه‌ . هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ڕه‌مزی له‌ نێوانی ساڵه‌کانی 1972 بۆ ساڵانی 1985 سه‌فه‌ر بۆ هه‌رێمه‌ چیایه‌کانی ناو فه‌ره‌نساده‌کات بۆ مه‌به‌ستی تابلۆکێشان هه‌روه‌ک خۆی ده‌یگۆت جۆره‌ هێماو ئاکارێکی چیاکانی کوردستانیان پێ ده‌به‌خشیم هه‌ر به‌ بیره‌وه‌ری هزری زارۆکیم سه‌فه‌رم بۆ ئه‌و شوێنه‌ چیایانه‌ ده‌کرد وام ده‌زانی له‌ سروشتی کوردستان تابلۆکانم ده‌ڕه‌نگێنم. به‌ ڵام له‌ ساڵانی 1985 وه‌ تاوه‌کو به‌ر له‌ کۆچکردنی زۆربه‌ی تابلۆکانی له‌شی ژنی رووت بوون گه‌لۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌مزی گه‌نجێگی جوان و پیاوێکی زۆر قۆزبوو په‌یوه‌ندی به‌ توخمی مێ یه‌کجارزۆربوو زۆربه‌ی ده‌بردنه‌ ناو ئه‌ته‌لیه‌که‌ی و وه‌ك مۆدێلی رووت تابلۆی ده‌کێشان له‌و ژنانه‌ش هه‌شتیان به‌به‌رده‌وامی مۆدێلی بوون بۆیه‌ تابلۆکانی ئه‌و قۆناغانه‌ی هه‌مووی له‌شی رووتی ئافره‌تن که‌ ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌ری شێوه‌کاری هه‌ر له‌ دێره‌زه‌مانه‌وه‌ی کارێکی ئاسایی بووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپا که‌ وێنه‌ کێشانی له‌شی رووت ئیتر ئه‌وه‌ چی ژن یان پیاو وه‌ك دراسه‌تێکی ته‌کنیکی و زانستی ئیستیاتیکاو ئه‌ناتۆمی کاریان له‌سه‌ر کردوه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌کادیمیه‌و دانیشگا هونه‌ریه‌کان روونتر له‌شی رووت به‌واتای وێنه‌ی ئیرۆتیك نایه‌ت له‌ ناو هونه‌ری شێوه‌کاریدا .

پێشینگاتایبه‌تیه‌کانی.

له‌نێوانی ساڵانی 1974 تاوه‌ك و ساڵی 1995

5 پێشینگای تایبه‌تی له‌ تورکیا کردۆته‌وه‌ له‌شاره‌کانی . ئه‌نتاکیاو. ئیستنبول. سیسلی ئه‌ستنبول. کیریکان. لاهیۆن،،،

له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا له‌شاری پاریس له‌ نێوانی ساڵانی 1956 تاوه‌ك و به‌رله‌ کۆچکردنی واته‌ ساڵی 2015...  36  پێشینگای تایبه‌تی کردۆته‌وه‌ ..

له‌ساڵی 2012پێشینگایه‌کی  تایبه‌تی خۆی له‌ شاری دیار به‌کر کردۆته‌وه.

گه‌لۆ له‌ زۆربه‌ی گۆڤارو ڕۆژنامه‌ ناوداره‌کانی فه‌ره‌نسانمونه‌ی ڕۆژنامه‌ی لۆمۆند. فیگاڕۆلۆکوتیتیان دووپاریس له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندیان نووسیوه‌و هونه‌ره‌که‌یان به‌ هونه‌رێکی سه‌رده‌موو پێشکه‌وتوو ناوزه‌د کردوه‌ زۆر له‌ ڕه‌خنه‌گران و شاره‌زایانی هونه‌ر له‌سه‌ر تابلۆکانی هونه‌رمه‌ند نووسیویانه‌ نمونه‌ی هێنری فان لیر.بروغییرفیلیب داغنی. که‌ستا دابۆنتی. جان ماری لومۆند. جگه‌له‌وه‌ی له‌ به‌شێکی زۆرله‌ دامووده‌زگا هونه‌ری و کۆمه‌ڵه‌هونه‌ریه‌کان گفتوگۆو لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر تابلۆو کاره‌هونه‌ریه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ کردوه‌و په‌رتوك و که‌ته‌لۆگی تابلۆکانیان به‌ جاپ گه‌یاندوه‌.

به‌نده‌ دووجاربه‌دیداری ڕه‌مزی هونه‌رمه‌ند گه‌یشتوومه‌ جاری یه‌که‌م له‌ساڵی 1983 ته‌نها ساڵێك بوو گه‌یشتبوومه‌ شاری پاریس، له‌و پێك گه‌یشتنه‌م ته‌نها خۆم پێ ناساندوئاشنابووم به‌ تابلۆ شاکاره‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌.

جاری دووه‌م له‌ساڵی 2004په‌یوه‌ندیم به‌ هونه‌رمه‌ند کردبۆ دیمانه‌یه‌کی هونه‌ری

بۆ ڕۆژتیڤی ئه‌وکاته‌ پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌یه‌کی هونه‌ری بووم به‌ناوی تیشکی هونه‌ربه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازی لێکردم جگه‌ له‌ دیمانه‌که‌ زۆر گاڵته‌و قسه‌ی خۆشمان به‌یه‌که‌وه‌ کرد که‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان وه‌ك بیره‌وه‌ریه‌ك هه‌مووی ده‌نووسمه‌وه‌و بڵاویان ده‌که‌مه‌وه‌.

تێبینی/ بێگومان له‌و باوه‌ڕه‌دام جگه‌ له‌ من و له‌ ڕۆژتیڤی یان له‌ که‌ناله‌کانی ناو فه‌ره‌نسا هیچ کام له‌ که‌ناله‌ئاسمانیه‌کانی کوردستان سه‌ردانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان نه‌کردوه‌ چونکه‌ ئه‌وان به‌دوای هونه‌ری ڕاسته‌ قینه‌و ئه‌زموونی واتادار دا ناگه‌ڕێن ئه‌وان ته‌نها بۆ یاده‌ حیزبیه‌کانی خۆیا ن کامیره‌و کامیره‌مان ده‌نێرن یان له‌  هه‌ر شوێنێك ره‌قسوسه‌مای لێبێت ئه‌وان له‌وێن. بۆیه‌ ئیمڕۆش پێویست ناکات هیچ کام له‌ تیڤی و ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان نان و پیاز به‌ کۆچه‌که‌ی بخۆن و به‌سه‌رو باڵی هونه‌رمه‌ندو هونه‌ره‌که‌ی هه‌ڵ بده‌ن. واز له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بهێنن که‌ به‌زیندوویی سه‌ردانتان نه‌کردن به‌ مردوویی ئازریان مه‌ده‌ن ئه‌وان به‌بێ ئێوه‌ به‌ جوانی ژیان و  به‌جوانیش مردن.