CHRA.TV

Voorbeeld-HTML-pagina

ئامادەبووانى ئێستا 62 میوان

شێوه‌کاری

هونه‌رمه‌ند شوان که‌مال په‌ یکه‌ری ئه‌ رنولدرۆس دروست ئه‌کاته‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا

له‌ شاری فوپه‌رتال له‌ ئه‌لماانیا نزیکی 600 سال په‌یکه‌ری ئه‌رنولدرۆس نیشانه‌ی هێزو جوانی شاره‌که‌بوه‌،به‌لام له‌ شه‌ری جیهای دوه‌م به‌ بومبای حوله‌فاکان شکێنراوه‌،په‌یکه‌رساز شوان که‌مال ماوه‌ی ساڵێکه‌ سه‌رقاڵی دروست کردنه‌وه‌یه‌تی،به‌ شیوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی جوان، به‌م بۆ‌نه‌‌ یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند شوان وتی: 'من له‌ سالی 1996 له کارگه‌ی دارشتنی برۆنز رۆلف کایزه‌ر کار ئه‌که‌م،گه‌لیک کاری هونه‌ریم ئه‌نجام داوه‌ بۆ گه‌لێک هه‌ونه‌رمه‌ندی جیهانی،به‌لام ئه‌م کاره‌ جیاوازه‌،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کارێکی کۆنه‌و به‌ شێوه‌یه‌کی کلاسیک دروست کرابو،که‌م په‌یکه‌ر ساز توانای ئه‌م جۆره‌ کارانه‌ی هه‌یه‌،ئه‌ بێت شاره‌زایی ته‌واوت له‌ ئه‌نه‌تۆمی هه‌ بێت،په‌یکه‌ره‌که‌ ئه‌ رنۆلد رۆس به‌ سواری ئه‌سپه‌وه‌یه‌،دروست کردنی ئه‌سپ زۆر گرانه‌،به‌لام من دراسه‌ی ئه‌نه‌تۆمی ئه‌سپم کردوه‌،ماوه‌ی سالێک خه‌ریکی دروست کردنی بوم،به‌ شێوه‌یه‌کی جوان نه‌خشانومه‌،له‌ مانگی7 له‌ شوێنی خۆی دائه‌نرێته‌وه‌،شاری فه‌به‌رتال رێوره‌سمێکی گه‌وره‌یان بۆ پلان کردوه‌.".

ئە مڕۆ دوانزەساڵ تێپەربوو بەسەر کۆچی دوایی شێوەکاروڕۆژنامەنووس ڕەهبەرجەلال مامەش

ئه‌مڕۆ دوانزەساڵ تێپەربوو بەسەر کۆچی دوایی شێوەکاروڕۆژنامەنووس ڕەهبەرجەلال مامەش ... مێژوویەک لەهونەروجوان زانی.. خەوارێک لەوشەی پەتی شیرینی کوردیی و دەیان هەڵوێستی ڕامیاری و بوێری ڕۆژنامە نووسی .. دیکیۆمێنتەکان شڕۆڤە لە ڕابوردووی هونەرمەند دەکەنوو گەواهیەکن لە کورد پەروەری و بلیمەتی ئەومرۆڤە نەمرە ...

تێبینی : له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ ( 30 وێنه‌ )  وێنه‌  دانراوه‌ که‌ گوزارشت له‌ کارو چاڵاکیاه‌کان و هاوڕێییانی هونه‌رمه‌ند ده‌کات. تکایه‌ کرته‌ بکه‌ سه‌ر وێنه‌ی یه‌که‌م و پاشان له‌ لای ڕاستی وێنه‌که‌ به‌رده‌وام به‌ له‌ کرته‌کردن بۆ بینینی وێنه‌کانی تریش.

هونه‌رمه‌ندی کورد لانۆ له‌تیف ..... ره‌نگه‌کان به‌ره‌و گڕ گرتن ده‌رۆن

شاعیرو رۆشنبیرو رۆژنامه‌ نووس له‌تیف عومه‌ر که‌ بیست ساڵه‌ له‌ وولاتی هۆله‌ندا نیشته‌جێ یه‌ و ماڵێکی خنجیلانه‌ی پێك هێناوه‌ ، خاوه‌ن کۆمه‌ڵێك له‌ به‌رهه‌می جوان و ناسکه‌ چ له‌ شێعر چ لێکۆلینه‌وه‌و چ له‌ نوسین ده‌رباره‌ی رۆشنبیری کوردی وه‌ خێزانی مامۆستا له‌تیفی شاعیرش خۆشی خان ه‌ که‌ ئه‌وانیش هه‌ر له‌ خانه‌واده‌یه‌کی هونه‌رو رۆشنیریین له‌ شاری سلێمانی ... ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌یی که‌ من باسی لێوه‌ ده‌که‌م وه‌ تێروانینی تایبه‌تی خۆمی تیادا به‌رجه‌سته‌ ده‌که‌م لانۆ له‌تیف که‌ خاوه‌ن ئه‌زموونێکه‌ وه‌ خاوه‌ن تاقی کردنه‌وه‌یه‌که‌ له‌ هونه‌ری شێوه‌کاری .. ئه‌م مرۆڤه‌ به‌م منداڵی یه‌وه‌ ده‌ست ره‌نگی نیه‌کی گرنگی تیادا یه‌ وه‌ زۆر قۆناغی هونه‌ری به‌رزی بریوه‌ بۆ هێنانه‌ به‌رچاوی هونه‌ره‌که‌ی .

تابلۆی هه‌ڵه‌بجه‌، ژانێک له‌ په‌نجه‌ره‌ی ڕۆحمه‌وه‌

به‌ بۆنه‌ی یادی 22 ساڵه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ تابلۆیه‌کی شێوه‌کار مامۆستا ناسر تۆفیق له‌ ژێر ناونیشانی هه‌ڵه‌بجه‌، ، ژانێک له‌ په‌نجه‌ره‌ی ڕۆحمه‌وه‌

هونه‌رمه‌ند یادگار عه‌لی له‌ پیشانگایه‌کی په‌یکه‌ربه‌ لم

لە رۆژانی 10 بۆ 24 مانگی ئابی 2009 بۆ ماوەی  دوو هەفتە  هونەرمەند یادگار عەلی لە ساڵیادی لە دایک بوونی 200 ساڵەی چالز داروین لە سەنتەری شاری برادفۆرد لە بەرتانیا بە هاوکاری هونەرمەندان: 

 Andy Moss، Sarah Jane Maylor، Thomas Bolland and Asha Wrightson.

ساڵیادى سەربەست عومەر دەکرێتەوە

ناوەندى هەولێری رێکخراوى هونەرمەندانى کوردستان بەهاوکارى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى هەولێر ساڵیادى کۆچی دوایی هونەرمەندى شێوەکار سەربەست عومەر دەکاتەوە.
لەمبارەیەوە هیوا سوعاد بەرپرسی ناوەندى هەولێری رێکخراوى هونەرمەنادنى کوردستان گوتى:

پێشانگه‌ی ئه‌زمونی شێوه‌کاران ئیسماعیل عومه‌ر وه‌ هێرۆ محه‌مه‌د

سەر لە ئیوارەی روزی (18-10-2008) بیشانکای هاوبەشی هەر دو هونەرمەند ئیسماعیل عومەر و هیرو محەمەد کرایەوە هولی موزەخانەی نیشتیمانی (ئەمنە سورەکە) بە ئامادە بونی جەندین هونەرمەند لەو بارەیەوە (ئیسماعیل عومەر) بەسایتی جرای راکەیاند ( ئەم بیشانکایەی ئیمە بریتیە لە 91 تابلو کە 44 ریان هی منەوە 47 تابلویان هی هیرو یە ئەم بەرهەمانە لە ئەنجامی جونمان بو بەرنامەی هیل کە بەرنامەیەکی هەفتانەی کەنالی ئاسمانی کوردساتە نزیکەی سالیک ئەبیت ئیشی بو ئەکەین وەکارەکانمان وەکو فورم لە واقع وەر کرتوە لە دوایدا لە ستودیو ئیشمان تیا کردوە ئەم ئەزمونەی ئیمەش بەرەو بروزەیەکی تازە هەنکاوئەنیت کە لە داهاتودا ئیشی زیاتری بو بکەین بو ئەوەی بکەینە کاری انێباعی  ولەویشەوە بو کاری تەعبیری )

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد کاوه‌ ره‌مزی له‌ ناو شه‌خته‌ی ره‌نگدا

گه‌رانه‌وه‌ بۆ رابوردوو ، ئه‌و شتانه‌ی که‌ له‌ناو میشکدا ده‌مێنێته‌وه‌.. ته‌نها ئه‌و تابلۆیانه‌ن که‌ ده‌ربرین له‌ ئازاروو خه‌مه‌کان ده‌کات .. خۆشه‌ویستی کارو هونه‌ر ئه‌و خه‌ونه‌ بێ کۆتاییانه‌یه‌که‌‌ له‌ ناو رووحی تابلۆکاندا به‌ده‌ر ده‌که‌وێت..

ئارت ڕۆل ی به‌ریتانی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند هێمن حه‌مید وه‌ ڕێبین مه‌جید بانگهێشت ده‌کات

هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند هێمن حه‌مید وه‌ ڕێبین مه‌جید له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئارت رۆل له‌ به‌ریتانیاوه‌ بانگهێشت ده‌کرێن. ئه‌م ڕێکخراوه‌ گرنگی به‌ گۆڕینه‌وه‌ی کولتووری نێوان ڕۆژئاواو ڕۆژهه‌لات ده‌دات. له‌ په‌یوه‌ندیێکی تایبه‌ت به‌  چرا ده‌رباره‌ی ئه‌م بانگهێشت و به‌شداریه‌ی هونه‌رمه‌ندان ئاگادار کراینه‌وه‌ که‌ هونه‌رمه‌ند هێمن حه‌مید بۆ ماوه‌ی مانگێک له‌ یۆرکشێر سکولته‌ر پارک بانگهێشت کراوه‌ له‌ ڕێگای وۆرک شۆپه‌وه‌ لێکۆلینه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات له‌ سه‌ر هونه‌ر له‌ به‌ریتانیا وه‌ ئه‌م شوێنه‌ی خۆی لێیه‌تی، ئه‌م شوێنه‌ش گرنگی ده‌دات به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌ر و سروشت، پاش ته‌واوبوونی کاره‌که‌ی له‌ شوێنی سیمیناره‌که‌ نمایشێک پێشکه‌ش ده‌کات.

سوعاد ئەلدەلەوى: یەک تابلۆى زانستى بۆ ناوبانگى هونەرمەندو گرنگى کارەکە، باشترە لە دە تابلۆ کە نرخى ز

دواندنى: گەرمیانى حەمەى پوور

هونەرمەند سوعاد میکائیل وەلى ئەلدەلەوى لە ساڵى 1972 لە شارى خانەقین لە دایک بووە، دیبلۆمى لە هونەرى شێوەکاریدا هەیەو لە ساڵى 1993-1994 پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى بەغدادى تەواو کردووە، ژیانى هاوسەرى پێکهێناوەو خاوەنى سێ منداڵە دوو کوڕو کچێک (محەمەد تەمەن 13 ساڵ) و (هەیفا تەمەن 11 ساڵ) و (عەبدوڵلا تەمەن 4 ساڵ)ە یەکێکە لە دامەزرێنەرانى پەیمانگاى هونەرەجوانەکانى خانەقین و وانەى تێدا گوتووەتەوە، ئێستاش بەرپرسى بەشى ڕاگەیاندنە لە کۆلێژى ئادابى خانەقین.

پێشانگایەك بۆ ناساندنی کورد

هەردی عەلی لەشاری ویستەری بەریتانیا بۆ دووەمین جار بۆ نیشاندانی ئەو ئازارو ناخۆشییانەی کە دووچاری بوین لە چەند ساڵی رابوردوودا پیشانگایەکی تایبەتی خۆی کردەوە ، یەکەمین پێشانگای ده‌رباره‌ی(‌‌‌‌کووردوازاره‌کانی) بوو کە لە ناوەرستی شاری ویستەردا بوو . دووەم پێشانگاشی بۆ ‌یشاندانی ئازارەکانی گەلی کورد بوو ، ئەوەی کە جێی سەرنجی ئامادە بووان بوو هەردی لە سەر نان ووێنەی کێشابووکە ئەمەش بۆ یەکەمین جارە لە کورددا بەو جۆرە کاری ووێنە کێشان بکەن ، پرۆژەی ئایندەی بریتییە لە کردنەوەی پێشانگایەکی گەورە بە هاوکاری زانکۆی ویستەر.

کاکه‌یی هونه‌رمه‌ندو پێشمه‌رگه‌ی پر له‌ یاده‌وه‌ری

چیای به‌بۆ و ژیلوان که‌  هه‌له‌دنیان گه‌مارۆ داوه‌ ئه‌و تابلۆیانه‌ بوون که‌ تا سبه‌ینێ له‌ دایك ده‌بوون به‌ کولله‌ و باروت و نانه‌ به‌ره‌ چاویان ده‌کرده‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند جه‌لال ره‌ئوف... کۆنسێپتی به‌رهه‌مێکی هونه‌ری له‌پێك هاته‌ی زانستی جوان زانی وپڕاکتیکی شێوه‌کاریدا !

جه‌لال ره‌ئوف یه‌کێکه‌ له‌و هونه‌رمه‌نده‌ شێوه‌کارانه‌ی هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێکی کاری هونه‌ریدا تێڕوانینێکی تایبه‌تی به‌رانبه‌ربه‌هو‌نه‌رهه‌بووگه‌لۆهونه‌ری شێوه‌کاری له‌لایه‌ن جه‌لال لاساکردنه‌وه‌وکۆپی هونه‌رمه‌ندانی تر نه‌بوو به‌ڵك و هونه‌ری شێوه‌کاری زیاترزانستێك بووپێویستی به‌هه‌ردوولایه‌نی تیۆری وپڕاکتیکی هونه‌ره‌که‌هه‌بووبۆیه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تای به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ره‌که‌یدا وایبۆده‌چووکه‌هونه‌رده‌بێت به‌رهه‌مێکی زیندووبێت به‌گشتی  له‌خزمه‌ت به‌مرۆڤایه‌تی وهه‌روه‌هاله‌گه‌ڵ پێش وه‌چوونی ته‌کنه‌لۆژیای هه‌وجه‌رخیش هه‌نگاوی پێشکه‌وتن بهاوێت بێگومان هونه‌ری زیندووش ئه‌و هونه‌ره‌یه‌ که‌له‌هزری هونه‌رمه‌ندێك دێته‌ ده‌رکه‌باگراوندێکی تیۆری له‌زاستی جوان زانی هه‌بێت هه‌روه‌ها خاوه‌نی هه‌ستی بینینێکی چڕبێت بۆوه‌ی بتوانێ هه‌ڵسووکه‌وتێکی زانستانه‌ بکات له‌ نێوانی     مه‌ته‌ریه‌له‌ هونه‌ریه‌کانووتیۆری تایبه‌ت به‌هونه‌ری شێوه‌کاری که‌هه‌رله‌وڕێگایه‌وه‌ش هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ له‌ئاکام ببێته‌ خاوه‌نی به‌رهه‌م هێنانێکی پڕله‌به‌های هونه‌ری و شێوازێکی هاوجه‌رخ له‌ هونه‌ر.


 

بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنی شاری فلۆره‌نسا واته‌ شاری که‌ڵه‌ هونه‌رمه‌ندانی سه‌ده‌ی بوژانه‌وه‌ی هونه‌ر له‌وانه‌ داڤنسی و میکائیل لۆنژ ورۆفائیل به‌ڕێکه‌وت نه‌بووه‌ به‌ڵك و جه‌لال ره‌ئوف کۆششی کردله‌وشاره‌ ئه‌کادیمیایی هونه‌ره‌جوانه‌کان ته‌واوبکات بۆوه‌ی بتوانێ زێده‌تر قولبێته‌وه‌ له‌وهونه‌ره‌وبتوانێ زیاترخزمه‌ت به‌هونه‌ری شێوه‌کاری بکات بۆیه‌ به‌سه‌رنج دانێك له‌ به‌رهه‌موو پڕۆسێسه‌هونه‌ریه‌کانی جه‌لال ره‌ئوف به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ردووبواری ده‌روونی و سایکۆلۆژیدا ڕاسته‌وخۆهونه‌رمه‌ندئه‌وچرکه‌ساته‌ مێژوویانه‌مان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌که‌پڕن له‌کاره‌ساتی تراجیدی و بێ وێنه هه‌ربۆیه‌ش هونه‌رمه‌ند له‌ئاستی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت زۆر هۆشیارانه‌هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات له‌ئاکام له‌هه‌ردووپڕۆسێسه‌هونه‌ریه‌که‌ی باناوی وێران و کاتێکی بێ دڵنیایی که‌ جه‌لال به‌شێوه‌ی سێری واته‌ زنجیره‌ تابلۆکاری له‌سه‌رکردوون ئه‌گه‌رچی به‌شێوازێکی هاوچه‌رخ ئه‌نجامی داون به‌ڵام جۆرێکن له‌شێوه‌ی ڕیالیزمی ژیانی گه‌لێکی ژێرده‌سته‌وخاکێکی سووتاووته‌لارێکی وێرانه‌ ئه‌گه‌رچی جه‌لالی هونه‌رمه‌ند له‌دیدێکی جیهان گه‌ریانه‌داسه‌یری ژیانووهونه‌رده‌کاتووکاره‌هونه‌ریه‌کانی ئه‌نجام ده‌دابۆیه‌ ئه‌گه‌رله‌روانگه‌ی هونه‌رێکی ئونی ڤێرسالیداتابلۆکانی هه‌ڵگێرو وه‌رگێرکه‌ین به‌که‌ناڵێکی ڕه‌خنه‌ی هونه‌ریدا تێپه‌ڕنابین به‌ڵك و به‌پێچه‌وانه‌وه‌هونه‌رمه‌ند زێده‌تر له‌ ڕوانگه‌یه‌کی جیهان گه‌ریدا هونه‌رێکی هاوچه‌رخ هاوکات تایبه‌تیش به‌به‌گه‌لونیشتمانێك پیشان ده‌داوه‌ك پاشماوه‌ی مێژوویه‌ك بێت له‌کاول بوونووڕوخانوو سووتان به‌ڵام هونه‌رمه‌ند دووباره‌ی ئه‌وڕه‌وشه‌ تراجیدیایه‌ ده‌کاته‌وه‌له‌سه‌رڕووی که‌ڤاڵه‌کانی به‌شێوازێکی کاری هاوچه‌رخ بۆوه‌ی بێژێت گه‌لۆئێمه‌ش به‌شێکیین له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌ڵام چاوی دادگا نامانبینێ. بێگومان ئه‌گه‌رله‌ئاستی زانستی جوان زانی تابلۆهونه‌ریه‌کانی جه‌لال هه‌ڵسه‌نگێنین که به‌‌دڵنیایه‌وه‌ده‌توانم بێژم هونه‌رمه‌ند یه‌کێکه‌ له‌وهونه‌رمه‌نده‌کوردانه‌ی که‌سه‌ره‌تابه‌شێوه‌یه‌کی چڕوپڕقوول بۆوه‌له‌شێوازی ڕیالیزم به‌ڵام کاتێك سه‌یری تابلۆکانی ده‌که‌ین هونه‌رمه‌ند ئه‌وشێوازه‌هونه‌ریه‌ زۆرده‌رناخات واته‌ نایه‌وێت نمونه‌ی هونه‌رمه‌ندێکی ئه‌کادیمی کاره‌کانی زۆر ده‌ربخات به‌ڵام هه‌ندێك جارکه‌ بابه‌توو پڕۆسێسه‌هونه‌ریه‌کانی گرێد راوبن به‌ مێژوویه‌کی تایبه‌ت یان به‌ ئه‌ده‌بووشعر وه‌ك له‌چه‌ند تابلۆیه‌کی داده‌ری خستووه‌که‌بابه‌ته‌که‌په‌یوه‌ندداره‌ به‌میتولۆجی یۆنانی یان به‌ هۆنراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وه‌وه‌ك کارێکی سه‌پاوبۆده‌وڵه‌مه‌ندی کاره‌هونه‌ریه‌که‌ جه‌لال تابلۆکانی له‌نێوانی هه‌ردووشێوازی ڕیالیزمووئه‌بستراکت به‌رهه‌م هێناوه‌واته‌ له‌ڕه‌وشێکی پێداگۆژیك داکۆشش ده‌کات دووقۆناغی مێژووی جیاوازمان بخاته‌ به‌رچاو. له‌هه‌مووبوارێك دا هونه‌رمه‌ند نایه‌وێت هونه‌ری پلاستیك له‌گۆشه‌نیگایه‌کی قه‌تیسماوی ته‌سکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ناسیۆنالیزم بهێلیته‌وه‌هه‌ربۆیه‌ش جۆره‌هه‌ڵسووکه‌وتێکی به‌م شێوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ هونه‌ر له‌ئاکام ده‌بێته‌ مایه‌ی پڕۆسێسی هونه‌ری سه‌رکه‌وتووخاوه‌ن به‌ها هاوکاتیش هونه‌رمه‌ند له‌سنوری بایه‌خ دان به‌خودده‌رده‌کاتووزێده‌تر بیرووبۆچونێکی ئونی ڤێرسالیانه‌ له‌ پڕۆسێسه‌هونه‌ریه‌کانی داده‌وروژێنی. گه‌لۆ گه‌ره‌که‌ لێره‌دابێژم که‌هه‌ربیری مۆدێرنه‌ گۆڕانکاری به‌رچاومان له‌هونه‌ردابۆ ده‌خوڵقێنن مرۆڤیش له‌ته‌نگژه‌مرۆڤایه‌تیه‌کان ڕزگارده‌که‌ن. بێگومان گه‌ره‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌بده‌م کاله‌هه‌مووبوارێك دا ڕۆڵی مێژووبه‌زه‌قی زاڵه‌ به‌سه‌رکۆنسێپته‌‌هونه‌ریه‌کانی جه‌لال وه‌ك له‌وه‌ی تراژیدیازاڵ بێت . گه‌لۆ وه‌ك ده‌زانیین که‌ هه‌رهونه‌رمه‌ندێکیش جۆره‌ئاکاروخه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ زۆرجار له‌مێژووی هونه‌رمه‌ندان ئاکاروخه‌سڵه‌ته‌کانی هونه‌رمه‌ندان یان نووسینه‌کانیان یان به‌شێك له‌نامه‌کانیان بوونه‌ته‌ باشترین هه‌وێن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی زانایانی ده‌رون ناس یان زانایانی سایکۆلۆج که‌له‌ڕاستی دا له‌بواری هونه‌ری شێوه‌کاریش هه‌رله‌به‌کارهێنانی مه‌ته‌ریه‌له‌ هونه‌ریه‌کان  تاده‌گاته‌ ڕه‌نگ ڕێژیه‌کانوو هێل کاری وشته‌کانی تربواری ده‌رونی و سایکۆلۆجی هونه‌رمه‌ندان شڕۆڤرده‌کات و ده‌توانرێت له‌وڕوانگه‌یه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندانیش لێك جیاوازبکرێنه‌وه‌وهه‌ریه‌که‌یان پێناسه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت. بێگومان ئه‌گه‌رچی ڕه‌وتووسپووتی مرۆڤه‌کان خه‌سڵه‌تی به‌رده‌وامی مرۆڤه‌کان نیین واته‌ گۆڕانکاریان به‌سه‌ردادێ به‌ڵام له‌قۆناغه‌جیاوازه‌کانی ژیان داهه‌رچه‌ند ساڵێك له‌تێپه‌ڕبوون گۆڕانکاریش به‌سه‌ربه‌رهه‌می هونه‌ریش دادێ نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیرکه‌ین که‌زۆرجارده‌روون ناسان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ که‌ئاکاره‌کانی مرۆڤ شتی سایکۆلۆجی نیین واته‌ له‌م بواره‌دا دووبۆچوونی جیاوازیان پیشان داوه‌ که‌هاوکات دژبه‌یه‌ك وکۆکن به‌ڵام له‌ڕاستی دا هه ر‌دووخه‌سڵه‌تی ئارامی و توڕه‌یی زۆربه‌هاسانی له‌به‌رهه‌می دووهونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار له‌ڕێگای به‌کارهێنانی جۆری ڕه‌نگه‌کان که‌گریمان یه‌که‌میان ڕه‌نگی ساردووگه‌رم به‌کارده‌هێنێ که‌ نیشانه‌ی توڕه‌یی و هه‌ڵچونه‌دووه‌میشیان ڕه‌نگی هاڕمۆنی به‌کارده‌هێنێ که‌نیشانه‌ی ئارامیه‌ هه‌رلێره‌وه‌ش ده‌توانیین نیشانه‌ی کارکتێری هه‌ردووهونه‌رمه‌نده‌کابکه‌ین. گه‌لۆ زۆرجار ئه‌مجۆره‌بۆچونانه‌ له‌کۆنسێپتی هونه‌ری دادیاری ده‌ده‌ن ئه‌گه‌رچی ئه‌وبۆچونه‌ی سه‌ره‌وه‌ش له‌ڕواڵه‌ت دازۆرلێك جیاوازن واته‌ گوزارشت له‌دووسپوتی جیاوازی هونه‌رمه‌نده‌کان ده‌که‌ن واته‌ ئارامی و توڕه‌یی ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆشیان له‌به‌رهه‌می هونه‌ری داده‌بێت به‌ڵام هه‌ردووکیشیان   دوولایه‌نوو دووسپوتی هۆشمه‌ندانه‌ی دووکه‌س و دووهونه‌رمه‌ن و دووپڕۆسێسی جیاوازمان نیشان ده‌ده‌ن که‌ناشبێت لێك جیاوازبکرێنه‌وه‌ له‌بواری به‌هاهونه‌ریه‌که‌و ئافراندنی پڕۆژه‌هونه‌ریه‌کاندا. بۆیه‌ لێره‌دائه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکێشه‌ره‌ له‌به‌رهه‌مه‌هونه‌ریه‌کانی جه‌لال ڕه‌ئوف به‌تایبه‌یش له‌بواری به‌کارهێنانی په‌له‌ڕه‌نگه‌ کاڵ و ڕه‌وشه‌نه‌کاندا نمونه‌ی ڕه‌نگی سپی و زه‌ردوو نارنجی که‌ هه‌رهه‌موویان نیشانه‌ی ئاوامی و دڵ خۆشین هونه‌رمه‌ند بۆ بابه‌تێکی مێژوویی پڕله‌کاره‌سات و وێران کاری به‌کاریان ده‌هێنێ له‌بارێکی ده‌روونی د اهونه‌رمه‌ند ده‌یه‌وێت بێژێت که‌هیوای خۆشی و دروست بونه‌وه‌ی وێرانیه‌ك یان کاتێکی بێ دڵنیایی له‌پشتی په‌نجه‌ره‌ی ژوورێکی ڕوخاو یان که‌لاوه‌یه‌ك که‌مایه‌ی نامۆیی و وون بوونوومه‌نفایه‌که‌ هونه‌رمه‌ند له‌ڕێگای ئه‌وڕه‌نگه‌ کاڵانه‌دا دووباره‌ڕۆح وژیانه‌وه‌به‌وشاره‌ وێرانه‌ داداته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌کرێت لێره‌دابڵێین جه‌لال ته‌نهاله‌ڕێگای کاریگه‌ری سۆزه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌هونه‌ریه‌کانی ئه‌نجام نادات به‌ڵك و کۆشش ده‌کات پردێك له‌نێوانی کاری هونه‌ری و سۆزه‌ده‌روونیه‌کان درووست بکات له‌پێناوی به‌رجه‌سته‌ کردنی کارکتێری خودی هونه‌رمه‌ند له‌ڕێگای په‌له‌ڕه‌نگه‌ کاڵه‌کانووهێل و فیگه‌ره‌کان. که‌واته‌ لێره‌هونه‌رمه‌ند زێده‌تر کۆشش ده‌کات گرینگی به‌بواری جوانزانی بدات پاڵه‌په‌ستۆی سۆزیش که‌م ده‌کاته‌وه‌ واته‌ هونه‌رمه‌ند لێره‌دا دووخاڵی گرینگ ده‌پێکێت ئه‌ویش ده‌کرێت بڵێین له‌وه‌ته‌ی مێژووهه‌یه‌ هونه‌رله‌سه‌ر بنچینه‌کانی ئێستیاتیکا شێکراوه‌ته‌وه‌و نرخێندراون ئه‌گه‌رئاوڕێك بده‌ینه‌وه‌ له‌شارستانیه‌توو کۆمه‌ڵگه‌ی یۆنانی و سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست واباوبووه‌که‌هونه‌رمه‌ندان گه‌وره‌ترین کارامه‌ی وه‌ستایی هونه‌ری بووین هه‌ربۆیه‌ش له‌نێوئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکانی ئاسایی جیاکراونه‌ته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن توانای ئافراندن ‌بووون له‌بواره‌کانی هونه‌ری ئه‌ندازیاری و پزیشکی و زۆربواری تردا. باشترین باوه‌ڕیشمان بۆئه‌وبۆچونه‌ هونه‌ری میوزیکه‌ که‌ته‌واوکاری پشکی هه‌مووهونه‌ره‌کانی تره‌ نمونه‌ی شانۆوسینه‌ماو هونه‌ری شێوه‌کاری به‌تایبه‌تیش له‌شێوازی ئه‌نسته‌لێیشن دائه‌گه‌رچی هونه‌ری شێوه‌کاری و میوزیك به‌درێژایی مێژووله‌پێناوی ڕازانه‌وه‌ی کلیسه‌کانووپه‌رستگاوماڕشه‌کانی جه‌نگ به‌کارهێنراون واته‌ زیاتر له‌ڕاژه‌ی خزمه‌تی ئاین دابوو ین به‌ڵام ئه‌گه‌رچاوێك بخشێنیین به‌ووته‌که‌ی میوزیك زانی ئه‌ڵمانی به‌ناوبانگ یۆها باخ که‌ده‌ڵێت من بۆیه‌ میوزیك ده‌نووسمه‌وه‌ بۆوه‌ی به‌خواوه‌نداهه‌ڵ بڵێم به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی میوزیكژه‌ن یۆهاباخ هه‌ندێك له‌میوزیك ژه‌نانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م نووسینه‌وه‌ی میوزیك به‌لای چێژه‌وه‌ داده‌شکێنه‌وه‌ به‌ڵام به‌وپێوه‌ره‌ی هه‌رهونه‌رێك به‌ئامانجی به‌رچه‌شه‌بوون کاری بۆکرابێت له‌گۆشه‌نیگای مێژووه‌وه‌ فراژیبونێکی ڕێژه‌ییه‌ له‌هه‌مووبوارێك دا نه‌چێژ نه‌ئاین نابێت به‌سه‌رهونه‌ردا زاڵبن که‌واته‌ لێره‌ده‌مه‌وێت بڵێم بۆوه‌ی پڕۆژه‌ی هه‌رهونه‌رمه‌ندێك له‌هه‌ربوارێکی هونه‌ری دابۆوه‌ی خاوه‌نی شڕۆڤه‌ی تایبه‌تی خۆی بێت ده‌بێت هه‌ستی بینین و جوان زانی له‌پێناوی یه‌ك سۆزویه‌ك کێشه‌ کۆشش بکه‌ن ئه‌ویش سه‌رکه‌وتنی هونه‌ری و به‌رهه‌می خاوه‌ن به‌هان . هه‌ربۆیه‌ش جه‌لالی هونه‌رمه‌ند له‌نێوانی گرێ دانووکۆی دووفه‌لسه‌فه‌و شێوازی جیاوازی هونه‌ربه‌هه‌مان سۆزوخۆشه‌ویستی هه‌ستی بینین و جوانزانی ده‌یه‌وێت په‌یامی هونه‌ری و پڕۆسێسه‌ هونه‌ریه‌که‌ی پێش که‌ش به‌مرۆڤایه‌تی بکات به‌رهه‌مووبابه‌تێك که‌ته‌نها سه‌رچاوه‌نه‌گرن له‌هێل و ڕه‌نگ و بابه‌توو ته‌کنیکی هونه‌ری شێوه‌کاری به‌ڵك و مێژووی هونه‌ری شێوه‌کاری تیۆری زانستانه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌ئاماده‌یان هه‌میشه‌ له‌کاره‌کانی هونه‌رمه‌ند هه‌بێت .

هه‌ربۆیه‌ش جه‌لال شڕۆڤه‌ی ته‌واوی خۆی دێنێته‌ زمان له‌سه‌رپڕۆژه‌هونه‌ریه‌کانی دژ به‌و تیۆره‌ی که‌ده‌ڵێن تابلۆده‌بێت خۆی دیالۆگ له‌گه‌ڵ بینه‌ران دروست بکات بۆیه‌ له‌کۆتایی ته‌نها ئه‌وه‌ماوه‌بێژم که‌ هونه‌رمه‌ندی داهێنه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌یه‌ که‌نه‌ریته‌ باوه‌کانی شارستانیه‌تێکی لاسار به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه‌و ترسیشی له‌ ڕه‌خنه‌وگاڵته‌ جاری ئه‌مووئه‌و نیه‌ واته‌ هه‌ر له‌ ڕێگاکانی ڕه‌نگ و هێل و فیگه‌رو سمبۆله‌کان باره‌ده‌رونیه‌که‌ی خۆی ده‌خاته‌ سه‌ر رووی که‌ڤاڵه‌کانی و بێ ئه‌وه‌ی شتێکی لێ بشارێته‌وه‌ باری دارایی و مینۆکیش چۆکی پێ دانادات به‌رده‌وامی له‌سه‌رکاری هونه‌ری ده‌بێت تاسه‌رکه‌وتن. هونه‌رمه‌ند جه‌لال ڕه‌ئوف له‌ساڵی 1957 له‌شاری ڕه‌واندوزچاوی ژیانی هه‌ڵێناوه‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌شاری سلێمانی ته‌واوکردوه‌ له‌ساڵی 1974بۆته‌ قوتابی له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی شاری به‌غداد به‌شی شێوه‌کاری له‌سه‌ڵی 1979 بۆزیاتر فێربوون و خۆپه‌روه‌رده‌کردن له‌بواری هونه‌ر ده‌گاته‌ وڵاتی ئیتالیاله‌شاری گه‌وره‌هونه‌رمه‌ندانی بوژانه‌وی له‌دایك بوونی هونه‌ر نیشته‌جێ ده‌بێت واته‌ شاری فلۆڕه‌نسا . جه‌لال له‌ژیانی هونه‌ری داهه‌شت پێشنگای تایبه‌تی کردۆته‌وه‌و له‌ پانزه‌ پێشینگای هاوبه‌شیش به‌شداری کردووه‌   تاوه‌كو  ئیمڕۆش هه‌رله‌شاری فلۆڕه‌نس     ژیان ده‌باته‌ سه‌ر..                    

لە پێشانگایەکى ناوازەدا خۆیان راگەیاند..گروپی کورد فۆتۆ دامەزرا

سەرلەبەیانى 29/12/2009 بە ئامادەبوونى شەماڵ حەوێزى بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیری و هونەر لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شێوەکارى هەولێر گروپی کورد فۆتۆ یەکەم پێشانگاى تایبەتى خۆیان کردەوە و هەریەک لە هونەرمەندان: "محەمەد بەکر- ئۆسکار، ئاشتى عەدۆ، سەفین حەمید، ئازاد لەشکری" فۆتۆکانى خۆیان تێدا نمایشکرد و هەر لەو پێشانگایەشدا ئەو گروپە خۆیان راگەیاند. سەفین حەمیدى فۆتۆگرافەر لە لێدوانێکدا گوتى: ئەم پێشانگایە یەکەم پێشانگاى گروپی کورد فۆتۆیە کە لەرێگەى ئەو پێشانگایەوە خۆمان رادەگەیەنین، ئەوەش یەکەم چالاکیمانە و هەوڵدەدەین لە ئایندەدا گۆڤارێکى تایبەت بە فۆتۆگرافی دەربکەین، هەروەها بەنیازی کردنەوەى وۆرک شۆپ و خولى فۆتۆگرافین لە ناوەوە و دەرەوەى کوردستان.

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار عه‌بدوڵاڕه‌سول

هونه‌رمه‌ندله‌ساڵی هه‌زاروونۆسه‌دووپه‌نجاودووله‌شـــــــاری هه‌ولێــرهاتۆته‌ دونیاوههه‌رله‌ته‌مه‌نێکی زۆربچوکیداخولیای وێنه‌کێشان بووه‌ودوای ته‌واوکردنی قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی چـــــۆته‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌شاری به‌غدا. دوای چـــــــوارساڵ له‌خوێندن به‌پله‌ی یه‌که‌م به‌شی شێـــــــوه‌کاری ته‌واوکردوه. بۆچه‌ندســــــــاڵێك بـــــۆته‌مامۆستای په‌روه‌رده‌ی هـونه‌ری له‌قوتابخانه‌ی ناوه‌نــــــدی له‌ شاری شـــــه‌قلاوه‌. بۆماوه‌ی چه‌ندساڵێکیش مامۆستای په‌یمانگای هـــــــونه‌ره‌جـــــــــوانه‌کانی شـــــاری سلێمانی بووه‌. عه‌بدولای هونه‌رمه‌ندله‌ئه‌زمونگه‌ریه‌ هونه‌ریه‌که‌یداژماره‌یه‌ك له‌پێشنگای تایبه‌تـی ‌‌له‌ســــه‌رئاستی عێـــــــراق کــــــــردۆته‌وه‌هه‌روه‌هابه‌شــــــــــــداری له‌ژماره‌یه‌ك له‌پێشنگای هاوبه‌شیش کردوه‌هونه‌رمه‌نــــــــد نمونه‌ی به‌شێکی زۆری هونه‌رمه‌ندانی شێــــــــــوه‌کارله‌دوای ساڵانی هه‌شتاکان ڕویکردۆته‌ هه‌نــــــده‌رانووله‌وڵاتی ئینگلته‌راله‌شاری له‌نده‌ن نیشته‌جێ بووه‌. به‌ڵام به‌رله‌سێ ســـاڵ له‌مه‌وبه‌رهـــونه‌رمه‌ند به‌یه‌کجاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌بـــۆ کـــــــــوردستان خه‌ریکی په‌روه‌رده‌ی هـــــــونه‌ریه‌ له‌ئه‌کادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌کانی شــــــــاری هه‌ولێر...

دواى 19 ساڵ کارکردن یەکەم پێشانگاى تایبەتى خۆی کردەوە

محەمەد حوسێن یەکەم پێشانگاى شێوەکارى خۆی کردەوە..  کاتژمێر 11ى سەرلەبەیانى 28/12/2009 لە گەلەرى کوردستان لە هۆڵی میدیا هونەرمەندى خۆشنووس و شێوەکار محەمەد حوسێن یەکەم پێشانگاى تایبەتى خۆی کردەوە و پێشانگاکە ماوەى 3 رۆژ بەردەوام بوو. دەربارەى پێشانگاکە محەمەد حوسێن گوتى: لەو پێشانگایەمدا 26 تابلۆی رەنگاورەنگم نمایش کردووە، کە پێکهاتووە لە 3 بەش، بەشی یەکەم سروشت و فۆلکلۆرە، بەشی دووەمیان گوزارشتە "تەعبیرە"، بەشی سێیەمیان ستایلێکە تایبەت بەخۆم، کە دەتوانم بڵێم سەرەتاى قوتابخانەیەکى نوێیە لە کارەکانمدا، تەجرید و حەدیس و واقیعیشم لەگەڵی بەکارهێناوە، لەگەڵ ئەوەدا هەموویان گوزارشت لە ئێش و ئازار و موعاناتى گەلى کورد دەکەن، لە رابردوو و ئێستاشدا، ئەو تابلۆیانە چین؟ تێکدانى گوندەکان، ئەنفال، کیمیاباران، هى ئێستاش تیرۆر و چەوسانەوەى مرۆڤ.

گۆشه‌ی بیناسه‌ : ژیان له‌وێنه‌کانی وێنه‌گر( ئاشتی عه‌دۆ) داببینن!

فۆتۆگراف ئاشتی عه‌دۆ له‌ساڵی   ١٩٥٨ له‌شاری هه‌ولێرهاتۆته‌دونیاوه‌ قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی له‌هه‌ولێرته‌واوکردووه‌. له‌وڵاتی ئه‌مستردام ئه‌کادیمیای هونه‌ری نه‌خشه‌سازی به‌شی فۆتۆگراف و ئینسته‌له‌سیۆنی خوێندوه‌. ئاشتی به‌رله‌وه‌ی بگاته‌ ئه‌ورووپا له‌ساڵانی حه‌فتاکان وه‌ك ئه‌کته‌ر به‌شداری له‌چه‌ند شانۆگه‌ریه کداکردوه‌له‌وانه‌ شانۆگه‌ری پرسیارو نه‌خۆشی و ددان و ڕوبارو ژیان هه‌روه‌ها درامای هه‌وروساماڵ . ئاشتی له‌ساڵی ١٩٧٩‌ ده‌گاته‌ وڵاتی ئیتالیا بۆچه‌ندساڵێك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه‌وێستگه‌ی دووه‌می ژیانی ئیسپانیا ده‌بێت پاش ئه‌وێش چه‌ند ساڵێك له‌وڵاتی هۆڵه‌نده‌ده‌ژیت . هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گر له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌چه‌ندپێشانگایه‌کی هاوبه‌ش به‌شداری کردووه‌ و بۆته‌ ئه‌ندامی وێنه‌گرانی هۆڵه‌ندی . له‌هاوینی ساڵی ٢٠٠٤ به‌یه‌کجاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ کوردستان . له‌وه‌ته‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌کوردستانیش ژماره‌یه‌ك له‌پێشانگای تایبه‌تی فۆتۆی کردۆته‌وه‌له‌ شاره‌کانی هه‌ولێروکۆیه‌ودهۆك و سلێمانی.

یه‌كه‌م پیشانگه‌ى تایبه‌تى هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د حوسیَن) له‌هه‌ولیَر كرایه‌وه

له‌(هاوكار گروپ)ه‌وه‌: كاتژمیَر 11ى رۆژى 28.12.2009 له‌ژیَر چاودیَرى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان و به‌ئاماده‌بوونى جیَگرى پاریَزگارى هه‌ولیَر و به‌ریَوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولیَر و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و خۆشنووس له‌ هۆڵى به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى هونه‌رى شیَوه‌كارى هه‌ولیَر یه‌كه‌م ڵیشانگه‌ى نیگاركیَش و خۆشنووس (محه‌مه‌د حوسیَن) به‌  24 تابلۆى ره‌نگى رۆنى له‌سه‌ر كانڤاس و فایبه‌ر به‌چه‌ندین قه‌باره‌ و ته‌كنیكى جیاواز خرایه‌ به‌رچاوى ئاماده‌بووان. له‌م ئه‌زموونه‌ى هونه‌رمه‌ندى ناوبراو تیشكى خستبووه‌ سه‌ر بابه‌ته‌ فۆلكۆرییه‌كانى كوردستان، به‌لاَم به‌ ته‌كنیكیَكى جیاوازتر له‌نمایشه‌كانى هونه‌رمه‌ندان.  ئیَمه‌ش دڵخۆشبووین به‌كۆتا هیَنانى چاوه‌روانییه‌ دریَژخایه‌نه‌كه‌ى هونه‌رمه‌ند كه‌ زیاتر له‌ 15 مانگه‌ به‌رهه‌مه‌كانى ئاماده‌كرابوون بۆ نمایش كردن. ئه‌مرۆكه‌ له‌نیَو ئه‌تمۆسفیریَكى نیمچه‌ كراوه‌ و به‌ به‌شدارى براده‌ران و دۆستانى هونه‌رمه‌ند ڵیشانگه‌ى یه‌كه‌مى خۆى كرده‌وه‌. جیَى باسه‌ پیشانگه‌كه‌  سىَ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بیَت

گۆشه‌ی بیناسه‌ : هونه‌رمه‌ند به‌شار ئیسا

هــــــونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کـورد به‌شار ئیسا له‌دایك بووی ساڵی هه‌زاروونۆسه‌دووپه‌نجایه‌ له‌گوندی غه‌نامیه‌ واته‌ کــــــــــوردستانی لکندراوبه‌وڵاتی ســــــــوریا، هونه‌رمه‌ند ده‌رچوی هیچ په‌یمانگه‌یه‌کی هونه‌ری نیه‌ له‌ڕێگای به‌هره‌ سروشتیوویه‌زدانیه‌کانی خۆی که‌وتۆته‌ ناوجیهانی هونه‌ری شێوه‌کاری ئیمڕۆیه‌کێکه‌ له‌هونه‌رمه‌نده‌ هه‌ره‌به‌تواناکانی ئه‌وبه‌شه‌ی کــــوردستان به‌شارماوه‌ی ســــــی ســــــاڵ زیاتره‌له‌وڵاتی فه‌ره‌نساژیان ده‌باته‌ سه‌روخاوه‌نی گه‌له‌ریه‌کی خۆی بووله‌شــــــــــــاری پارس به‌هۆی ناله‌باری ته‌نــــــدروستی ده‌رگای گه‌له‌ریه‌که‌ی داخست به‌رله‌ چـــه‌نــــد ســــــــــاڵێک له‌مه‌و به‌ربه‌ڵام هــــــــــــونه‌رمه‌نــــــــد له‌ماڵه‌که‌ی خـــــــــــــۆی به‌رده‌وام خـــــه‌ریکی به‌رهــه‌م هێنانه‌ له‌ ئه‌زمونگه‌ریه‌ هــــونه‌ریه‌که‌یداخاوه‌نی زیاتر له‌بیست پێشنگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی له‌ســــــــــــه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتوو ڕۆژئاواداجگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌شــــــداری زیتر له‌ ده‌پێشنگه‌ی هاوبه‌شی کردوه‌له‌ســـــــه‌ر ئاستی جیهان به‌گشتی. ئه‌وه‌ی شــــــــــایه‌نی باســـــه‌له‌لایه‌ن چــــــه‌ندین ڕه‌خنه‌گـــــری ڕۆژهــــــه‌ڵاتی وفــــــه‌ڕه‌نسی کاره‌هـــــــونه‌ریه‌کانی هـــــــــــونه‌رمه‌نـــــــدهه‌ڵســــــــه‌نگێندراون وبه‌کاری به‌هاده‌ست نیشان کراون...

تابلۆی جیها نێکی پێرفێکت و پێشبینی هزری هونەرمەند لەداهاتووی ژیانێکی ئوونیڤرسالیدا!

تابلۆی جیهانێکی پێرفێکت واتە دونیایەکی بێ کەمووکوڕو بێگەردیەکێک بوو لەوتابلۆهونەریانەی کەلەلایەن هونەرمەندی شێوەکاری گەورەی کوردئازادنانەکەلی لە پێشنگای شاری ڤوونیسی ئیتالیا کەناسراوە بە( بێنالە) ئەمساڵ لەمانگی شەش پێشکەشکرا وبووبەیەکێک لەتابلۆسەرنج ڕاکێشەرەکانی هونەرمەندانی بەشداربووی کورد لەوپێشنگایە وتاکە تابلۆش بووشوێنی خۆی لەناو کەتەلۆگە گشتیەکەی ئەوپێشنگایە کردەوە بێگومان نرخووبەهای ئەوتابلۆیەش تەنها بۆبیرۆکەو ناوەڕۆکی بەرهەمەهونەریەکە دەگەڕێتەوە لێرەئازادی هونەرمەندڕوودەی کۆچ وبەردەوامی نەهامەتی مرۆڤەکانووبرسیەتی وکارەساتە سروشتیەکانی کردۆتە هۆی سەرەکی ئەوکۆچەی کەبەردەوام لەگەشەبوون دایە

ڕه‌مزی هونه‌رمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی به‌ڕه‌گه‌زکوردی باکووری کوردستان

له‌ساڵی هه‌زاروونۆسه‌دووبیستووهه‌شت له‌ گونـــــــــــدی کیریكهان له‌باکــــــــــــــوری کــــــــــــــوردستان هاتـــــــــــۆته‌ دونیاوه‌. په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی له‌ شاری ئه‌ستـــــــــــــــه‌نبول ته‌واوکردوه‌خاوه‌نی دبلــــــــــــــــــــــۆمێکی هـــــــــــــــــــــــونه‌ریه‌. له‌ساڵی هه‌زاروونۆسه‌دووبیستووهه‌شت له‌ گونـــــــــــدی کیریكهان له‌باکــــــــــــــوری کــــــــــــــوردستان هاتـــــــــــۆته‌ دونیاوه‌.په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی له‌ شاری ئه‌ستـــــــــــــــه‌نبول ته‌واوکردوه‌خاوه‌نی دبلــــــــــــــــــــــۆمێکی هـــــــــــــــــــــــونه‌ریه‌. ره‌مزی له‌ژیانی هونه‌ری زۆرگرینگی به‌ئۆتۆپۆرترێت داوه‌وکاری زۆری له‌ســه‌رئه‌نجام داوه‌ چی به‌هێـــــــــــــــل کاری یان به‌ڕه‌گی ڕۆنی و پاستێل به‌شه‌کی تری ژیانی ته‌رخان کردوه‌ له‌ پێناوی کێشانی دیمه‌نی سـروشت و ســـــــــــــروشتی کپ.